کوڕەکەی مام، چەترەکەی باوکی هەڵدایەوە

11:35 - 2022-08-09
وتار
297 خوێندراوەتەوە

کوێستان محەمەد

بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە عیراق بافڵ جەلال تاڵەبانی ئێستا لە باوکی دەچێت لەسەرۆکایەتیدا، دوێنی رەزامەندی خۆی دەربڕی بە کردنەوەی ماڵەکەی مام بۆ دانوستان لە نێوان لایەنە نەکۆکەکانی عیراقدا. 
ئەم هەنگاوەی لە باوکی دەچێت لە فەرهەنگی نێوەندگیری و ئاشتبوونەوە، بۆ کۆتاییپێهێنانی کێشەکان کە لە دوای کۆچی مامەوە کەلێنێکی گەورەی دروستکردووە.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە نەوەکانی مام جەلال دووبارە فەرهەنگی چەپکە گوڵەکە و پێکەوە ژیان بێننەوە ئارا بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان، بەڵکو هەمیشە ماڵە گەورەکەی مام بوو بوو بە جێگای کۆکردنەوەی کەسایەتییە زیزەکانیش لە خودی ماڵەکە و لە دەرەوەشی لەسەر بنەمای مرۆڤدۆستی و پێکەوە ژیان گرنگە لە ناو کۆمەڵێک کێشەی ئاڵۆزی ناوچەکەوە بەوپەڕی رۆح فراوانییەوە سەرباری ئەو ئەرکەی پێسپێردراون وەکو رابەری حزبێک بتوانێت دیسانەوە دەرگای ماڵە گەورەکەی مام واڵابکاتەوە بۆ پڕۆژەی ئاشتەوایی نەک تەنها لایەنە سیاسسییەکانی عیراق، بەڵکو لەناوخۆشدا سەرجەم جەمسەرەکانی هەرێم بەگشتی و خودی یەکیتیش بکەیتەوە بە یەکیتییەکەی مام.
ئەم هەنگاوە واڵاکردنێکی هزری فراوانە کە رەگەکەی دەگەڕێتەوە سەر میراتگیری بۆ ماوەیی کە خەسڵەتێکی جێگیر بووە لە مام دا.
فەرهەنگی نێوەندگیری کە فەرهەنگێکی هزری سەرکەوتووی گەلانە کە بنەماکەی بۆ یەکەم هەنگاوی گەورە سەرکردە ماندێلای مەزن دەگەڕێتەوە لەپێناوی نەهێشتنی جیاوازی رەچەڵەک، بیروڕا، ئاین، کلتوور و سیاسەت هتد  ئێستا ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە لە ناوەندەکانی توێژینەوەدا دەخوێندرێن بۆ بەرزڕاگرتنی شکۆی مرۆڤ و لەیەک تێگەیشتن.
لە کۆتاییشدا ئەرکی هەمومانە پارێزگاری بکەین لە چرا داگیرساوەکەی مام لەپێناوی هەرێمێکی رووناک لە سەر بنەمای ئاشتەوایی و  پێکەوە ژیان. 

ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە نەوەکانی مام جەلال، دووبارە فەرهەنگی چەپکە گوڵەکە و پێکەوە ژیان بێننەوە ئارا بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان

وتارەکانی نوسەر