ئامادەکردنی:بورهان ئەمین – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

عەرەبستانی سعودیە گێچەڵ بە وڵاتان دەکات

ئەڵمانیاش لێی تووڕەیە لەوەتەی « میر محەمەد» دەسەڵاتی شانشینی عەرەبی گرتۆتە دەست پەیوەندیە دیپلۆماتییەکانی دەرەوەی وڵات ڕۆژ بە ڕۆژ تەنگژەو قەیرانی تری تێدەکەوێ و لە جاران پتر گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتدا پەیدابوە،تازەترین قەیرانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتی کەنەدایە کە بە هۆی مافەکانی مرۆڤ و گرتنی چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی و پارێزەرانی مافەکانی ژنان لەو وڵاتەدا هاتۆتە ئاراوە، بۆیە ڕۆژبە ڕۆژ ...

زیاتر »

حکومەتی سعودیە ژنە چالاکوانەکان دەستگیر دەکات

داواکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە سیاسی و فیکریەکان لە سعودیە بە تاوان هەژمار دەکرێ و تا ئێستاش هەر کەسێک ئەنجێندایەکی لەو جۆرەی هەبێ و خۆی بە نەیاری دەسەڵات وێنابکات، سزای توند دەدرێ، لەمڕۆژانە هەر لەسەر ئازادی بیروڕاو مافەکانی هاووڵاتیان هەردو ژنە چالاکوان « نەسیمە سادەو سەمەر بەدەوی» لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە دەستگیرکران و ئەو ڕووداوە تەنگژەیەکی گەورەی لەسەر ئاستی پەیوەندیەکانی ...

زیاتر »

بۆتەفلیقە خۆی هەڵدەبژێرێتەوە

خەڵکیش ترسیان لە گۆڕانکارییەکانە شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی و فشارەکانی ناوخۆ نەیانتوانی دەسەڵاتی وڵاتی جەزائیر بگۆڕن، سەرەتای ساڵی پاریش چەند خۆپیشاندان و ناڕەزاییەک لە دژی خراپی ژیان و گوزەرانی و نەبونی و بێدەرەتانی و نزمی ئاستی دیموکراسی ئەنجامدران، بەڵام هەریەک لەمانەش خاوبونەوەو نەیانتوانی نەک هەر تۆزقاڵێک لەسیمای دەسەڵات بگۆڕن بەڵکو ئاماژەکان وانیشان دەدەن کە ئەو دەسەڵاتە درێژەی دەبێت و لە هەڵبژاردنی ...

زیاتر »

چەکی نەوت بۆ هاوسەنگی هێز بەکاردێت

دیمەنە تراژیدیەکانی چوار ساڵی شەڕی یەمەن لە کوشتو کوشتار و برسیەتی و نەبونی خزمەتگوزاری و ماڵوێرانی و بێدەرەتانی خەڵکەکەدا بەس نەبوە بۆ یەکلاکردنەوەی کیشەی نێوان وڵاتان و تێربون لە هەژمونی دەسەڵات و پێگەی خۆیان، ئەو هەموو کوشتو کوشتارو بۆمبارانکردنە هیچ لایەک لە حکومەتی ناوەند کە سعودیە و هاوپەیمانە عەرەبەکان پشتیوانی لێ دەکەن ، لەگەڵ حوسیەکانی سەر بە ئێران تا ئێستا ...

زیاتر »

شەڕ کەوتە گەرووی بابولمەندەب

لە دوای هێرش و پەلاماری حوسیەکانی یەمەن بۆسەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی سعودیە لە گەرووی بابوئەلمەندەب، شانشینی عەرەبی سعودیە هەناردەکردنی لەو بەندەرە بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرت و ئەو بابەتە بوە وێردی سەر زمانی بەرپرسانی وڵاتان و یەکسەر نرخی نەوتی لەهەموو جیهان بەرزکردەوە. بابولمەندەب چیە؟ ناوەکەی مانای «گریان» ە گوایە لەوە هاتوە کە کاتی خۆی کە ئەفریقیەکانی بەری ڕۆژئاوا کە بەدەستی عەرەبەکان ...

