پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق تا دێت ململانێی و ناكۆكیه‌كانی زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی سه‌ره‌كیی ناو ماڵی شیعه، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌دره، ناكۆییه‌كانی ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ش تا دێت زیاتر ده‌بێت، به‌هۆی ململانێ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی فراكسیۆنی زۆرینه و پێكهینانی حكومه‌تی ئاینده له عیراقدا.
دوو به‌ره‌ی جیاواز
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ساڵی رابردوو، سه‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك هێزی لێكه‌وته‌وه، به كورد و شیعه و سوننه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماڵی سیاسیی جیاجیا هه‌ن له وڵات‌دا، وه‌كو ماڵی شیعه و ماڵی سوننه و ماڵی كورد، به‌ڵام هێزه‌كانی ناو هه‌رسێ ماڵه‌كه‌ش دابه‌ش ببوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له به‌غدا.
به‌ره‌یه‌كیان كه به به‌ره‌ی سێینه ناوی ده‌ركردبوو، هاوپه‌یمانییه‌كی ره‌سمی لێكه‌وته‌وه، كه (فراكسیۆنه‌كانی سه‌درییه‌كان و پ.د.ك و سیاده‌ی سوننه)ی له‌خۆده‌گرت، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ره‌یه‌كی تر كه (هێزه شیعییه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له‌خۆ گرتبوو، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كوتله‌ی عه‌زمی سوننه، بابلیون-یش خاڵی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تی چه‌مكی ته‌وافوق و شه‌راكه‌تی نیشتمانیدا، به‌ڵام ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی دوایی خۆیان به‌دوور گرت له خۆ ساغكردنه‌وه له‌سه‌ر هیچ كام له‌به‌ره‌كان به‌شێوه‌ی ره‌سمی، چونكه پێیانوابوو ده‌بێت تێكه‌ڵ به ململانێكانی ناوماڵی شیعه نه‌بن.
به‌هه‌رحاڵ هه‌ردوو به‌ره‌كه هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكرد، بۆ راكێشانی هه‌رچی زیاتری هێز و حزبی دیكه بۆ ناو به‌ره‌كه‌یان، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه به‌و جۆره مایه‌وه و یه‌كلایی نه‌بۆوه و پرۆسه‌ی سیاسیی گه‌یشته بنبه‌ستێكی بێ پێشینه له مێژووی عیراقی نوێ‌دا،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێز و حزبی گه‌وره هه‌بوون له نموونه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزی دیكه كه كاریان ده‌كرد بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی دیدگاكان له‌سه‌رجه‌م ماڵه سیاسییه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی ده‌رچوون له‌و بنبه‌سته سیاسییه.
ناڕەزاییەتی و ئاڵۆزییەکانی بەغدا
كێشه و گرفته سه‌ره‌كییه‌كه له‌وه‌دا بوو كه به‌ره‌ی سێینه ده‌یویست له رێگه‌ی دروشمی زۆرینه‌ی نیشتمانییه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر زۆربه‌ی پۆسته باڵاكانی ده‌وڵه‌ت و جومگه هه‌ستیاره‌كانی حكومڕانیدا بگرێت، له پێش هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌كاتێكدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و به‌ره سێینه‌یه یه‌كلایی كرابۆوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه یه‌كێـتی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروشمی حكومه‌تی ته‌وافوقیان به‌رزكردبۆوه، حكومه‌تێك كه هه‌موو هێز و پێكهاته‌كانی وڵات به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
ئه‌م دوو روئیا و بۆچوونه، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی دابه‌شكرد، به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی یه‌كێتی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بوون، به‌شه‌كه‌ی تریش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی سێینه بوون، به‌ڵام هه‌موو ململانێ و هه‌وڵه‌كانیش بۆ رێكه‌وتن نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا.
