لە خەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا

10:33 - 2022-09-25
حەسەن ئیبراهیم
360 خوێندراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی تا هەنووکە خەمی گەورەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تاک و ئاڵەنگارییەکانی هاونیشتمانییانە، خەمی پێگەیاندی نەوەیەکی تەندروست و زانستدۆست و ژیاندۆست و مرۆڤدۆستە بۆ کۆمەڵگەکەی.
وەکو سەرکردە و کارەکتەری سەدەی بیست و یەک تاکە بژاردە و سەرمایەی ئەو بەرجەستەکردنی ژیانێکی خۆشتر و ئاسوودە و بەختەوەرییە بۆ تاک، رۆژ بە رۆژ کۆشش توانا و هێز و کردار و جووڵەکانی لە برەودایە.
 سەرکردەیەک پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە هێدی هێدی فراوانتر و گشتگیرتر و پڕشنگدارتر دەبن، خەمی ئەو سەرکردەیە چارەسەرکردنی کێشەکانی خوێندکاران و کەمی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان و پێداویستیەکانی ژیانی هاووڵاتییانە و بنبڕکردنی گەندەڵی و چارەسەرکردنی قۆرخکاری بازاڕ و نۆژەنکردنەوەی داخیلیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دابینکردنی هاوکارییە بۆ خوێندکاران.
 ئەو لە هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوند و خزمەتکردن و جوانکردنی شار و شارۆچکەکان و پشتیوانیی چینی هەژار و کەمدەرامەتەکان و ژینگە پارێزان و خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانییانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکانە و بەدەنگەوە چوونی کێشەی وەرزشکارانە.
 لەم سۆنگەیەوە ئەو سەرکردەیە بۆتە داینەمۆی کۆمەڵگە و فریادڕەسی هەر چوار پارچەی کوردستان، خەمی ئەو رزگارکردنی کۆمەڵگەیە لە عەقڵیەتی باوک سالاری و تاکڕەوی و توندوتیژی و نادادی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییە.
دەیەوێت تاک بگات بە ئامانج و خواستەکانی خۆی و دروستبوونی زەمینەیەکی لێوان لێو لە جوانی و یەکتر قبوڵکردن و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی و ئازادیی، کە تێیدا کەرامەت و شکۆی تاک و کۆمەڵگە پارێزراوبێت. کردارەکانی ئەو شانازییە سەروەرییە وەفایە تۆمارکردنی مێژووە بۆ میللەت و بەکردار لە ئەرزی واقیعدا سەلماندی کە تاکە مەرجەع و خەمخۆر و فریادڕەسی تاک و کۆمەڵگەیە.

وتارەکانی نوسەر