هەنگاو و جووڵەکانی یەکێتی هیوابەخشن

10:52 - 2022-09-18
حەسەن ئیبراهیم
420 خوێندراوەتەوە

مێژووی یەکێتی لێوان لێوە لەکارەکتەری عەقڵانی و سەرکەوتن و سەروەریی و تۆمارکردنی داستانی گەورە. 
لەم کڵاوڕۆژنەوە یەکێتی بە بەرنامە و ئەجێندایەکی گشتگیر و عەقڵانی کاردەکات بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک، کەئەمەش یەکێکە لەئەولەویەتی بەرنامە و ستراتیژیەتی خۆی. 
جووڵە و کردارەکانی یەکێتی بە ئاڕاستەی دووبارە ئاوێتەکردنەوەی یەکێتی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، ئاوێتە بوونەوەیەک لە رێگەی دروستکردنەوەی رایەڵەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و گەرموگوڕەکانی یەکێتییەکان بە هاوکاری و پشتیوانی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکانی تری ناو کۆمەڵگە. 
ئاوێتەکردنەوەیەک لە رێگەی ئەداکردنی پڕۆژەکان لەسەر ئاستە جیاجیاکان بە ئاڕاستەی زیاتر و زیاتر خزمەتکردنی شەقامی کوردی بەبێ جیاوازی و یەکێتی بکرێتەوە بە حزبێک کە خزمەتکاری زیاتری خەڵک و تاک و نیشتمان بێت. جووڵەی یەکێتی هاوکات لەگەڵ بەکارخستنەوەی پڕۆژەکان بەیەکەوە، توانیویانە هیوا بگەڕێننەوە لای خەڵک.
هەنگاو و جووڵەی بەردەوام و لۆژیکیەکانی یەکێتی و سیاسەتە واقعییەکەی بەیەکەوە، توانیویانە هاوکێشە ئاڵۆزەکانی جاران هاوسەنگ بکەنەوە و دۆخە سیاسییەکە لە بەرژەوەندی گشتی خەڵک و یەکێتی و کادر و لایەنگران و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بگۆڕن، کەواتە دەکرێت بڵێین یەکێتییەکان لای تاکی کورد بوونەتە کارەکتەرێکی عەقڵانی و سەرکەوتوو، بوونەتە ئەو ئەستێرە پڕشنگدارەی کەشوناسی داینەمۆیی بە کۆمەڵگەی کوردی بەخشیوە. یەکێتییەکان خەمخۆری رێبازگرەوەی راستەقینەی مامی گەورەن، هەمیشە ئەم کاراکتەرانەی یەکێتی بوونەتە پشتوو پەنا و قەڵایەکی پۆڵاین بۆ روبەڕوبوونەوەی قەیران و ئاستەنگەکانی ژیان و چارەسەرکردنیان و زاڵبون بەسەریاندا.
 رۆڵی یەکێتی هاوشێوەی سەردەمی مامە، بێگومان هەموو ئەم جووڵانەی یەکێتی لای خەڵک بەگشتی و یەکێتییەکان بەتایبەتی، وەک هەنگاو بۆ هەڵسانەوە و چوونەوە سەر رێبازە رەسەنەکەی مام سەیر دەکریت، ئەوا لەولاوە بۆ یەکێتییەکان دەبێتە مەزنترین سەرمایەی مرۆیی، بەجۆرێک چانسی تۆمارکردنی مێژوویەکی پڕشنگدار و ئاڵتوونی ناوداربوونی پێدەبەخشێت . 

وتارەکانی نوسەر