78
كابرایه‌كی له‌ڕولاواز و گورجوگۆڵ، ده‌ڵێی گورگه و شوێنپێی نێچیری هه‌ڵگرتووه. كون به كون دوای ژن و پیاوه‌كه ده‌كه‌وێت. سه‌ره‌تا به ته‌كسی و ئینجا به‌پێ، پێڵاوه بن ته‌خته پانه‌وه‌بووه‌كانی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه زۆر به‌پێ ده‌ڕوات. سه‌روسیمای له‌و كۆنه به‌عسیانه ده‌چێت له سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌وه سه‌ر و سمێڵ بۆیاخ ده‌كه‌ن و هه‌ر جیڕ ده‌بنه‌وه و نامرن. وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌فیه‌ی ته‌واو بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیه‌ڵێ هه‌ست به هیچ شتێك بكه‌ن، دوور و نزیك شوێنیان هه‌ڵده‌گرێت، كه دڵنیا ده‌بێت ده‌چنه چ ئه‌پارتمانێكه‌وه و ده‌رگاكه به دوای خۆیاندا داده‌خه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی كلنتۆن و مۆنیكای له قافا گرتبێت، دڵی ته‌خت ده‌بێت. خۆی بۆ فه‌رته‌نه و پاداشتێكی باش هه‌ڵده‌گرێت. به دزه‌نیگایه‌ك ژماره‌ی ئاپارتمانه‌كه له مێشكی خۆیدا تۆمار ده‌كات.
كه‌مێك له‌وێ دوورده‌كه‌وێته‌وه، ده‌ستده‌كات به گیرفانی پانتۆڵه ده‌ڵبه‌كه‌یدا، مۆبایله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت، ئینجا له گیرفانه‌كه‌ی لای چه‌پیدا، پارچه كاغه‌زێكی بچووك ده‌رده‌هێنێت، چاوه‌كانی وه‌كو كونه‌سووژن بچووك ده‌كاته‌وه و ژماره‌كه لێده‌دات. مۆبایله‌كه ده‌نێت به گوێیه‌وه، زه‌نگ ده‌ڕوات، به‌ڵام كه‌س هه‌ڵیناگرێت، دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، هه‌تا دوا زه‌نگ چاوه‌ڕێ ده‌كات، دیسان كه‌س هه‌ڵیناگرێت. وه‌كو سه‌گی پێ سووتاو جێ به‌خۆی ناگرێت، له‌و ناوه‌دا هه‌ر دێت و ده‌چێت، تاڕاده‌یه‌ك نا‌ئومێد ده‌بێت، سه‌ری سێهه‌مجار ته‌له‌فۆن ده‌كاته‌وه، دوای پێنج زه‌نگ كه‌سێك وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
«ئه‌م كاته‌ت باش، جه‌نابت ... خانی خێزانی ... «
«ئه‌م كاته‌ت باش، به‌ڵێ، ئه‌وم، ئه‌ی جه‌نابت كێی؟»
«من مێردی ... فه‌ڕاشه له قوتابخانه‌كه‌ی لای خۆتان. «
«به‌ڵێ، ده‌یناسم، ئێ فه‌رموو كاكه.»
«من ده‌زانم جه‌نابت ژنێكی سه‌نگین و سه‌لار و خانه‌دانی، خزمه‌تێكی گه‌وره‌م پێشكه‌ش به جه‌نابت كردووه، چاوه‌ڕێی خه‌ڵاتێكی باش ده‌كه‌م.»
«كاكه گیان من تاقه‌تی مه‌ته‌ڵ و شتی وام نییه، راست بچۆره سه‌ر بابه‌ته‌كه، هه‌تا دامنه‌خسۆته‌وه.»
«من ئه‌وه‌م كه‌شف كردووه مێرده‌كه‌ت خیانه‌تت لێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌كسییه‌ك بگریت و بێیت بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ی پێت ده‌ڵێم هه‌موو شتێك به چاوی خۆت ده‌بینیت، ئه‌وسا ...»
«به‌سه، به‌سه. زه‌حمه‌ت نه‌بێت كێ تۆی به‌كرێگرتووه جاسووسی به‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی منه‌وه بكه‌یت؟ ده‌زانیت تاكه پێڵاوێكی مێرده‌كه‌م دووسه‌د بۆره‌پیاوی وه‌ك تۆ دێنێت. دڵنیابه ئه‌مه‌ت به‌سه‌ره‌وه ناچێت، ناپیاوی خه‌فیه.»
ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ردا داده‌خاته‌وه، گیانی ده‌كه‌وێته له‌رزین.