ئەرکەکانی حکومەت لە هەموو بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا جیاوازن. بهڵام دوو ئهركی سهرهكیی حكومهت ههیه له رێگهیانهوه سهقامگیری كۆمهڵگە بهدهست دێت و ئهوانهش كۆنترۆڵكردنی ئارامی و كۆنترۆڵكردنی نرخهكان.
سەبارەت بە کۆنترۆڵی ئارامی، دەتوانرێت ئەدای حکومەت لە رێگەی سێ نیشاندەری سەرەکییەوە بپێورێت.
یەکەمیان بڵاوبوونەوەی دەوریەی ئەمنی لە شەقامەکان و سوڕانەوەیان لەناو هاووڵاتیاندا بە شێوەیەک تاک لەناو کۆمەڵگەدا دڵنیا بکاتەوە پارێزراوە.
دووەمیان ئەدای خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانە لە رووبەڕووبوونەوەی کەسانی دەرەوەی یاسا و مامەڵەکردنیان بە توندی و دەستگیرکردنیان و هێنانە بەردەم دادگا.
سێیەمیان دادگاییکردنی تەواوەتی ئەوانەی دەرەوەی یاسا و سەپاندنی سزای رێگریکردن بەسەریاندا. بەم شێوەیە ئاسایش و کەمکردنەوەی تاوان لە کۆمەڵگەدا بە جۆرێک دێتە دی کە چەرخی بەرهەمهێنان بخولێتەوە. کۆمەڵگە دەبێتە سەرنجڕاکێش بۆ سەرمایەگوزاری و بەرهەمهێنان زیاد دەکات.
سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی نرخ، دەتوانرێت ئەدای ئیدارەی حکومەت لە رێگەی سێ پێوەری سەرەکییەوە بپێورێت.
یەکەمیان دابینکردنی کەشی ئابوورییە کە کێبڕکێیەکی تەواو لە نێوان هەموو بەرهەمهێنەران و هاوردەکاران و بازرگانەکاندا بەدەستدەهێنێت، بەتایبەتی لە کاڵا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا.
دووەمیان چاودێری توندی حکومەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر قۆرخکارییەک یان رێکەوتنێکی قۆرخکاری و هێنانە دادگای قۆرخکارەکان بۆ سزادان و رێگریکردن.
سێیەمیان چاودێری بەهێزی حکومەتە بۆ پاراستنی راستەقینەی بەکاربەر(هاووڵاتی) لە ساختەکاری و فریودانیان و دەستکاریکردنی نرخ. بەم شێوەیە ئاسایشی ئابووری کۆمەڵگە و خۆشگوزەرانی هەموو ئەندامەکانی بەدی دێت.
لە کۆتاییدا ئەم دوو ئەرکە سەرەکییەی حکومەت یەکتر تەواو دەکەن ، پێکەوە ئارامی خەڵک و ئابووری کۆمەڵگە بە شێوەیەک بەدەست دەهێنێت کە سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە بەدیبهێنێت.