ئەوەی کاری باش بکات، شیاوی ستایشە، وەک چۆن رەخنە هەیە، دەبێت لەبەرامبەر کاری باشدا، ستایشکردن هەبێت.
هەمووان بەوە خەمباربووین کە دووکانی کاسبکارەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە سوتا. دڵمان لەگەڵ خاوەن زیانەکان بوو. ئەوان بەشێکن لەم شارە؛ بەشێکن لە پرۆسەی ژیانکردنی سلێمانی، بەناڕەحەتی و چەرمەسەریی دووکانێک یان مێزێکیان پێکەوەناوە. گەنجێک گووتی: لەیەک دووکاندا هەشت ماڵ بەخێودەکات. چیرۆکی سوتان و زیانلێکەوتووانی کاسب ناخی هەمووانی بریندارکرد.
چاوەڕێی ئەوەبووین حکومەت بە ئەرکی قەرەبووکردن هەستێت و خەبەرێکبدات لەوبارەیەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵی بوو بەڕێز کاک قوباد، مەکتەبی سکرتاریەتی راسپارد تا جێگە سووتاوەکان ئاوەدان بکاتەوە و قەرەبووی کاسبکاران بکاتەوە.
ئەم کارەی قوباد تاڵەبانی، ئەوپەڕی ستایش هەڵدەگرێت کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێبازی مام، پشتی خانووە قووڕەکانی گرت و دەستی خێری بۆ کاسبکارانی ئەم شارە راکێشا.