كاركردن له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا وه‌ك هه‌ر بوارێكی تر پێویستی به كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند به‌م بواره هه‌یه. ئه‌م كه‌سانه مه‌رجه كه له رێگه‌ی خوێندنی ئه‌كادیمی، وه‌رگرتنی كۆرسی به‌رده‌وام له‌م بواره‌دا هه‌روه‌ها ئه‌زموونی كاركردنی درێژخایه‌نه‌وه تایبه‌تمه‌ندیان وه‌رگرتبێت.
زانستی توندوتیژی له‌خۆیدا وه‌ك لقێك له لقه‌كانی تاوانناسی زانستێكی یه‌كجار قووڵ و فروانه و به‌رده‌وامیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و شتی نوێی بۆ زیاد ده‌كرێت و هه‌ندێك شتیشی لێ لاده‌برێت.
كاركردن له‌م بواره‌دا به‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسكران نه‌وه‌ك هه‌ر خزمه‌ت به قوربانیانی توندوتیژی ناكات و نابێته هۆی كه‌م بونه‌وه‌ی ژماره‌ی تاوانه‌كانی توندوتیژی بگره ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوانه‌كه چۆن؟ ده‌كرێت و له پراكتیكیشدا گوێم لێبووه كه كه‌سانێك له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زایی ته‌واو له‌م بواره‌دا هه‌ندێك قسه و كرده‌یان بچێته ناو خانه‌ی توندوتیژییه‌وه.
دیاره ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه راسته‌وخۆ به‌واتای ئه‌وه‌دێت كه قوربانی زیاترمان خسته سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه له‌وه‌وبه‌ر هه‌بوون و له‌لایه‌كیتریشه‌وه واته هاوكاربووین له گه‌یاندنی زانیاری هه‌ڵه كه ده‌شێت له كۆمه‌ڵگەدا بڵاوبكرێنه‌وه.
به نموونه‌یه‌كی بچووك به‌ڵام زۆر گرنگ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه روونده‌كه‌مه‌وه، كاتێك كه‌سێك له‌م بواره‌دا كار ده‌كات (ئیتر هه‌ر ناونیشانێكی درا بێتێ)، به‌رپرسه له كه‌یسی قوربانییه‌كی توندوتیژی و پێی ده‌ڵێت: تۆ قوربانی نیت، خۆت وه‌ك قوربانی مه‌ناسێنه تۆ كه‌سێكی پیرۆزیت، تۆ رزگاربوویت نه‌وه‌ك قوربانی، ئه‌م رسته‌یه له‌خۆیدا ده‌چێته ناو خانه‌ی توندوتیژییه‌وه و قوربانییه‌كه سه‌ر له‌نوێ ده‌كاته‌وه به قوربانی! جارێكیان قوربانی ده‌ستی توندوتیژیكارێكه جاره‌كه‌یتر هی ده‌ستی كه‌سێك كه له‌ژێر ناونیشانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا كارده‌كات.
تاوانی توندوتیژی ده‌بێت هاوكات له دوو رێگه‌وه كار بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی بكرێت، رێگه‌ی یه‌كه‌م له رێگه‌ی یاساوه، ئه‌ویش به بڕینه‌وه‌ی سزا بۆ بكره‌كانی، رێگه‌ی دووه‌م له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری زانستی و چاره‌سه‌ركردنی قوربانییه‌كانه‌وه.
ده‌بێت شتێكی‌تر وه‌ك پێشمه‌رج له‌بیر نه‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تاوانه وه‌ك هه‌ر جۆرێكی تری تاوان له هیچ كۆمه‌ڵگەیه‌كدا ناكرێت به‌ته‌واوه‌تی بنه‌بڕ بكرێت، بگره ته‌نیا ده‌توانرێت كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بكرێت كه ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌كه‌ی بكرێت، له درێژ ماوه‌دا ئه‌نجامی ئه‌رێنی گه‌وره ده‌دات به‌ده‌سته‌وه له كۆمه‌ڵگەدا.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م زانسته مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كانی ئێستا و هاوكاری كردنیانه، له‌گه‌ڵ به‌رگرتن به تۆماركردنی قوربانی نوێ له كۆمه‌ڵگەدا، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێت ئه‌م زانسته بدرێته‌وه ده‌ست كه‌سانێك كه خودانی زانسته‌كه‌ن. وه‌ك پێشمه‌رجه‌كانی كاركردن له‌م بواره‌دا چه‌ند خالێكی گرنگ ده‌خه‌مه‌ڕوو كه، له‌هیچ كاتێكدا نابێت وه‌لابنرێن، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: ئه‌وكه‌سه‌ی كه له‌م بواره‌دا كار ده‌كات ده‌بێت باوه‌ڕی ته‌واوی به مامه‌ڵه و ژیانی ناتوندوتیژی له كۆمه‌ڵگەدا هه‌بێت و توندوتیژی وه‌ك جێگره‌وه‌ی هیچ كرده‌یه‌ك نه‌بینێت.
دوه‌م: ده‌بێت له رووی یاسایی و مۆراڵه‌وه پابه‌ندیی خۆی به پاراستنی نهێنی كه‌یسه‌كانه‌وه دووپات بكاته‌وه و له‌كاتی پێشێلكردنی ئه‌م مه‌رجه‌دا ببرێته به‌رده‌م دادگا.
سێیه‌م: ده‌بێت به‌رده‌وام به ته‌نیشت بڕوانامه ئه‌كادیمییه‌كه‌یه‌وه له‌م بواره‌دا كۆرسی تایبه‌ت به هه‌نگاوه نوێكانی ئه‌م زانسته وه‌ربگرێت و به‌رده‌وامیش توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌م بواره‌دا بخاته‌ڕوو.
چواره‌م: له هیچ هه‌نگاوێكدا نابێت حوكم به‌سه‌ر ئه‌خلاقی قوربانییه‌كاندا بدات و كه‌سایه‌تی ئه‌وان پێناسه بكات.
پێنجه‌م: ده‌بێت هاوسۆزبێت له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان، به‌ڵام نابێت ببێته لایه‌نگر، بێلایه‌نی به مانای نه‌بوونی هه‌ڵوێست نییه، به‌ڵكو به مانای پاراستنی هاوسه‌نگی و مانه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌یسه‌كان.
شه‌شه‌م: هیچ كه‌سێك و له‌ژێر هیچ پاساوێكدا بۆی نییه قوربانی توندوتیژی ناچاربكات به قسه‌كردن، خۆی ویستی قسه ده‌كات، كه نه‌شیویست ده‌بێت رێز له بێده‌نگییه‌كه‌ی بگیرێت.
*ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
قوربانییانی توندوتیژی، کاتی دەوێت تا ژیانیان ئاسایی دەبێتەوە