پ . ی . د . فاروق قه‌ره‌داغی
ده‌قناسی و زاراوه‌ی ده‌ق:
له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ده‌ق له‌دیدی ئه‌ده‌بیه‌وه ره‌نگه ئه‌م شێوازه تازه‌بێت و پێش من و ئه‌م ساته‌وه‌خته كه‌س له‌ده‌رگای ئه‌م كۆدانه‌ی نه‌داوه له ئه‌ده‌بی منداڵاندا پێش ریزبه‌ندی ئه‌و گوزارانه بابزانین واتاگشتییه‌كه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان له‌كام سنوور خۆده‌نوێنێت ( م. حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامی پێی وایه ئه‌و به‌رهه‌مه زه‌ینیانه كه له دووتوێی كتێبدا بۆ منداڵان نووسرابێته‌وه 2005 لاپه‌ڕه (5). یان ئه‌و نامیلكانه‌ی چ نووسراو یان وێنه‌داربن، له قوتابخانه‌كاندا په‌یڕه‌وده‌كرێت واتا ده‌خوێنرێت ( هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو).
له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگا ده‌ره‌كییه‌كانیش له‌پێناوی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵاندا پاش راپه‌ڕین ده‌یان گۆڤار و سه‌نته‌ری جیا جیا له خزمه‌تی منداڵاندا بووه ئه‌م كونجه تی ڤی سایت .فلم ..سی دی شته‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه ئینجا بابچینه مانا‌و واتا تایبه‌تییه‌كه‌ی منداڵان سۆراخ بكه‌ین. ئه‌و شیعر و چیرۆك و رۆمان مۆزیك و شانۆ و سروود و گۆرانیانه ده‌گرێتەخۆ،كه منداڵان به یاریی ده‌زانن چه‌شه‌ی ده‌روونی لێوه‌رده‌گرن و... له‌گه‌شه‌ی قۆناغبه‌ندی جه‌سته‌یاندا گه‌شه‌ی ژیریش لاپه‌ڕه‌ی نوێ له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیان هه‌ڵده‌داته‌وه به‌پێی قۆناغه‌كان گه‌شه‌ی منداڵ و پێوه‌ره جیهانییه‌كان له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و رۆشنبیریی زمانی هونه‌ره‌وه‌یه. «
كه‌واته له‌م دیدگایه‌وه ئه‌ده‌بی منداڵان به‌رهه‌مهێنه‌ره به‌هاكان به سه‌رجه‌می ده‌سته‌و نه‌زه‌ره له گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ژیری منداڵاندا. كه‌واته ده‌چینه‌وه كۆده سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌ی ده‌قناسی چۆن له ئه‌ده‌بی منداڵاندا به‌هه‌موو پێگه‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه؟
ده‌قناسی له‌ڕووی دیدی زانایانه‌وه
رۆڵان بارت، به‌ڕاده‌یه‌ك جه‌خت له زمان ده‌كاته‌وه نه‌ك هه‌ر بۆ ده‌ق به‌ڵكو ته‌نانه‌ت زمان ده‌كات به‌بوون و ناسنامه‌ی مرۆڤیش، چونكه مرۆڤ به‌بێ زمان هیچ بوونێكی نییه، شلایرماخر»ده‌ڵێت « ده‌ق ناوه‌ندێكی زمانییه « فكری نووسه‌ر ده‌گوزازێته‌وه، بۆخوێنه‌ر هارتمان « پێی وایه « ده‌ق نیشانه‌یه‌كی رە‌سه‌نی زمانه‌وانییه رۆمان جاكسیون « ئه‌ركی شیعر زمانی زیاد كردووه بۆ پێناسه‌كانیتری ده‌ق كه ئێمه له نموونه شیعری له‌تیف هه‌ڵمه‌ت زیاتر زانستیانه له‌سه‌ری ده‌دوێن له بواری (به‌های فێركاریدا ) جولیا كریستڤیاش « ده‌ڵێت ده‌ق په‌یوه‌سته به ئاراسته ده‌ره‌كییه‌كانەوە، وه‌ك لایه‌نی (سایكۆلۆژی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ) واته به‌م پێوه‌ره ئه‌م تێڕوانینه‌ی ده‌ق به‌هۆی پرۆسه‌ی دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی زمان، ده‌ربڕینی واتادار و لۆژیكی لێ دێته به‌رهه‌م. كه‌واته ده‌قی شیعری منداڵان چییه؟
