سۆشیال دیموكراتەكان

10:23 - 2022-08-17
ئەکرەم میهرداد
423 خوێندراوەتەوە

بیروباوەڕی داكۆكی لە سیستمێكی سیاسی دیموكراسی لەگەڵ رژێمی ئابووری سۆشیالیستی، كە پێكهاتووە لە دیموكراسی ‌و ئازادیی ‌و فرەیی، لەگەڵ خاوەندارێتی كۆمەڵایەتی هۆكارەكانی بەرهەمهێنان. سۆشیالیست دیموكراتەکان بڕوایان بە سۆشیالیزمێك هەیە كە بە شێوەی ئازاد ‌و دیموكراسی بەڕێوەبچێت، بۆیەش ناوی دیموكراتیان بە سۆشیالیزمەوە ناوە، هەتا جیا بكرێنەوە لە سۆشیالیزمی دەوڵەتی ‌و نائازاد ‌و فەرمایشی ‌و نادیموكراتی دیكتاتۆرەكانی سەر بە ئۆردوگای سۆڤیەت! سۆشیالیزمی ئەوان ئاوێتەیەكە لە مۆدێلەكانی سۆشیالیزم ‌و زانستی ئابووریی ‌و سۆشیالیزمی بازاڕ كە لەوێدا خاوەندارێتی كۆمەڵایەتی هۆكارە گرنگەكانی بەرهەمهێنان بەشدارن لە بازاڕی فرەیی ‌و ململانێی سەرمایەداریی ‌و هێزی كاریش لەلایەن بەڕێوەبەرێتی گشتی ‌و هەرەوەزی كرێكاران ‌و ئابووری هاوبەش بەرنامەرێژی دەكرێت، ئابووری ئەم شێوازە لە سۆشیالیزم بە شێوازی نامەركەزی ‌و بەشێوەی فیدراڵی بەڕێوەدەچێت كە هەر بەشێك یان رێكخراوێك بەپێی بەڕێوەبردنی سەربەخۆی خۆیان كار دەكەن. 

پێناسەی ئەوان بۆ ئابووری
ئەوان سۆشیالیزم بەو سیستمە ئابوورییە پێناسە دەكەن كە پێكهاتەكەی لەسەر بنەمای بەرهەمهێنان بۆ بەكارهێنان ‌و سوود ‌و خاوەندارێتی گشتی بێت، نەك لە پێناوی قازانج ‌و خاوەندارێتی تایبەتی. سۆشیالیستە دیموكراتەكان پارێزەری هاوچەرخی سۆشیالیزمی بازاڕن ‌و بەڵگەی ئەوەش دەهێننەوە بۆ داكۆكی لەم مۆدێلە ئابوورییە، كە بنەمای ناكامی ‌و شكستی ئابووری حكومەتی ‌و فەرمانداری بەشێك نییە لە سۆشیالیزم ‌و سۆشیالیزم لای ئەوان دەسەڵاتی ئابووری راستەوخۆی بەرهەم هێنەرانە. ئەمەش بێگومان بە هاوكاری ‌و دیموكراسی نێوان خودی ئەو بەشدارە بەرهەم هێنەرانە مەیسەر دەبێت، نەك لە رێگەی دەوڵەت ‌و حزب ‌و بیرۆكراسیەتی نائازاد ‌و نادیموكراتەوە.
ئابووری حكومەتیی دیموكراسی، بەڵام ئازاد لەلای سۆشیالیزمی دیموكراتی وەكو بنەمایەكی سۆشیالیزم پێشنیار كراوە ‌و لەهەمانكاتیشدا پارێزەری شێوازێكی نابازاڕی سۆشیالیزمە (واتە یاساكانی بازاڕ ‌و قازانج نەخشی نییە لەم شێوەیە لە ئابووری) ‌و نەیارانیش بەرامبەر مۆدێلی بەرنامەرێژیی ‌و بیرۆكراتی ئابووری كۆمۆنیستی لە سۆڤیەتی جاران. ئەم دیدەش كە بەرنامەیەكی ناسەنتراڵ ‌و نابیرۆكراتیە مۆڵەت دەدات بە سیستمی خۆرێكخەر ‌و خۆبەڕێوەبەری ئەو لایەن ‌و بەرهەمهێنەرانەی لەم ئابوورییەدا نەخشیان هەیە. ئەم شێوە ئابوورییە حكومەتییە یان گشتیە پشتیوانی شێوازێكە لە بڕیاردانی دیموكراتی ‌و هاوبەش لەناو كۆمپانیا ‌و بەرهەم ‌و هەر فۆرمێكی پیشەسازی ‌و بازرگانی. ئەمەش لەلایەن زانایانی ئابووری ‌و سیاسەتمەدارانی رادیكاڵ پێشنیار كراوە، كە پارێزەری ئابووری رەسمی ‌و یاسایی دیموكراتی ‌و هاوبەشە لە جیاتی ئەو سۆشیالیزمەی دەوڵەتی كۆمۆنیستی یان ئابووری بازاڕی ئازادی سەرمایەداری ‌و لیبرالیزم. 