دانوستان و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر
راسته بارودۆخی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی به ئێستاشه‌وه ئاڵۆزه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی نزیكبوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌لایه‌ن كوتله‌كانی په‌رله‌مانه‌وه هێشتا له ئارادایه، كوردیش به هه‌ردوو هێزی نێو ماڵه‌كه‌یه‌وه، هه‌وڵی هێوربوونه‌وه‌ی نێوان هێزه كوردییه‌كان و هه‌میش هێزه عیراقییه‌كان ده‌دات، به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی ماڵی شیعه، كه ئێستا به خراپترین وه‌زعی خۆیدا تێپه‌ڕده‌بێـت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی یه‌كلانه‌بۆته‌وه، به‌ڵام هه‌ردوولا له سه‌ردانی و دانوستان به‌رده‌وامن، ره‌نگه دواجاریش چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدۆزرێـته‌وه، بێگومان رێكه‌وتن له‌ناو ماڵی كوردیش كاریگه‌ریی ده‌بێـت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو ماڵی شیعه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی و پارتی له هه‌ردوو هێزی گه‌وره‌ی ناو ماڵی شیعه نزیكن، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی لیستی فه‌تحیش هادی عامری هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی هێزه سیاسییه‌كانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی وڵات، بێگومان كوردیش وه‌كو پێكهاته و هێزی سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته ده‌توانێت رۆڵی گه‌وره‌ی له چاره‌سه‌ریدا هه‌بێـت.
پێشبینیی روبه‌ڕوبوونه‌وه ده‌كرێت
دوای ململانێی زۆری نێوان سه‌درییه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له چه‌ند مانگی رابردوودا، بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین هاوپه‌یمان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده، هه‌روه‌ها دوای كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له په‌رله‌مان و دواتریش هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و دیاریكردنی سودانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، گۆمه‌كه‌ی ته‌واو شڵه‌قاند و سه‌درییه‌كان په‌نایان برده به‌ر شه‌قام وه‌كو چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
ئێستا روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌دری و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو توندتر بۆته‌وه، دوای رژانی هه‌وادارانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌تایبه‌ت له به‌غدای پایته‌خت، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی نێوانیان، كه ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی باش نییه و مه‌ترسیی پێكدادان و تێكچوونی زیاتری دۆخه‌كه‌ی لێ ده‌كرێت.
سه‌درییه‌كان كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌كه له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدان و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشدا گرتووه، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی تری پێشوه‌خته ده‌كه‌ن، خودی سه‌ركرده‌ی ره‌وته‌كه‌ش موقته‌دا سه‌در داوای له دادگای باڵای عیراق كرد، په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێـته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، داداگای فیدڕاڵی له‌وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی سه‌در، رایگه‌یاند كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه، په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
له به‌ره‌كه‌ی تر كه هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییە كه بریتین له به‌شێكی زۆری هێزه شیعه گه‌وره‌كانی عیراق و خاوه‌نی هه‌وادارانی زۆرن و هه‌روه‌ها هێزی چه‌كداریان له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌یه، ئه‌وانیش هه‌وادارانیان نارده سه‌ر شه‌قام و دروشمی پاراستنی شه‌رعییه‌تی وڵاتیان به‌رزكرده‌وه و له‌چوار ده‌وره‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كۆبوونه‌ته‌وه و جێگیربوون، له‌به‌رامبه‌ر هه‌وادارانی سه‌درییه‌كاندا روبه‌ڕوو وه‌ستاون.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی هه‌وادارانی هه‌ردوو به‌ره له‌به‌غدا، دوای چه‌ندین مانگ له ناكۆكی و ئاڵۆزی و لێدوانی توندی به‌رپرسانی سه‌دری و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دێت دژ به یه‌ك، هه‌رچه‌ند بارودۆخه‌كه هێشتا هێوره له‌نێوان هه‌ردوولادا، به‌ڵام به پێی تێڕوانینی به‌شێك له شرۆڤه‌كارانی سیاسیی عیراق، مه‌ترسیی زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كان هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێكدادانیش له‌نێوان هه‌وادارانی هه‌ردوولادا هه‌ر ماوه، وه‌كو ده‌وترێت هه‌موان هێشتا په‌نجه‌ی شایه‌تمانیان له‌سه‌ر په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كانیانه، به‌تایبه‌تیش كه موقته‌دا سه‌در له‌دوا وته‌ی خۆیدا داوای له هه‌وادارانی ره‌وته‌كه‌ی كردووه تا له هه‌موو شاره‌كانی عیراقه‌وه رووبكه‌نه به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كی ملیۆنی كه ره‌نگه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان بێت ئه‌و ره‌وته بیكات، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، لەگەڵ ئەوەی بۆ ماوەیەکی نادیاریش دوایخستووە.
واتا ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت، پێكدادانی نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه له‌سه‌ر شه‌قام رووبدات و هه‌موو سیناریۆكانیش رێ‌یان تێده‌چێت، به‌تایبه‌تی خراپتربوونی بارودۆخ له به‌غدا كه دواجار كاریگه‌ریی كاره‌ساتباری بۆ هه‌موو عیراق ده‌بێت.