ئێمە پشتیوانی دەبین

سەرۆک بافڵ ئەرکە قورسەکەی پێسپێردرا

09:39 - 2022-08-31
رێبین عومه‌ر‌
423 خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی، بە رەسمی حزبی خستەوە سەر شارێی خۆی و نوێبوونەوەشی پەسەندکرد کە لە رێگەی دیداری یەکێتییەوە، ستراتیژێکی نوێ بۆ حزب دیاریکرا و ئەرکی نوێشی دابەشکرد و یەکێتیشی کردەوە بە حزبی جەماوەر و کادرەکانی خۆی.
 دیداری یەکێتی، لە ئاستی خوارەوە بەرنامە و ستراتیژ و دیدی دا بە هەڕەمی سەرەوەی دەسەڵاتی یەکێتی، واتا ئەم حزبە لە حزبی هەڕەمی تەنگ لە بنکەوە نوێگەریی لە خۆیدا کردە واقیع.
 سەرکردایەتیی یەکێتی دوای پەسەندکردنی ستراتیژی دیداری یەکێتی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-ی کردە رایەڵەی متمانەی دەستەبەرکردنی ئامانجەکانی دیدار و لێرەوە ئامانجەکەی دیدار گەیشتە جێگەی خۆی و جانتا رەشەکەی بە داخراوی نەهێشتەوە، نە بۆ نهێنیی فزوڵییەکان و نە بۆ ئەوانەی کە ئامانجیان خزمەتکردنی یەکێتییە، ئامانج و راسپاردەکانی دیداری بە کردارەکی کردە کلیلی نوێگەریی و نوێبوونەوەی ئەم حزبە کە ساڵانێکە بە ویست و پیلانگێڕیی بە لارێدا براوە. 
دوای ئەوەی سەرکردایەتی یەکێتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کردە سەرۆک و رابەری خۆی، ئێستا لەبەردەم ئەرکە قورسەکەدایە، لەلایەک شەنکردنی حزب لە ئاستی ناوخۆدا و لە لایەکی دیکەشەوە لە ئاستی عیراق و ئیقلیمیدا کە پێویستییە سەنگ بۆ یەکێتی وەک سەردەمی مام بگەڕێنێتەوە، ئێستا لە هەموو کات زیاتر پشتیوانیی گەرەکە بۆ خستنەوە شوێنی سروشتیی خۆی کە بە پیلانگێڕیی جووڵێنرابوو. لەبارەی راگەیاندنی حزب، کە دەسەڵاتی چوارەمە و رایەڵەی گەیاندنی پەیامە، وەزیفەیەتی سەر راستانە ئەرکەکە جێبەجێبکات، گۆڕانکاریی لە ئاستی پەیڕەو و چاکسازیی لە ناوخۆ بە تەوژم زیاد دەکات، بۆیە ئیتر کاتی پشتیوانییە. 


کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 28/8/2022

وتارەکانی نوسەر