نهێنیی بانگه‌وازه‌كه
ئه‌وه‌ی چاودێری دۆخی نائارام و گڕگرتووی عیراق بكات، ده‌پرسێت، بانگه‌واز و پێداگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی جارێكی تری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، بۆ؟ پرسیاره‌كه، زۆرجار له‌روانگه‌ی ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و واقعه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ عیراقیان گیرۆده كردووه و به‌هۆیه‌وه دوچاری بنبه‌ستی سیاسی بووه.
هه‌ندێجار، ئه‌و بانگه‌وازه‌ی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در وا لێكده‌درێته‌وه كه له ئه‌نجامی نه‌شاره‌زایی سیاسی و راڕایی و هه‌ڵوێستی هه‌ڵچوون ئامێز بێت، وا شیده‌كرێته‌وه كه ئه‌م كاراكته‌ره هه‌ر ماوه‌یه‌ك هه‌رایه‌كی سیاسیی ئه‌نێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فۆكه‌س له‌سه‌ر ره‌وته‌كه‌ی نه‌پچڕێت و رای گشتیی خه‌ڵكی عیراق بۆ لای خۆی رابكێشێت. راستی ئه‌وه‌یه، ئه‌و شیكارییانه، ورد نین و زاده‌ی بیرنه‌كردنه‌وه‌ن له‌و گریمانه و گره‌وانه‌ی كه رابه‌ری سه‌درییه‌كان بۆ قۆناغی ئێستا‌و داهاتووی عیراق هه‌یه‌تی.
ئامانجی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در له داواكردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی تری پێشوه‌خته، بۆ سه‌ر دوو جۆر له ئامانجی پێكه‌وه گرێ‌دراو و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر دابه‌ش ده‌بێت، هه‌ندێك له‌و ئامانجانه هه‌نووكه‌یین و په‌یوه‌ستن به‌م ماوه مێژووییه‌وه كه گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراقی تیایه، به‌شی زۆریشیان ئامانجی ئاینده‌یین. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه نییه كه ئاسته‌نگ و دۆخی له ناكاوی به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه چی و چی نابن، یان وه‌كو خۆیان و كتومت به‌دی دێن یان نا. ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماده‌گیی پلان و ده‌ستپێشخه‌رییه له سیسته‌می بیركردنه‌وه‌و ره‌فتاری سیاسیی كاراكته‌رێكدا كه ئه‌زموونی زۆری له سیاسه‌تدا نییه، به‌ڵام ئه‌توانێ مانۆڕی خۆی بكا‌و پله به پله جه‌مسه‌رگیرییه سیاسییه‌كان له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه.
ئامانجه هه‌نووكه‌ییه‌كان
دیارترین ئامانجه هه‌نووكه‌ییه‌كانی رابه‌ری سه‌درییه‌كان له بانگه‌وازیدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی نوێی پێشوه‌خته، ئه‌مانه‌ن:-
بۆ ئه‌وه‌یه، پێش هه‌ر كارێك، ئه‌و چانسه له ده‌ستی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بسووتێنێت كه بتوانن حكومه‌ت پێك بهێنن و خۆیان ببنه‌وه بڕیارده‌ر و بكه‌ری گه‌وره‌ی ناو ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندنی وڵات.
چانسی مانه‌وه‌ی كازمی له پێگه‌كه‌ی، وه‌ك ده‌ره‌نجامی رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، به‌هێزتر بێت.
ناڕاسته‌وخۆ به رای گشتیی خه‌ڵكی عیراق بڵێت: تاقه هێز له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كه بتوانێت پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات و رووداوه‌كانی ناوی جڵه‌و و ئاراسته بكات، سه‌درییه‌كانن.
بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و جیاوازییانه‌ی بیروڕا، كه له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسی سیاسی و هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له سه‌درییه‌كان، له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هه‌ن، بقۆزێته‌وه و دابه‌شیان بكا‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان لاواز بكات.
بۆ ئه‌وه‌یه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكی شیعه مه‌زهه‌بی وڵات دوور بخاته‌وه و، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ستبوونی هێزه چه‌كداره‌كانیشی كه حه‌شدی شه‌عبین، به چوارچێوه‌وه لاواز بكا‌و له ململانێكاندا بێلایه‌نیان بكات.
بۆ ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت له‌وه‌ی نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی كه نوری مالكی و ده‌وڵه‌تی یاسایه، له‌م بۆبۆڕێنه‌دا ده‌سكه‌وتیان نه‌بێ و ته‌نیا بمێننه‌وه.
ئامانجه ئاینده‌ییه‌كان
بێگومان جگه له‌و ئامانجانه، ره‌وتی سه‌در، له‌و بانگه‌وازه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك ئامانجی ئاینده‌ییشی هه‌یه، بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ: -
سوودوه‌رگرتنه له ناڕه‌زایی ئه‌م ماوه‌یه‌ی خه‌ڵكی عیراق و لایه‌نگرانی بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی داهاتوودا ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت.
بۆ ئه‌وه‌یه به شیوه‌یه‌كی ته‌كتیكییش بێت، ئه‌مجاره‌یان بازنه‌ی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كانی خۆی، له هاوپه‌یمانێتیی سێ قۆڵی فراوانتر بكات و، هێزی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هێزی سونه‌و كوردییش بهێنێته پاڵ خۆی.
بۆ ئه‌وه‌یه كورسیی سه‌درییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی له په‌رله‌مانی داهاتوودا به رێژه‌یه‌ك بێت كه بتوانێت هه‌ر خۆی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی دروست بكات و هه‌ر خۆیشی ده‌ستنیشانی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار بكات و دیارده‌ی سێ یه‌كی په‌كخه‌ر مومكین نه‌بێ و نه‌مێنێت.
بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ستكاریی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق بكات به‌و تێزه سه‌نتراڵیخوازه‌ی كه خۆی هه‌یه‌تی.
بۆ ئه‌وه‌یه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بگۆڕێت و هه‌ژموونی هێزه ركابه‌ره‌كانی به‌سه‌ره‌وه نه‌مێنێت.
بۆ ئه‌وه‌یه پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادگای فیدراڵی ده‌ستكاری بكات له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ.
بۆ ئه‌وه‌یه حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێك بهێنێت، به‌ڵام به بنكه‌یه‌كی فراوانتره‌وه كه گره‌نتی تێپه‌ڕاندنی كابینه‌ی حكومه‌تی بۆ بكات، به‌م جۆره‌ش بۆ هه‌میشه پره‌نسیپی سازان له فه‌رمانڕه‌وایی و بڕیارداندا كۆتایی پێ بهێنێت كه ئه‌و ناوی لێناوه پشك پشكێنه‌ی تائیفی.
بۆ ئه‌وه‌یه له ژێر ناونیشانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران، ركابه‌ره سیاسییه‌كانی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا راپێچی به‌رده‌م دادگا بكا‌و دادگاییان بكات.
بۆ ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌هێزتر دابڕێژێته‌وه و چیدی ئه‌وه ره‌وته‌كه‌ی ئه‌و بێت كه جێی متمانه‌ی ئێرانییه‌كان بێت نه‌ك هێزی دیكه‌ی شیعی.
بۆ ئه‌وه‌یه به شێنه‌یی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پێشمه‌رگه به ته‌واوی به سوپاوه عیراقه‌وه گرێ بدات و له رێی په‌رله‌مانه‌وه، كه خۆی هه‌ژموونی به‌سه‌ریدا هه‌بێت، یاسای نوێ بۆ رێكخستنیان ده‌ربكاو دابه‌شبوون و تایبه‌تمه‌ندێتییان نه‌هێڵێت.
بۆ ئه‌وه‌یه حكومه‌تی داهاتووی عیراق ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی سامانی سروشتیی عیراقدا بشكێته‌وه و جگه له حكومه‌تی ناوه‌ندی، هیچ هه‌رێم و پارێزگایه‌ك مافی مامه‌ڵه‌كردنی به‌سه‌ر سامانی سروشتی سنووره‌كه‌یدا نه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر زووش پشتیوانی له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی كرد كه ده‌ستووریی بوونی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی، هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هەوادارانی سەدر لە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق