کۆڕبەندی دیڵفی رێگەیەکی تری ئاوریشمییە کە سلێمانی دەکاتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و ئابووری لە ناوچەکە و جیهاندا، ئەم کۆڕبەندە لە هەلومەرجێکدا سازدەکرێت کە ناوچەکە ژانی گۆڕانکاری گرتوویەتی، گۆڕانکارییە ناوچەیی و هەرێمی و ناوخۆییەکان هێندە خێران زیرەکیی دەوێ تا خۆتی بۆ ئامادە بکەیت.
ناوەندێکی بەهێزی ئابووری
رۆڵی قوباد تاڵەبانی لە ئاشنابوون بەم ئەزموونە ئابوورییە جیهانییە، جێگەی ستایشە کە ستراتیژییانە بیر لە گەشەسەندنی ئابووری سلێمانی دەکاتەوەو دەیەوێت سلێمانی ببێتە ناوەندێکی بەهێزی ئابووری و بازرگانی لە هەرێم و عیراق و ناوچەکەشدا.
کونسوڵی گشتی چین جوانی ووت: ئەگەر هەولێر دوبەی بێت، ئەوا سلێمانی بەحرێنە، دەشێ سلێمانی جیاوازتر گەشە بکات و زیاتر لە بواری پیشەسازیی و داهێنان و کارسازیی پێشەنگ بێت .
کۆڕبەندی دێڵفی رێگەیەکی تری ئاوریشمییە کە سلێمانی دەکاتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و ئابووری
گرنگیی ئەم ئەزموونە ئابوورییە
ئەم ئەزموونە ئابورییەی کۆڕبەندی دێڵفی گرنگییەکەی لەوەدایە، کە زلهێزەکانی دنیای ئابووریی، وجوود و ئامادەگییان تێیدا هەیە. ناسین و ئاشنابوون و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەش، رێگەی جۆراو جۆری ئابووری و بازرگانی دروست دەکات، کە دەرفەتی بازرگانی بە کراوەیی دەهێڵێتەوە.
سلێمانی سەرباری بارگرانی قەیرانی ئابووری، توانی لەم چەند ساڵەی رابردوودا پێشەنگ بێت و ئابوورییەکەشی زیاتر بەهێز بێت.