زیاتر »

حەفتا ساڵە لەگەڵ حکومەت لەشەڕ و دانوستاندان

لە چەندڕۆژی ڕابردودا « ڕۆدریگۆدۆتیرتیە» ی سەرۆکی فلپین مەرسومی پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی مۆرۆ ئیمزاکرد و بڕیارەکە دەخرێتە پرۆسەیەکی ڕیفراندۆمەوەو بڕیاری کۆتایی بە دەنگدانی گشتی کۆتایی دێت، لە دوای بەڵێی فلپینیەکان ئیدی ئەو میللەتە کەزۆرینەیان موسڵمانن دەستکەوتێکی مێژوویی و یاسایی و ئابووریان پێدەدرێ و دەسەڵاتیان بەسەر چەند ناوچەیەک وچەند دوورگەیەکیشدا دەبێت. میلیشیاکانیان دەچنەپاڵ سوپا بە پێی ئەو یاسا تازەیە ...

زیاتر »

پاسەوانێکی لای ڕای گشتی شەرمەزاری کردووە

لەمڕۆژانە کۆشکی ئەلیزی بە دۆسیەیەکەوە سەرقاڵە کە تیایدا: ئەلیکسەندەر بینالا» ی گەروە پاسەوانی ستافی سەرۆکایەتی پەڵەیەکی شەرمەزاری بۆ دەستە و دایەرەکەی «ئیمانوئێل ماکرۆن»ی سەرۆکی فەرەنسا تۆمارکردوە بەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە و نیشانی دەدات کە ئەو پاسەوانە زۆر دڕندانە ڕوبەڕوی خۆپیشاندەرێکی ناڕەزایی و یادکردنەوەی ڕۆژی یەکی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهان دەبیتەوەو زۆر بە دڵڕەقی لێی دەدات، سەرەتا ئاسایی وەرگیراوە، بەڵام دواتر ...

زیاتر »

تورکیاش لەوە زۆر تووڕەیە

پێرار لە دوای کودەتاشکستخواردوەکەی «فەتحوڵلا گولەن» بۆ سەر ڕژێمی ئاکەپە و ئەردۆغان لەساڵی رابردوەوە تا ئێستا لە هەموو لایەکەوەو لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە لایەنگرانیان هەیە بەدەسیسەی تورکیا لەلایەن حکومەتەکانەوە فشاریان دەخرێتەسەر و چلاکیەکانیان بەرتەسک کراونەتەوە، بەڵام بە پێچەوانەی هەموو شوێنێک لەئەڵمانیان ڕەواجیان زیاتر بوە و بواریان زیاتر لە بەردەم ڕەخساوە. نێوانی ئەردۆغان وگولەن ڕەوشەکەی ئاڵۆزکرد هەرچەندە ئاماژەکان وانیشان دەدەن ...

زیاتر »

سەرباری ناڕەزاییە نێودەوڵەتییەکان، کوشتو بڕی هاوڵاتییان بەردەوامە

نیکاراگوا وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکای لاتین ، پایتەختەکەی «ماناگوایە» لە ڕوی ڕووبەرەوە گەورەترین وڵاتی ئەمریکای ناوەراستە، ئەو وڵاتە بە حیساب کۆمارێکی دیموکراتی پەرلەمانیە، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی وڵات و سەرۆکی حکومەتیشە، بە ھاوکاری حکومەت دەزگای یاسادانان واتە پەرلەمان یاساکانی وڵات پەسند دەکات و ئەگەر پێویستیش بکات یاسای بنەرەتی گۆڕانکاری و چاکسازی بە سەر دا بێت ئەوا پەرلەمان بەو کارە ھەڵدەستێت، دەسەڵاتی ...

زیاتر »

تاوانی دزیی و کوشتوبڕ و رەگەزپەرستیان کردووە

بە بڕیاری « هۆرست زیهۆفەر»ی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا کۆمەڵەی» عوسمانیەکانی ئەڵمانیا Osmanen Germania لەو وڵاتە قەدەغەکرا و ئیتر ناهێڵن نە بارەگایان هەبێ و نە لە هیچ شوێنێکیش چالاکی بکەن، دوو سێ ڕۆژی ڕابردو وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە بەرنامەی ئەو کۆمەڵەیە لەگەڵ یاسا و دەستوری ئەڵمانیا ناگونجێت بۆیە بڕیاریانداوە کۆمەڵەکە و هەر ١٦ لقەکەشی دابخەن چونکە ئەوانە ...

زیاتر »