ده‌ره‌نجامی ململانێ و ناكۆكی سیاسیی له‌به‌غداو، دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی 10ی ساڵی پار، ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستایه كه له‌عیراق ده‌گوزه‌رێ و رووناكییه‌كی ئه‌وتۆی لێ به‌دی ناكرێت بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌شێكی زۆری هێزه سیاسییه‌كان، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوردۆخ له‌نێو هه‌رسێ ماڵه سیاسییه‌كه‌ی عیراق واته كورد و شیعه‌و سوننه، كه ململانێی و ناكۆكی تێدابوو، ئه‌وا ئێستا ماڵی كورد جۆرێك له هێوربوونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینێت و دانوستان و گفتوگۆ هه‌یه، كه هیوای چاره‌سه‌ری لێ چاوه‌ڕوانده‌كرێت، سه‌باره‌ت به دۆسێیه‌كان له به‌غداو هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان.
ماڵی سوننه‌ش هه‌رچه‌ند هه‌مان جیاوازی له هه‌ڵوێست و بۆچوونی سیاسیی تێدا بوو، كه به‌شێك نزیكبوون له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌وا به‌شێكی تریان كه سیاده‌ن له‌هاوپه‌یمانیدا بوون له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی سێینه‌ی (سه‌در، پارتی، سیاده)، به‌ڵام كێشه‌كانیان كه‌متربوو له‌چاو ماڵه سیاسییه‌كانی تر.
ئه‌و ماڵه‌ی كه توانا و هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسییه، ماڵی شیعه‌یه، كه وه‌كو پێكهاته‌ش زۆرینه‌ی وڵات پێكده‌هێنن، مافی پێكهێنانی حكومه‌تیش به‌ر ئه‌وان ده‌كه‌وێت، ململانێ و ناكۆكییه‌كی توندی تێدایه، له نێوان سه‌درییه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه هه‌ردوو دیو یان به‌ره‌ی ماڵی شیعه پێكده‌هێنن و هه‌ردوولاش خۆی به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ده‌زانێت، واتا مافی پێكهێنانی حكومه‌تیش به‌هی خۆیان ده‌زانن.
كێشه‌ی نێوان ئه‌م دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عیراق، سه‌باره‌ت به سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌پاڵ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، دوو له كێشه گه‌وره‌كان بوون، كه لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانی به‌سه‌ریدا زاڵ بن، ئه‌گه‌ر ماڵی كورد له‌و رووه‌وه هێمنییه‌ك به‌خۆوه ده‌بینێت، ئه‌وا ماڵی شیعه نه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ نه كراوه، به‌ڵكو ئاراسته‌ی بارودۆخه‌كه‌شی له به‌غدا و كۆی وڵات به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناكتردا برد، به‌تایبه‌ت دوای خۆپیشاندانه‌كانی سه‌درییه‌كانی و چوونه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و دواتر هاتنه سه‌ر شه‌قامی هه‌وادارانی هێزه شیعه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كه مه‌ترسیی پێكدادانی نێوان هه‌ردوولای لێده‌كرا.
ئه‌گه‌ر به جۆرێك له جۆره‌كان مه‌ترسیی پێكدادان له نێوان هه‌وادارانی سه‌دری و چوارچێوی هه‌ماهه‌نگی رێی لێ‌گیرا، به‌ڵام تا ئێستاش ناكۆكییه‌كان له نێوان ئه‌م دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌ی وڵات وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی نه‌درێت مه‌ترسیی تێكچوونی ته‌واوی بارودۆخی سیاسیی لێده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، ئاراسته و قه‌ناعه‌تێكه، كه به‌شێكی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێی گه‌یشتوون، ئه‌ویش په‌نا بردنه به‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و رووكردنه ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له وڵات‌دا، كه ئه‌وه‌ش به بۆچوونی من، كارێكی زۆر قورسه، چونكه پێویستی به ته‌رخانكردنی بووجه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه، له‌پاڵ ئاماده‌كاری بۆ چه‌ندین مانگ، دواجار خودی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر كرا، ئه‌وا گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ژماره‌ی كورسیی و ده‌نگی هێزه سیاسییه‌كان ناكات، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌یه‌كی كه‌متری هاووڵاتیانیش به‌شداری تێدا بكه‌ن، له‌چاو هه‌ڵبژاردنی ساڵی پاردا كه له‌بنه‌ڕه‌تدا رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می هاووڵاتیانی عیراق به‌شدارییان تێداكرد.