وه‌ك چه‌مك (ماریانیكۆلا « ده‌ڵێت ئه‌ده‌بی منداڵان، بە تایبه‌تی شیعری منداڵان ئه‌و جۆره لقه ئه‌ده‌به‌یه كه له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا له جیهانی منداڵانه‌وه نووسراوه و به‌رهه‌مهێنراوه بڵاوكراوه‌ته‌وه« د.علی حدیدی كه پسپۆڕی ئه‌ده‌بی منداڵانه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت « ئه‌زموونێكی زمانه‌وانییه له فۆرمێكی هونه‌ریدا . ئیبراهیم ئه‌مین باڵداریش « ده‌ڵێت شیعری منداڵان ته‌نها ترپه و موزیك هه‌ڵبه‌زو دابه‌زه له یاریكردندا. (رۆشنبیری نوێ 2005/105) رە‌زا شوانیش كه پسپۆڕه و لێكۆڵه‌ریشه له ئه‌ده‌بی منداڵاندا له ساڵانی حه‌فتاوه پێی وایه « هۆنراوه هۆنینه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ( لاپه‌ڕه 6 / 2006). د. ئیدریس عه‌بدوڵڵاش ده‌ڵێت « شیعری منداڵان هونه‌رێكه له هونه‌ره‌كانی ئه‌ده‌بی منداڵاندا به‌شداریده‌كات له گه‌شه‌پێدانی عه‌قڵی ئه‌ده‌بی و ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی و رە‌وشتی (4) ( 2012 رۆژنامه‌گه‌ری منداڵان.) صادق نعمان هیتی / وه‌ك عه‌ره‌بی عیراقی پێی وایه ئه‌ده‌بی گه‌وره ئاسانتره له نووسیندا له هونه‌ریشدا هه‌مان شێوه به‌ڵام ئه‌ده‌بی منداڵان هه‌ر به‌و سانایه نایه‌ته بوون نووسه‌ر زۆر په‌ژمورده و هیلاك ده‌بێت له نووسیندا چ شیعر بێت یان چیرۆك.
ئامانج له ئه‌ده‌بی منداڵان
ئه‌ده‌ب بوارێكه له‌و بوارانه‌ی كه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵ ده‌توانێت ( به‌ئاقارێكی باش یان خراپ‌دا بیبات. بێگومان نووسینی شیعر بۆ منداڵ به‌پێی ئاسته‌كان ده‌گۆڕێت و قبووڵی گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی و جه‌وهه‌ری ده‌كات، چونكه لۆژیكی تیادایه به‌پێی شیكارێكی ده‌روونی په‌روه‌رده‌یی فێركاری ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی
خواره‌وه له‌خۆده‌گرێت:
1_ بایه‌خدان به‌پاك و خاوێنی گوێڕایه‌ڵی بۆ ئامۆژگاری دایك و باوك مامۆستا.
2_ هاندان بۆ ئارامگرتن له هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و سووربوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌پێناو ی گه‌شه‌و پێشكه‌وتن به‌ره‌وسه‌ركه‌وتن.
3_ هۆكاره بۆ زمانپاراوی چاوكراوه‌یی بنه‌بڕكردنی شه‌رم و دوودڵی، چونكه هونه‌ری شیعری چیرۆك متمانه به‌منداڵ ده‌به‌خشن.
4_ بایه‌خدان به وه‌رزش گرنگیدان به هه‌موو جۆره یارییه‌كان.
5_ بایه‌خدان به‌لایه‌نی زانیاری و مێژوویی و ئاینی و په‌روه‌رده و فێركاری ئاین.
