مەكتەبی سیاسی: یەكێتی پشتیوانی هەمیشەیی خەباتی سەندیكایی و پیشەیی كرێكارانە

09:42 - 2022-05-01
کوردستان
881 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی یەكی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهانەوە پیرۆزبایی گەرم لە گشت كرێكاران و رەنجدەرانی بیروبازوو لە كوردستان دەكەین.
كرێكارانی كوردستان لە گشت قۆناغەكاندا ژیانێكی سەختیان بەڕێكردووە، چونكە لە سەردەمی دیكتاتۆریدا مافەكانیان بە ئاشكرا زەوت و پێشێل كراوە و لە سەردەمی دوای دیكتاتۆریشدا هەر وەك پێویست نەتوانراوە ئەو مافانەیان دابین بكرێت كە شایستەیین.
لەم  بۆنەیەدا بۆ گشت كرێكاران و رەنجدەرانی بیروبازوو تەئكید دەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات پشتیوانی هەمیشەیی خەباتی سەندیكایی و پیشەیی كرێكارانە و داكۆكیكاری بەردەوامی گشت مافەكانیانە، لە رێگەی تیمی یەكێتییەوە لە حكومەت و پەرلەمان و رێكخراو و سەندیكاكانەوە پێداگریی دەكات بۆ چەسپاندنی یاسای كاری سەردەمیانەی كرێكاران لە كوردستان و عیراقدا كە ببێتە بنەمای باشكردنی ژیان و گوزەرانیان.
جارێكی تر پیرۆز بێت جەژنی 1ی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهان.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

#مەكتەبی سیاسیی

بابەتە پەیوەندیدارەکان