رۆڵی منداڵان لە پاراستنی ژینگەدا

08:53 - 2022-11-03
سلێمان جەرجیس
473 خوێندراوەتەوە

منداڵان سامانێكی نیشتمانی گەورەن بۆ بنیادنانی نەوەیەكی ژینگە دۆست لە داهاتوودا، چونگە ژینگە پرسێكە و گرنگیپێدانی بەردەوام و پلانی درێژخایەنی پێویستە بۆ پاراستنی.
 منداڵان لە رێگەی پەروەردەی ژینگەییەوە دەتوانن رۆڵێكی چالاك بگێڕن لە پاراستن و باشتركردنی ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین (ماڵ، قوتابخانە، گەڕەك، باخچە، كێڵگە، دارستان...هتد) و هەست بە بەرپرسیارێتی خۆیان دەكەن بەرامبەر بە ژینگە بە بەشداریكردنیان لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی ناوەوە و دەرەوەی قوتابخانە و پاڵنەریشە بۆ کردنی هەموو كارێكی خۆبەخشانە.
لە ئەنجامی زۆر باسكردن و بەكردار روونكردنەوە و درككردنی منداڵ  بە واقیعی كێشە ژینگەییەكان دەبێت و هۆشیاری دەكاتەوە لە پێویستی بەشداریكردن لە پاك راگرتنی ژینگە و هاندەری منداڵ دەبێت بۆ ئەوەی رۆڵی خۆی بگێڕێت لە پاراستنی ژینگەكەی ئەم رۆڵە لە بەشداری چالاكانە لە جێبەجێكردنی ئەركی تاكەكەسی و گروپەكان (بەپێی تەمەن و تواناكانی)  لە رەفتاریاندا دەردەكەوێت.

ئەو چالاكییانەی منداڵ دەتوانێت لە رێگەیانەوە رۆڵبگێڕێت لە پاراستنی ژینگەدا، وەکو:
گرنگیدان بە منداڵ بە پاك و خاوێنی جەستە و جلوبەرگ و پێداویستییەكانی و پاراستنیان.
بەشداریكردن لە پێشبڕكێكانی چالاكی ژینگەیی نێوان پۆلەكان، قوتابخانەكان. 
گرنگیدان بە پاكوخاوێنی ماڵ و قوتابخانە و شوێنە گشتیەكان.
* دانانی زبڵ و پیسی لە شوێنە دیاریكراوەكان .
* پاراستنی سەرچاوەی ئاوی خاوێن وەك كانی و رووبار و دەریاچە و فڕێ نەدانی پاشماوە تێیاندا.
بەشداریكردن لە لیژنەکانی پاكوخاوێنی لەسەر ئاستی پۆل و قوتابخانە.
ئەگەر قوتابخانە تواناو كاتی گونجاوی هەبێ بەشداریكردن لە هەڵمەتەكان و فێستیڤاڵ و كاری هونەری و هەموو چالاكیەكی ژینگەیی  دەرەوەی قوتابخانە.
* كاری كرداری چاندن و خزمەتكردن  منداڵان لە باخی ماڵ و قوتابخانەدا بۆ نموونە دار و رووەك و گوڵ بچێنن و ئاو بدەن و ئاگاداریان بن.
لەگەشت و سەیرانەكاندا بەكردار فێری ژینگە پارێزیان بكەین و هەڵمەتی پاككردنەوە بکەن.
بەشداریكردن لە جەژنی درەخت و بۆنە ژینگەییەكان بە بەشداری دایكان و باوكان.

* سەرپەرشتیاری ژینگەیی

وتارەکانی نوسەر