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و شیعری منداڵان
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت 1947 رۆژی ته‌مه‌نی له‌گه‌رمه‌سێر هه‌ڵات و له پشتی په‌رده‌ی سۆفینیزمه‌وه گوێی له نركه‌ی ده‌روێش و قه‌له‌نده‌ران و سۆفیانی رێی عه‌شقی پیرۆزی خودا به‌ئاگاهاتۆته‌وه نزرگه‌ی ته‌كیه‌ی باوكی نه‌بۆته سه‌رچاوه‌ی پیشه‌ی به‌ره‌و به‌قای دوای فه‌نای مه‌لایه‌تی بكه‌وێ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بزێو و یاخی دووربین بووه، رە‌نگه له مێردمناڵییه‌وه جۆرێك چالاكی مێشك هه‌ڵبژاردن كۆشی ژیری پڕكردبێت وه‌ك م. حه‌مه كریم هه‌ورامی ده‌ڵێت « ئه‌م شاعیره دوولایه‌نه هه‌م بۆ گه‌وران و هه‌م بۆ منداڵان چونكه كه هۆشی كراوه‌ته‌وه، ده‌ستی بۆ خامه بردووه
په‌یامی شیعر و چیرۆكی منداڵانی بۆ منداڵانی بێنه‌وا و لا‌نه‌وازانی نیشتمانه‌كه‌ی گوتووه. ئایا له‌تیف په‌ی به چارەسه‌ر بردووه به‌ڵێ له هه‌ڵمه‌ت بینراوه له به‌رهه‌مه‌كانی به‌پێی رە‌هه‌ندی مێژووی به‌رهه‌می ئه‌و هه‌سته پێشه‌نگه‌ی لێ وەده‌ركه‌وتووه له به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی:
1_ خوا‌و شاره بچكۆله‌كه‌مان 1970.
2_ جوانترین دێ 1979.
3_ ده‌نگی خۆشترین مه‌ل ( شیعر و چیرۆك بۆ منداڵان 1983.
4_ وشه‌ی جوان (گوڵه گوڵ) 1979.
5_ پرچی ئه‌و كچه رە‌شماڵی گه‌رمیان و كوێستانمه« 1977.
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت رچه‌شكێنه، نوێخوازه، رە‌خنه‌گره، رۆژنامه‌نووسه،
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا له‌گروپی كفریشدا باڵای پێنووسی وه‌ك سه‌روه‌كانی شاكه‌ل به‌رزه سه‌د ته‌رزه.
به‌های فێركاری پێناسه‌ی به‌های فێركاری لای زانایان و نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی منداڵان: بریتییه له‌و هۆنراوانه‌ی بۆ فێركردن به‌كارده‌هێنرێت نه‌ك لیپ له هه‌ست و سۆزبێت، به‌ڵكو ته‌نها په‌رده‌پۆش ده‌كرێن بۆ له‌به‌ركردن و له‌یاد نه‌چوونی مه‌به‌سته‌كه‌یه « به‌های فێركاری كه له‌ڕووی مێژووییه‌وه« نه‌وبه‌هاری ئه‌حمه‌دی خانییه (1706_ 1650) رووی فه‌رهه‌نگیشی تیادا زاڵه. دووهه‌م به‌های فێركاری (ئه‌حمه‌دی)یەكه‌ی شێخ مارف نۆدێیه زیاتر به‌راورد به زمانێكی ساده‌و ئاسان .365 به‌یته (1753_1752) مردنه‌كه دیارنییه (ع.ع.شه‌ونم ، زێوه‌ر، په‌شێو، كازم كۆیی، دایكی سۆلاڤ، حه‌مه‌سالح فه‌رهادی، پێش هه‌ڵمه‌ت زێوه‌ر كه باسی فڕۆكه ده‌كات « دێوێكه گیانی تیانییه ئه‌كشێ به‌چه‌شنی مار بێ ده‌ست و قاچ و خوێنه به‌بێ گۆشت و بێ ده‌مار (فتاح 1979)
بێكه‌سیش به‌دوایدا ده‌ڵێت:
شتێكی بێ خوێن و گیان
ئه‌فڕێ و ئه‌چێته ئاسمان
هه‌ڵده‌گرێ گه‌لێ ئینسان
دووباڵی پێوه‌یه جوان ! (بێكه‌س 135)
كێن ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره لاوانه‌ی بۆ منداڵان ده‌نووسن ورد له‌سه‌ر له‌تیف هه‌ڵمه‌ت قسه‌یان كردووه؟
شاعیری منداڵان سۆران نه‌دار له ساڵی (2011) به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی نووسیوه. به‌متمانه‌وه ده‌ڵێم كه‌سانی رۆشنبیری پێشكه‌وتوخواز هاوكارییان كردووه له شیكردنه‌وه‌كاندا له‌م به‌رهه‌مه‌دا (16) لاپه‌ڕه به‌س له نوێگه‌ڕی و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌دوێت و هێما تێكه‌ڵاو بووه لاپه‌ڕه (54) (فه‌لسه‌فه):
تاج چه‌ند بایه‌خ داره
بیخه‌ته سه‌رگوێدرێژێك
ده‌بێت به‌پاشا
تاج چه‌ند بێ بایه‌خه
له‌سه‌ری پاشایه‌كی لابه‌ریت
ده‌بێت به‌گوێدرێژ!
