سەرۆکێک، هێمنانە لە کۆشکی ئاشتیدا کاری خۆی دەکات

11:00 - 2025-05-12
رێبین عومه‌ر‌
60 خوێندراوەتەوە

دوای وەفاتی  سەرۆک مام جەلال، بۆشایی گەورە دروست بوو، بێ مام جەلالی کوردی لە ناوەندی سیاسی دەوڵەتی عیراق لاوازکرد. مام جەلال بۆ عیراقییەکانیش سەمامی ئەمان بوو، بە نوکتەیەکی خۆش ئاڵۆزترین گرێی نێو لایەنە سیاسییەکان دەکردەوە و تەنگەژەکانی تێپەڕدەکرد، سەرۆک مام جەلال لە دیموکراسی و پێکەوەیی گەلانی عیراق رۆیی .
دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری ئێستای عیراق، کە خۆی بە خوێندکاری سەرۆک مام جەلال دەزانێت و کەسێکی نیشتمانییە. بەهەمان نەفەس لە کۆشکی سەلام خزمەت دەکا ، لە ماوەی سەرۆکایەتی خۆیدا؛ کۆشکی سەلامی کردەوە بە ناوەندی بڕیاری سیاسی و گشت لایەنەکان روویان لەو کۆشکە کردەوە . 
عیراقی نوێ پێویستی بە سیاسەتی حەکیمانەو نەرم هەیە، لە باری سیاسیدا سەرۆک کۆمار هاوسەنگانە سیاسەتی کردووە؛ جگەلەوەش سەرۆک کۆمار توانیویەتی خۆی لە خەڵک نزیک بکاتەوە و شار بەشاری عیراق دەگەرێ و توانیویەتی لە دۆخی خەڵک بکۆڵێتەوەو چارەی ئازارەکانیان بکات. 
بۆ هەرێمی کوردستانیش بە کردەیی سەرۆک کۆمار توانیویەتی قەڵغانی پاراستنی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان بێت  و بە جددی کاری بۆ گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی هەرێم کردووەو تانەی لە گوشارەکانی ناوەند داوە. 
ئەوەی زۆرتر شوناسنامەی کوردایەتی ئەم سەرۆکە دەردەخات، ئەوەیە کە توانی ئیمزا لەسەر بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید بکات و بۆ هەتاهەتایە ئەو بڕیارە گرنگە دەمێنێتەوە؛ ئەوەش گەورەترین دەستکەوتە بۆ خەڵکی کوردستان و وەفاداریشە بۆ قوربانیدانی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان. دکتۆر لەتیف سەرکەوتوانە بە شوێن پێ سیاسییەکانی سەرۆک مام جەلال دا چوو لە کایەی رەسمیدا لەسەرۆکایەتی کۆمار، بۆ مێژووی خۆی سەلماند کە لەماوەی سەرۆکایەتی خۆیدا راست و دروست سیاسەتی ئاراستەکرد و ئەوەشی سەلماند کە بەکردەیی پارێزەری دەستوورە.

وتارەکانی نوسەر