سەرۆك كۆمار: گرنگیدان بە دامەزراندنی سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی

09:52 - 2023-06-20
عیراق
519 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازیكرد لە كەمال خەرازی سەرۆكی ئەنجومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و وەفدی یاوەری و ئاماژەی بە پەیوەندیی قووڵی هەردوو وڵاتی دراوسێ كرد لە تەواوی بوارەكاندا.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە لە گرنگیدان بە دامەزراندنی سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، كە یەكێكە لە نیشانەكانی پێشكەوتنی وڵاتان، بەتایبەتی كە ئێستا بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە زۆرەی جیهان لە بوارەكانی وزە و ئاودا دێنەئاراوە.
لای خۆیەوە، كەمال خەرازی، ئاماژەی بەوە كرد كە ئێران پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیریی عیراق دەكات. هەروەها باسی لە هەوڵەكانی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال كرد لەپێناوی فراوانكردنی پەیوەندییەكاندا، هاوكات رۆڵی سەرۆك كۆماریشی لە بەهێزكردنی هاریكاریی نێوان هەردوو گەلی عیراق و ئێراندا بەرزنرخاند و جەختیشی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە عیراق دەروازەی پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا و لەم چوارچێوەیەشدا ستایشی هەوڵەكانی عیراقی كرد بۆ نزیكبوونەوەی بۆچوونەكان لەگەڵ عەرەبستانی سعودیدا.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان