بوسکێتس سینتاکسی بارسا بوو

11:42 - 2023-06-19
وەرزش
270 جار خوێندراوەتەوە

هێمن عوسمان

ئەو تۆپی پێیەی سێرجیۆ بوسکێتس لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا ئەنجامیدا، ئاسان نەبوو تا بە خێرایی بگوازرێتەوە بۆ راپۆرتێکی خێرا و لەم رووپەڕی رۆژنامەیەدا، باس لە سینتاکس یاخود کۆدێک بکەین کە هەموو قفڵە داخراوەکانی لە یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیسپانیا پێدەکرایەوە.
بوسکێتس کۆتایی بە پەیوەندییەکەی هێنا لەگەڵ بارسێلۆنا، بەڵام وازی لە تۆپی پێ نەهێناوە، داهاتووی رەنگە عەرەبستانی سعودی یاخود وڵاتێکی دیکە بێت، بەڵام ئەوەی مەبەستی منە لێرەدا ئاماژەی پێ بکەم، ئەو کۆدە نهێنیەیە کە بارسا بەبێ ئەم هیچ شتێکی بۆ نەدەکرا.
هەروەک چۆن گامێشەکان (گاوانیان) هەیە، یاریزانانی تۆپی پێش زیاتر لەلایەن هاوکارە پیشەگەرەکانیانەوە رۆڵ و کاریگەرییان باش دەزانن نەک هاندەران و هاوڵاتی ئاسایی، بوسکێتس یەکێکە لەوانەی بەهۆی لێکدانەوەی تەواوەتی بۆ یارییەکە و ڕیتم و شێواز و بەکارهێنانی عەقڵ، لە یانەی بارسێلۆنا شکۆمەندیی بەتۆپی پێی بەخشی.
کرۆیف تۆپی پێی کردە ئاڵای شۆڕشێک کە بە تێپەڕبوونی کات ژیانی بۆ بوسکێتس قورس تر دەکرد، تاکە تاوانیشی ئەوە بوو کە چەند ساڵێک پێش تەمەنی ئاسایی خۆی ئەم ئەستێرەیەی گەیاندە لووتکە.
مۆنۆمێنتی کانۆن ئەو پیاوە بوو کە وای لە دێل بۆسکی کرد بڵێت، بوسکێتس کلاسیکێک بوو پێویستە لە ریزی هەڵبژاردەی نیشتیمانیدا هەبێت، لە نێو سەرکەوتنەکانی گواردیۆلادا بوسکێتس یەکێک بوو لە  فاکتەرە گەورەترینەکان. 
لە کۆتاییدا گەورەیەک خەریکە جێمان دەهێڵێت چونکە کات هەموو شتێک دەبات، کەسێک جێگەی ئەو داگیر دەکات، ڕۆدری لە ئێستاوە لە هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەو کارە دەکات، هەمووان تێدەپەڕن، ئەوە ئەوەیە کە هەیە، بەڵام ئێمە بە تایبەتی بیری سێرجیۆ بوسکێتس دەکەین کە ناوازە بوو، سینتاکسی یانەی بارسێلۆنا بوو.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان