وا دیاره كه جه‌نگ، له جیهانی هاوچه‌رخماندا، به كرده‌وه مانا كلاسیكییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه. دوای جه‌نگی روسیا- ئۆكرانیا و جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بێ هیچ گومانێك دیدی وڵاتان بۆ سێكته‌ری به‌رگری، گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌خۆوه ده‌بینێت.
چه‌مكی باوی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له ده‌وڵه‌تان له بری چوونه نێو كێبڕكێی خۆپڕچه‌ككردنێك كه تێچوو‌یه‌كی زۆری هه‌بێت، وای به‌باشتر ده‌زانن كه خۆیان بخه‌نه ژێر چه‌تری زلهێزه‌كانه‌وه كه مانه‌وه‌یان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌وه‌ش روخساره‌كانی هه‌ژموونكردن و خۆنمایشكردن به‌و ئامراز و شێوازانه‌ی كه هیچ سوودێكیان نه‌بووه، قه‌تیس ده‌مێنن، له‌كاتێكدا كه هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌رچه‌رخانی زۆر گه‌وره به‌خۆوه ده‌بینن، كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی تۆڕێكی ئاڵۆز له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.
بێگومان ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی سه‌ربازی و پیشه‌سازیی چه‌كی زیره‌ك و بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕه مۆدێرنه‌كانی كاری سیخوڕی و په‌ره‌سه‌ندنی ژیریی ده‌ستكرد AI و تارماییه‌كانی جه‌نگه ناوه‌كییه‌كان، هه‌ر هه‌موویان كۆمه‌ڵێك فاكته‌رن كه تا راده‌یه‌كی زۆر رۆڵیان له گۆڕینی به‌ها مرۆیی و كۆمه‌ڵگه‌یی و مه‌ده‌نییه‌كاندا هه‌یه. له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ماخۆلانی باڵاده‌ستیشدا به‌و شێوازه هاوچه‌رخانه‌ی كه هه‌ن، ئه‌وا دوا شتێك كه ئیتر ره‌چاو بكرێت، مرۆڤه!.
ئێمه ئه‌مڕۆ له جیهانێكدا ده‌ژین كه به‌خێرایی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، گۆڕانكاری نه‌ك به ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنه‌لۆژیا و ژیریی ده‌ستكرددا، به‌ڵكو گۆڕانكاری له سیسته‌می به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كان و یاسا و رێساكانی ململانێیش. له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌هاو چه‌مكه‌كانی وه‌ك مرۆڤپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و ئایدیۆلۆژیایانه‌ش كه له ده‌وری به‌هێزكردنی ئابڕو شكۆی مرۆڤدا ده‌خولێنه‌وه، ته‌نها بوونه‌ته كۆمه‌ڵێك گێڕانه‌وه و به‌سه‌رهاتی رابردوو كه ئیتر كه‌س گرنگییان پێنادات، به‌ڵكو چیتر ته‌نها له میمۆرییه‌كی بچووكی مۆزه‌خانه‌كانی مێژوودا، ده‌پارێزرێن!.
* ئه‌م وتاره، له یه‌ككاتدا له هه‌ردوو رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و (الزمان)ی نێوده‌وڵه‌تیدا بڵاوده‌بێته‌وه