نامەی کۆتایی ساڵ

07:52 - 2022-12-29
کەنار قاسم
758 خوێندراوەتەوە

ساڵەکەی بۆ تۆ ساڵێکی پڕ بوو. ساڵی 2022 پڕ بوو لە بەرزی و نزمی، نیگەران مەبە،  سەختییەکان نزیکە لە کۆتایی،  ساڵی 2023 ساڵێکی تەواو نوێ دەبێت.
تۆ دەگۆڕێیت، دەبیت بە کەسێکی جیاواز لەوەی هەبوویت و دواجار دەست دەکەیت بە گەورەبوون. شانازی بە خۆتەوە بکە. تکایە لەبیرت بێت هەرچەندە ئەم گۆڕانکارییانە رەنگە سەخت بێت، بەڵام هەمیشە باشترە. سەیرکە بەچی گەیشتووی، پێویستە شانازی بە خۆتەوە بکەیت. ئێستا کاتی ئەوەیە ئامانجی نوێت بۆ خۆت هەبێت، ئامانجێک بۆ ئەوەی دڵخۆشت بکات. کەسێک لە خۆت گرنگتر نییە بۆ دڵخۆشکردن. دواجار درک بەوە دەکەیت رێگایەکی سەختت تێپەڕکردووە و ئەمەش بۆ خۆی رزگاربوونە. دڵەڕاوکێکەت باشتر بووە، زیاتر زەردەخەنە دەکەیت، پێدەکەنیت و دەتوانیت رەنگدانەوەی خۆت بەرجەستە بکەیت بەبێ ئەوەی پێویستت بە شاردنەوەی بێت. پیرۆزە، ساڵێکی تر. 
کۆتایی ساڵ دەبێت کاتی پێداچوونەوە و بیرکردنەوە و ئاهەنگ گێڕان بێت. هەموومان لە ماوەی رابردوودا زۆر شتمان بەسەر هاتووە، دواجار گۆشەیەکمان گۆڕیبێت و بەرەو رۆژانی گەشاوەتر و ئاساییتر دەڕۆین.
کۆتایی هەر ساڵێک پێویستە زیاتر بیربکەینەوە و  چەند پرسیارێک لە خۆمان بکەین.
-ئەمساڵ چی لەبارەی خۆمەوە فێربووم؟
-ئەمساڵ چ چاڵنجێکم کرد؟ چۆن لەو چاڵێنچەدا گەشەم کرد؟
-ئەمساڵ شانازی بە چیەوە دەکەم؟
ئەگەر لە سەرەتای ئەمساڵدا بتوانم نامەیەک بۆ خۆم بنووسم، چی دەنووسم؟
-من بە هیوای ئەوەی لەم ساڵەدا چی بەجێبهێڵم؟
-دەمەوێت چ وانەیەک لەگەڵ خۆمدا ببەم لەگەڵ گواستنەوەم بۆ ساڵی داهاتوو؟
بەردەوام بە لە گەشەکردن. لەبیرت بێت کراوە بیت بەرامبەر بە هەر شتێک گەردوون فڕێی دەداتە سەر رێگەت. دەرفەت تەنها کاتێک دێت کە گونجاو بێت، ئامادەبە تا بتوانیت سەرکەوتوو بیت. 
تکایە مەترسن داوای یارمەتی بکەن. دەزانم تۆ هەرگیز لەو کارەدا باش نەبوویت، بەڵام ئەوە ئەوەیە کە ئازیزانت  بۆی هەن  و ئامادەن لە ژیانتدا. هەرگیز مەیشارەوە چۆن هەست دەکەیت، یان چیت دەوێت، چیت پێویستە. هەموومان مرۆڤین. هەموومان پێویستمان بە دڵنەوایی و ئاسوودەییە.
لەبیرت بێت ناتوانیت هەموو کەسێک بە یەک پێوەر بپێویت. هەموو ژیانت لە دەوری هەندێک کەس سنووردار مەکە بە تەواوی نایانناسیت و هەرگیز لێیان تێناگەیت. کاری تۆ نییە بڕیار بدەیت کە ئایا شێوازی ژیانیان دروستە یان نا. کاتی ناسینی تاک و گرووپی نوێیە لە ژیانتدا.
بەردەوام بە لە زەردەخەنەکردن بۆ کەسانی چواردەورت. کەسانێک هەن دەیانەوێت بتناسن. ئەوان دەیانەوێت خۆشیان بوێیت، و یارمەتیت بدەن. خەڵکێک هەن ئازارت دەدەن و دەتشکێنن بۆ ملیۆنێک پارچەی بچووک، دەرفەت بدە  کەسانێک هەن، یارمەتیت بدن ئەو ملیۆن پارچەیە بەیەکەوە بچەسپێنیتەوە. 
لە سەرت دەربچۆ و بچۆرە ناو جەستەتەوە. جەستەت خۆش بوێت. میهرەبان بە لەگەڵ جەستەت. چونکە باشترین هاوڕێتە. کتێبێکی باش بخوێنەرەوە. بە درێژایی شەو بخوێنەوە تا چاوەکانت هاواردەکەن بۆ خەوتن. پاشان سەیری خۆرهەڵاتن بکە، و بیر لەو جیهانە بکەرەوە کە تازە بوویت بە بەشێک لێی. لە وتنی نەخێر مەترسە. پاڵ بە سنوورەکانەوە بنێ.
 یاساکان تاقی بکەرەوە. هەندێک یاسای خۆت دروست بکە، پاشان بە هەر شێوەیەک بێت بیشکێنە. داوای لێبووردن مەکە بۆ ئەو کەسەی کە تۆیت، ئەو کەسەی کە بوویت، یان ئەو کەسەی کە بڕیارە ببیت. هەموویان یەک کەسن و پێویستە خۆت خۆشت بوێت. هەرکەسێک  تۆی خۆش ناوێت تا لەدەست دەدات، خەتای تۆ نییە، هەروەها کێشەی تۆش نییە.

وتارەکانی نوسەر