سۆران هه‌ڵمه‌ت لاپه‌ره 54:
زۆر ته‌نز ورد ده‌كاته‌وه گاڵته‌كردن به پاشا. گاڵته‌كردنه به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌شتاكان به‌رامبه‌ر شیعری نیشتمانی لاساری منداڵانیش هه‌ر هه‌ڵمه‌ت و په‌رده‌ی فه‌له‌سه‌فی ده‌بزوێ:
مه‌نوو رۆڵه
نه‌وه‌ك رە‌وبێ و
كه‌س خه‌به‌رت نه‌كاته‌وه
ئه‌و هه‌وره به‌و چیایه‌وه ئاگرده‌كاته‌وه
یا له‌شكری دوژمن !
هه‌ڵمه‌ت سۆران 2011/ 87
له‌هه‌مان به‌رهه‌م دا ئاوه‌ها په‌سنی هه‌ڵمه‌ت كراوه:
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت پێشه‌نگه
یه‌كه‌م شمشێری جه‌نگه
جه‌نگی كرد بۆ نوێگه‌ری
كۆت و به‌ندی هه‌ڵوه‌ری
راڤه‌ی نه‌گه‌ره‌ك هێنده سانایه شیكاری به‌م جۆره په‌رده‌م له‌سه‌ر كۆتا لاپه‌ڕه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان دادایه‌وه، به‌هیوای ده‌رفه‌تێكی تر تابه‌هایه‌كی تری هۆنراوه‌كانی هه‌ڵمه‌ت له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری زیره‌ك پێكه‌وه له‌ئامێز بگرین.
نموونه‌ی به‌های فێركاری لای هه‌ڵمه‌ت:
مامۆستا
مامۆستا پێی ووتین
ناوی ووڵات بنووسن
به‌پیتی رازاوه‌و جوان
نوسیم ناوی نیشتمان
ناوی ووڵات به‌تامه
وه‌ك هه‌نگوین و شه‌مامه
مامۆستا فێری كردین
ناوی ووڵات بنوسین
مامۆستامان هه‌ربژی
كه‌نووسینیان فێركردین !
( ده‌نگی خۆشترین مه‌ل لاپه‌ڕه (3) 1983)
وشه‌ی مامۆستا پێش وه‌خت به‌شوێنیدا گوزاره‌ی فێركردن و فێركارین، به‌ڵام بابه‌تیانه سه‌یری به‌ها بكه‌ین هه‌ڵمه‌ت په‌یامه‌كه‌ی سنووری فێركاری تێپه‌ڕاندووه بۆ خاك و نیشتمان وڵات هێنده تابلۆی وه‌سفه‌كه‌ی شیعریشی نیشانداوه، هه‌نگوین سه‌راسیمه به وشه سازی جێگیركردنه‌وه‌كانی ده‌دا:
سرودی دایكی نیشتمان
گه‌ڕام سه‌رانسه‌ری زه‌وی
پشكنیم زۆرلوتكه و نه‌وی
نه‌مدی شوێنی خۆش و جوان
دڵگیربێت وه‌ك نیشتمان
گه‌ڕام سه‌رانسه‌ری جیهان
گوێم له‌مه‌لی دارستان
له‌شنه‌ی نوێی بای به‌یانی
له‌قوڵپه‌ی زیوینی كانی
نه‌م بیست ووشه‌ی ناسك
وه‌ك ووشه‌ی ده‌می دایك !
(ه ، س ، پ ، (5 _ 1983)
جوگرافیای ده‌ق. ده‌قناسی گێڕانه‌وه هه‌ڵمه‌تی بردۆته ئاسته جیهانییه‌كه
له‌گه‌ڕان به‌شوێندا، ژینگه‌ی جوانی كوردستانیش پۆیله‌ی به‌ها فێركارییه‌كه‌یه پێگه‌ی جوانی شاخ و كانی و هه‌ڵقوڵینی ئاوی كردۆته په‌یمانه‌یه‌كی ناسكی ناوی دایكه‌وه:
به‌چكه ماسی
ۆژێك له‌ڕۆژان
به‌چكه ماسیه‌ك تۆرا له سیروان
له لم و چه‌وی لێواره‌كه‌یدا
گڕی تینویه‌تی هه‌ڵی پڕوكان
مرد نیگای گه‌شی
هه‌ڵوه‌ری هه‌ردوو گلینه‌ێ رە‌شی
(دیوان 2013(لاپه‌ڕه 13)
به‌سروشتی منداڵ حه‌زی له‌شتی تازه بینینه له‌وانه په‌له‌وه‌ر، گیاندارو شاخ، دۆڵ وچیاو رووباڕ، هه‌ڵمه‌ت كارئاسانی كردووه، له‌جۆرێكی نامۆیی و دابڕان‌دا په‌نای بردۆته به‌ر(تۆران) یاخیبوون به ساده‌یی وانه‌كه‌شی به‌های فێركارییه‌كه‌یه، كه منداڵ نابێت گوێڕایه‌ڵی خێزانه‌كه‌ی نه‌بێت ئه‌گینا سه‌رسم ئه‌نجام وه‌ك ئه‌و به‌چكه ماسیه‌ی لێ دێت:
دارستان
دارستان سوودی زۆره
باسی ده‌كه‌م به‌نۆره
ئۆكسجین په‌یداده‌كات
پیت و پێز به‌خاك ده‌دات
به‌ری رە‌شه‌با ده‌گرێ
ره‌ژووی لێ دروست ده‌كرێ
لێی ده‌تاشرێ ته‌خته‌ی ماڵ
ده‌رگاو بێشكه بۆمنداڵ
(له‌تیف 2005(لاپه‌ره 89)
ژینگه‌و به‌های فێركاری ئه‌م پیاوه گه‌رمه‌سێر ژیاوه به‌وردی زانستی زۆربه‌هێزه له‌شیكاری كه‌ڵكی بونگه‌رایی پێگه‌ی جوغرافیای كوردستانیدا ته‌واو به‌بۆنی تیۆری نه‌ته‌وه‌یی كه‌وتووه و شاباڵی، گه‌نجینه‌ی مێژووی فۆڵكلۆریش زیندوو نیشان داوه هه‌مووی له‌ژێرباڵی به‌های فێركارییه‌كه‌دا زه‌نگی وشه‌كان دارستان، رە‌شه‌با، تاشینی بێشكه، هێنده ترپه‌ی موزیكیان شه‌نگه مێرد منداڵان ده‌خه‌نه له‌نجه:
قوتابخانه
قوتابخانه زۆر خۆشه
مه‌ڵبه‌ندی بیر‌و هۆشه
ئه‌ی پارێزم باخچه‌كه‌ی
ده‌رگاو شوشه‌و په‌نجه‌ره‌ی
به‌رد ناهاوم بۆداری
پڕله‌گوڵ و هه‌ناری
كاغه‌زو تویكڵی قه‌ڵە‌م
له‌حه‌وشه‌دا توڕناده‌م
فێرمان ده‌كات ووریابین
بۆ ته‌نگانه ئازابین!