سیاسەتمەداران/ سەرۆكی وڵات یان حكومەت 
سەلڤادۆر ئەلیندی-سەرۆك كۆماری چیلی- 1970-1973
خاكوبو ئاربینز، سەرۆك كۆماری گواتیمالا - 1951-1954
كلیمنت ئاتلی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا-  1945-1951
داڤید بن گۆریۆن، سەرۆك كۆماری ئیسرائیل-  1948-1954،1955-1963
رومۆلو بتانكورت، سەرۆك كۆماری فەنزەوێلا-  1945 -1948،1959-1963
زولفەقار علی بۆتۆ، سەرۆك وەزیرانی پاكستان- 1973 -1977
تونی بلێر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا-  1997-2007
لیۆن بلۆم، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا-  1937-1938
ڤیلی برانت، راوێژكاری ئەڵمانیا-  1963-1969
هۆگو چاڤیز، سەرۆك كۆماری فەنزەوێلا-  1999-2013
ئەلوارۆ كۆلوم، سەرۆك كۆماری گواتیمالا-  2008 - 2012
رافاییل كۆرئا، سەرۆك كۆماری ئیكوادۆر- 2007    
ئەلكسەندەر دوبچك، رابەری كۆمۆنیستی چیكۆسلۆفاكیا-  1968-1969
مایوریسیۆ فۆنس، سەرۆك كۆماری ئەلسەلڤادۆر-  2009-2014
میخائیل گورباشۆف، رابەری سۆڤیەت- 1985-1991
فرناندۆ لوگو، سەرۆك كۆماری پاراگوای-  2008 -2012
نیلسۆن ماندێلا، سەرۆك كۆماری ئەفریقای باشوور-  1994-1999
مایكل مانلی، سەرۆك وەزیرانی جامایكا- 1972-1980
فرانسوا میتران، سەرۆك كۆماری فەرەنسا- 1981-1995
ئوڤو مورالیس، سەرۆك كۆماری پۆلیڤیا- 2006
خۆزێ موخیكا، سەرۆك كۆماری ئۆرۆگوای- 2010-2015
جەواهیر لال نەهرۆ، سەرۆك وەزیرانی هندستان- 1947-1964
دانیل ئۆرتیگا، سەرۆك كۆماری نیكاراگوا- 1985-1990-2007
خۆزێ رامۆس، سەرۆك كۆماری تەیموری خۆرهەڵات- 2007-2012
ئۆلاڤ پاڵمە، سەرۆك وەزیرانی سوید-  1969-1976-1982-1986
لویس ئیناسیۆ لولا داسیلوا، سەرۆك كۆماری بەرازیل-  2003-2011
كالوی سورسا، سەرۆك وەزیرانی فنلاند- 1972-1975، 1977-1982
ئەلكسیس سپیراس، سەرۆك وەزیرانی یۆنان-  2015
تابارێ باسكس، سەرۆك كۆماری ئۆرگوای- 2005-2010-2015
نیكولاس مادۆرۆ، سەرۆك كۆماری فەنزوێلا- 2013

رابەرانی سیاسی
تونی بین، لە رابەرانی حزبی كرێكارنی بەریتانیا
عەبدولرەحمان قاسملۆ، سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران  1930-1989
جێرمی كۆربین، رابەری حزبی كرێكاران، رابەری ئۆپۆزیسیۆنی بەریتانی     2015-هەتا ئێستا
جیمز كانلی، شۆڕشگێری ئێرلەندی
یوجین دبس، رابەری سەندیكای ئەمریكا، كاندیدی پێنج جاری سەرۆك كۆماری ئەمریكا لەلایەن پارتی سۆشیالیستی ئەمریكا.
تۆمی داگلاس، سیاسەتمەداری كەنەدی
میكایل هارینگتۆرن، دامەزرێنەری سۆشیال دیموكراتەكانی ئەمریكا
دنیس هیلی، سیاسەتمەداری كرێكاری بەریتانیا
كین لیوینگستۆن، سەرۆكی شارەوانی لەندەن  2000-2008
بێرنی سێندەرز، سیناتۆر ئەمریكا لە ڤۆرمونت.
كاشما ساوانت، ئەندامی ئەنجومەنی شاری سیاتل.
دنیس سكینەر، سیاسەتمەداری كرێكاری بەریتانیا
نۆرمان تۆماس، كاندیدی شەش جاری حزبی سۆشیالیستی ئەمریكا بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.
نیل كینۆك، یەكێك لە رابەرانی نەیاری سۆسیال دیموكراسی لە بەریتانیا

رووناكبیران ‌و چالاكوانان
بیلی براگ
برتراند راسل، فەیلەسوفی ئینگلیزی
جان دیوی
باربارا ئیهیرنریش
ئەلبێرت ئاینشتاین
ئەریك فرۆم
كریستۆفەر هیچنز
ماری هێرس جۆنز
ماریۆ بۆنگە
هیلین كلەر
مارتن لۆتەر كینگ
نائۆمی كلاین 
روزا كوكسمبۆرگ
لورانس ئولۆنیل
جۆرج ئۆریل
ئەندرێ ساخارۆف
هاری س. ویكس
كورنل وێست
هوارد زین
نوام چومسكی
یانیس وارۆفاكیس 
رالف میلیباند
ئەرنستۆ لاكلۆ
لشك كولاكوفسكی
ئیمانۆیل والرشتاین

سەرچاوەکان:
1- 
جؤزيف شومثيتر ، كاپیتالیزم ‌و سوسیالیزم ‌و دموكراسی، ترجمەی حسن منصور، نشر مركز، چاپ دوم 1375، ل 403
2- دایرە المعارف دموكراسی، زیر نظر سیمور مارتین لیسثت، جلد دوم، نشر كتابخانەی خصوصی وزارت خارجە ایران، تهران 1383،

وتارەکانی نوسەر