قوباد تاڵەبانی كۆتایی بە گەندەڵی و رۆتین دێنێت

11:05 - 2022-09-05
رێبین عومه‌ر‌
408 خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی دەمێكە كەمپەینی دژ بە گەندەڵی و رۆتینی دەستپێكردووە، بەڵام ئەم جارە بڕیارەكانی لەپێناوی سلێمانی و بەرژەوەندیی خەڵكەكەیدایە، هەوڵەكانی بۆ ریشەكێشكردنی گەندەڵی و رۆتین چڕكردۆتەوە. گەندەڵی و رۆتین دەستی ناوەتە بینەقاقای دامەزراوەكانی حكومەت و بۆتەهۆی پەكخستن و سستكردنی پڕۆژە و بەرەوپێشچوونەكانی سلێمانی.
ئەم جارە بە پانتاییەكی فراوانتر گورز دەسرەوێنرێت لە رەگی گەندەڵی و رۆتین. دوێنێ 4/9 بە لێپرسراوانی حكومەت لە سلێمانی وتراوە كە دەستكراوەبن بۆ ئەو مەبەستە و ریشەكێشی بەرتیل و رۆتین و گەندەڵی بكەن و كۆتایی بە راونانی وەبەرهێنەر بهێنن.
قوباد تاڵەبانی، هەوڵەكانی بۆ سەرپێخستنەوەی ئابووریی سلێمانی و بەرەوپێشبردنی كاروانی ئاوەدانیی شار و بەرەوپێشچوونی؛ كردۆتە ئەجێندایەكی درێژخایەنی ستراتیژی، تا ئەوەی لە توانادا بێت و شایستەی خەڵكی سلێمانی بێت، بكرێت. ئەم كردارانەش شار بەرەو ئاوەدانی و ئابووری زیاتر دەبات.
هەڵمەتی ریشەكێشكردنی كاری مافیاگەری و سەركوتكردن و نەهێشتنی گەندەڵكاران و وەرەقە فرۆش، پڕۆسەیەكە دەستپێكراوە و بەردەوام دەبێت تا وەبەرهێن و بازرگان و دڵسۆزانی شار و خەڵك بتوانن بە ئاسانی خزمەتی ئاوەدانی بگەیەنن بە هەموو كونجێكی شار و سلێمانی زیاتر بەرەو ئاوەدانی ببەن.

وتارەکانی نوسەر