(2013» لاپه‌ڕه 8)
به‌هاكان چ په‌روه‌رده‌یی ده‌روونی، ئاینی، كۆمه‌ڵایتی، فێركاری، كۆیان به‌ڕێگای دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و سه‌نته‌ره‌كانی منداڵان دا ئه‌و ئه‌ركه یان ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌وسه‌نته‌ری كاریان بابزانین ( هه‌ڵمه‌ت ) كه نهێنی تر كۆدی كه‌سێتی ئه‌وه‌یه تائێستا زارۆكێكی له‌په‌راسوی خۆی له‌باوه‌ش نه‌گرتووه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند په‌ژمورده‌یی فێركاری و په‌روه‌رده‌یی:
تارمایی
له‌م رۆژه‌دا بووكاوه
رۆڵه‌ی چینی چه‌وساوه
چه‌كوژی تۆڵه‌ی وه‌شان و
مێشكی زوحاكی پژاند!
(ه ، س ، 2013لاپه‌ڕه 11)
كۆی هۆنراوه‌كانی (هه‌ڵمه‌ت ) بۆته‌مه‌نی گه‌شه‌یی 12_9) ساڵان و (15_ 12) ساڵانه چونكه زمانی ته‌رخانكراو شێوازی په‌یام ده‌ڕبڕین وه‌ك په‌یام و خودی ده‌ربڕ. ئاله‌م كۆپله‌یه فێركاری به‌سركی بۆنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ری واتای سیقه‌ی تێپێچراوه كڵافه‌كانی واتا. وێنه‌ی ده‌سرازه‌ی بێشكه رە‌نگاڵ پێچ و توڵی پێدراوه:
كێ ئاوایه
یه‌كێك ئازا‌و سوارچاكه
گیان ده‌به‌خشێ به‌م خاكه
به‌سه باسی جادووگه‌ر
كچی په‌ڕی ودێوی شه‌ڕ
(2013لاپه‌ڕه 119
هێما و ڕه‌مز، شێوازگه‌ری له شیعر و چیرۆكی (هه‌ڵمه‌ت )دازۆرینه بێ گرێ و گۆڵه مێشكی منداڵی كورد ناگوشێ بیكاته نامۆیی گڵۆڵه بۆ؟ چونكه خودی هه‌ڵمه‌ت شاعیرێكی نوێخوازه‌كێكه له پێنووسه پێشكه‌وتووخوازه‌كانی گروپی كفری نه‌یتوانیوه هه‌رگیز له خاك و سروشتی كوردستان فیگه‌ره مێژووییه‌كان خۆبه‌دووربگرێت بۆیه له‌م كۆتانموونه به‌ها فێركارییه‌دا بانگه‌شه‌ی سه‌ركرده‌ی خوێن به‌خش به‌مێرد مناڵه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌مه نموونه‌ی ویستی قوتابخانه‌ی فێركاری به‌های رە‌وشتی كوردایه‌تییه. ئایه ئێوه‌ش ده‌یبینن یان وه‌ك من به‌وێنه‌یه‌كی ئه‌ندێشه‌یی جووڵاو له‌بیرتا نا كڕنوش بۆخۆزگه‌و ده‌یان، ئاواتی نزیكمان وه‌ك خه‌یاڵ و دێ‌و و په‌ری له‌بارده‌بات.
سەرچاوەکان:
1- فاروق محەمەد نامەی ماستەر. زانکۆ بغداد تربیە ئیبن روشد. شیعری منداڵان/1975/1990)
2 -حمە کەریم هەورامی ئەدەبی منداڵان. 2005
3- رە‌زا شوان مێژووی ئەدەبی منداڵان.
-4 لەتیف هەڵمەت ئەدەبی منداڵان 2005.
5- د علی الحدیدی فی ادب الاگفال1979 .
6 -دصادق نعمان الهیتی الکویت1979 .
7 -سۆران نەدار شاعیری مندڵان کفری 2012.
8- حمە رشید فتاح1979 ئەدەبی منداڵان____چیرۆك