پەردە لەسەر دیواربەندی ئەنفالكراوانی گوندی قەشقەی سەڵباتوو لادرا

09:21 - 2022-05-08
کوردستان
899 جار خوێندراوەتەوە

  حەسەن مەلا  

رۆژی 6/5/2022، لە رێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ‌و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان و نوێنەرانی حزبی و حكومی و رێكخراوەكان، پەردە لەسەر دیواربەندی 101 ئەنفالكراو لە گوندی قەشقەی سەڵباتوو سەر بە ناحیەی قادركەرەم لادرا. 
لە رێوڕەسمەكەدا، وتاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن قائیمقامیەتی چەمچەماڵ خوێنرایەوە ‌و دواتر وتاری كەسوكاری ئەنفالكراوان خوێنەرایەوە. هەروەها كتێبی ئەنفالی قەشقە بڵاوكرایەوە، كە لە نووسینی حەسەن مەلا-یە.
دواتر بە دانانی تاجەگوڵینە، كۆتایی بە رێوڕەسمەكە هات.
                            

#ئەنفال

بابەتە پەیوەندیدارەکان