ئه‌م زانیارییه هه‌ر كه‌سێك بیڵێ زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌یه.
خوێندن له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا له ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش به‌لاش نییه. له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی هه‌تا كۆتا قۆناغی به‌ر له زانكۆ فێرخواز ده‌بێت خۆی پاره‌ی كتێبه‌كانی بدات و پاره‌ی چاپی وه‌ره‌قه، هاتوچۆ، رۆژانه و شتی‌تریش.
له زانكۆ هه‌ر سمسته‌رێك به پاره‌یه و دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی فێربوونیش هه‌مووی به پاره‌یه (مه‌رجه كه سه‌رچاوه‌كان هی ئه‌و ساڵه‌بن كه فێرخواز تێیدا ده‌خوێنێت) و له‌سه‌ر شانی فێرخوازه، جگه‌له كرێی شوێنی مانه‌وه و هاتوچۆ.
به‌ڵێ له ئه‌وروپا هه‌موو منداڵێك هه‌تا ته‌واوكردنی زانكۆ مانگانه پاره‌ی خۆی هه‌یه كه ناوی (پاره‌ی منداڵه) ئه‌مه ناچێته بری پاره‌ی خوێندنه‌وه و شتێكیتره و بڕه‌كه‌ی هێنده نییه كه فێرخواز بتوانێت به‌ته‌نیا به‌وه بخوێنێت. ئه‌م پاره‌یه بۆ منداڵی قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌تا پۆلی 7 یش ره‌نگه خراپ نه‌بێت به‌س له‌وه‌و دوا ده‌بێت ئه‌وه‌نده و نیوێكی بخه‌یته‌سه‌ر هه‌تا پێداویستییه‌كانی منداڵ دابین بكه‌یت. له زانكۆ ئه‌م پاره‌یه به‌شی دوو هه‌فته مه‌سره‌ف ئه‌گه‌ر بكات یان نه‌كات به‌س مه‌سره‌فی نان و ئاو! خوێندنی به‌لاش ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌تدا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌و پشتیوانییه‌یه كه ساڵانه وڵاته‌كان ده‌یده‌نه ژماره‌یه‌ك له خوێندكاری زانكۆی ناو وڵاته‌كه و ده‌ره‌وه‌ی ولاتیش (سكۆلارشپ) ئه‌مه شتێكیتره و بۆ هه‌موو كه‌س نییه. زانكۆكان خۆیان شوێنی مانه‌وه‌یان هه‌یه به‌س به‌شی هه‌موو خوێندكاره‌كان ناكه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆركه‌م شانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه شوێنی مانه‌وه‌ی زانكۆیان به‌ر بكه‌وێت فێرخواز ده‌بێت خۆی كرێی مانه‌وه‌ی خۆی بدات، جا دایك و باوك بۆی ده‌ده‌ن، خۆی كار ده‌كات یان قه‌رز له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت.
راسته ره‌خنه‌مان له كوردستان هه‌یه به‌س خۆ مانای ئه‌وه‌نییه له داخی كوردستان زانیاری ناڕاست بڵاوبكه‌یته‌وه و به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵانه‌وه خه‌ڵك تووشی نه‌هامه‌تی بكه‌یت.