و: كوردستانی نوێ
نیكۆلاس گرانجه‌ر نێردراوی نوێی ئه‌مریكا بۆ باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی سێ ئامانجی هه‌یه له سوریادا: رێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان كورد و كورد، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری شه‌ڕ به تایبه‌تی له‌لایه‌ن توركیاوه. ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه بۆ سێیه‌مین نێردراوی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌ی ئێداره‌ی خۆجێیی، به تایبه‌تی ئه‌و خاڵه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردییه‌وه هه‌یه، چونكه پڕۆژه‌ی كورد به‌هێز بوو، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك كێشه‌ی تێكه‌وت و ئێستاش پڕۆژه‌یه‌كه هێشتا جێگه‌ی هیوای لایه‌نه كوردییه‌كانه.
هیوایه‌ك بۆ گفتوگۆ
به وته‌ی نیكۆلاس گرانجه‌ر و دوای بینینی وه‌فدی حزبه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی و حزبه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، هێشتا هیوایه‌ك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان رازی بن تا بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، به تایبه‌تی كه پڕۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكاوه پشتیوانی لێ ده‌كرێت و خودی ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدیش ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه، ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌ی كه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له ناوچه‌ی ئیداره‌ی خۆجێیی كۆكن له‌سه‌ری و لێی رازین.
جه‌ختكردنه‌وه‌ی نێردراوه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا له رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌یه كه كورد ده‌توانێ پشتی پێ ببه‌ستێ له دانوستانه‌كانی داهاتوویاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانشێته پان و به‌رینه‌كان ئاماژه‌ن بۆ ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌ی كورد، ئه‌ویش دوای گوشاری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر توركیا كه هێرشی سه‌ربازی نوێ نەکاتە سه‌ر باكووری سوریا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاڵۆزیی و ئازار و مه‌ینه‌تی بۆ خه‌ڵكی سوریا زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت كردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست كه له ساڵی 2019دا ئیمزاكرا، زۆر گرنگه.
گفتوگۆی كورد – كورد له سوریا
تا ئێستاش ده‌رفه‌تی كرانه‌وه به رووی گفتوگۆی كوردی - كوردیدا له‌باره، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له حزبه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه داوای گۆڕینی هه‌یكه‌لی ئیداره‌ی خۆجێیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا قسه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئیداره‌یه دامه‌زراوه‌كانی به دامه‌زراوه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و خزمه‌تگوزاریشه‌وه زیاتر له هه‌شت ساڵه دروست بووه و كار ده‌كات، قۆناغی دووه‌می گفتوگۆكان، دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی به‌شداریكردنی حزبه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌یه له‌و دامه‌زراوانه‌دا، نه‌ك مه‌سه‌له‌ی هه‌یكه‌لی ئیداره‌ی خۆجێیی، ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌كه له ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی و وه‌فدی فه‌ره‌نسا و نێردراوی ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌سه‌ر كردۆته‌وه، سه‌ركرده ناوخۆییه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش جه‌ختیان له‌سه‌ر كردۆته‌وه، چونكه سه‌ركرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه، ئه‌وانه‌ی له ناوخۆی سوریادا ده‌ژین، له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئیداره‌ی خۆجێیی و گه‌لانی ناوچه‌ی ئیداره‌ی خۆجێی تێده‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه له هه‌ولێر و ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ژین، خه‌ون به گۆڕانكاریی سه‌رتاسه‌رییه‌وه ده‌بینن و باس له چاره‌سه‌رێك ده‌كه‌ن، كه نه حزبه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی قبوڵی ده‌كه‌ن و نه به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆجێیی و نه سه‌رپه‌رشتیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نه گه‌لانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریاش، به تایبه‌تی دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و هه‌موو هێرش و كاره‌ساته‌ی كه نزیك بوو خه‌ونی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه له‌بارببات و نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ش تێك بدات، هه‌ندێك له حزبه‌كانی ناو ئه‌نه‌كه‌سه‌ش به‌و هێرش و په‌لامار و كاره‌ساتانه خه‌نی ده‌بوون، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا چاوه‌ڕێی خولی نوێی دانوستانه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌بێ هیوا بخوازین ئه‌نجامی باشیان هه‌بێت.
ئیلهام ئەحمەد و نیکۆلاس گرانجەر