پاراستنی ژینگەی کوردستان بە كردار

11:48 - 2025-02-03
سلێمان جەرجیس
69 خوێندراوەتەوە

ماوەیەكە لە جاران زیاتر مەترسییەكانی پیسبوونی ژینگە و كاریگەرییە خراپەكانی بۆتە باسوخواسێكی گەرم، بەڵام بە كردار كەمترە ئەو هەنگاوانەش كە نراوە لە ئاست گەورەیی قەبارەی مەترسییەكانی پیسبوونی ژینگەی كوردستاندا نییە، كە پێویستە جگە لە باسكردن لە رۆڵی تاك و كۆمەڵگە و رێكخراوەكان و ژینگەدۆستان كە بەردەوام باس دەکرێت پێویستە پلانی گشتگیریان هەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسییە گەورەیەی، كاریگەریی گەورەی هەیە لەسەر تەندروستی و سەلامەتیی هەمووان، دەبێ قسە لەسەر ئەوەش بكەین پێویستە هەنگاوەكانی حكومەت چی بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونی ژینگە؟
لەم خاڵانەی خوارەدا چڕی دەكەینەوە:
 *سەرجەم بڕگەكانی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2008 کە تایبەتن بە چاككردن و پاراستنی ژینگە، وەك خۆی جێبەجێ بكرێ و خاتری هیچ كەس و لایەنێكی تێدا نەگیرێت، لەسەر حیسابی وێرانكردنی ژینگە.
*ئەكتیڤ كردنی سندوقی ژینگە (كە تائێستا بەتاڵە) و خستنەكاری داهاتەكەی بۆ خزمەتکردنی ژینگە بە كردار.
*داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان و توندكردنەوەی چاودێریی و جێبەجێكردنی رێنماییە ژینگەییەكان لەسەر سەرجەم پاڵاوگەكان.
*لەبەر زۆر بوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل سنووردانان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بەگشتی و قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی بێ كوالێتی و هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە(كە بە وزەی خۆر یان كارەبا کاردەکەن) نەمانی رسومات و گومرگ بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە و گرنگیدان بە هۆیەكانی هاتوچۆی گشتی (پاس و شەمەندەفەر).
*كردنەوەی كارگەی نوێ بۆ ریسایكلین و کۆکردنەوەی پاشماوەكان بەشێوەی زانستیی.
*گرنگیدانی زیاتر بە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی (بەتایبەت سنوورداركردنی بەكارهێنانی ماددە پلاستیكییەكان كە ئێستا مەترسی گەورەن) لەلایەن دەستەی ژینگە و وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و رۆشنبیریی و كەناڵە میدیاییەكان و سوودبینین لە رۆڵی پەرستگە و ناوەندە ئاینییە پیرۆزەكان بۆ ئەم مەبەستە.
*كاركردنی وەزارەتی پەروەردە لەسەر هەنگاوەكانی قۆناغ بە قۆناغی دروستكردنی نەوەیەكی ژینگەدۆست بۆ سوودی ئێستا و داهاتووی وڵات.
*هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی نەمام و زیادكردنی رێژەی سەوزایی و هەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی بۆ رێژەی ستانداردی جیهانیی و گرنگیدان بە پشتێنەی سەوزایی و دارستانەكان بۆ پاراستنی هەوا لەپیس بوون.
*توندكردنەوەی چاودێریكردنی سەر كارگە و كۆمپانیاكان و ناچاركردنیان بە جێبەجێكردنی یاساو رێنماییە ژینگەییەكان.
*هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی كارەبا لە رێگەی وزەی خاوێن (وزەی خۆرو با) لەبری گاز و سەرچاوە ئاوییەكان و مووەلیدەی گەڕەكەكان كە رۆڵی گەورەیان لە پیسبوونی ژینگەدا هەیە.
*پێدانی مۆڵەت بە دروستكردنی یەكە نیشتەجێ مۆدێرنەكان بە مەرجی جێبەجێكردنی سەرجەم رێنماییە ژینگەییەكان و جێبەجێكردنی پلانی(خزمەتكردن بە ژینگە و تەندروستی گشتی، لەبری خزمەتكردن بەگیرفانی سەرمایەداران) .
*پاراستنی سەرچاوە ئاوییەكان لە پیسبوون و پاراستنی ئەو سامانە نیشتمانییە گەورەیە.
*رێگریكردن لە شێواندنی سروشتی جوانی وڵات و دانانی سنوور بۆ راوكردن و قڕكردنی ئاژەڵ و باڵندەكان كە رۆڵی گەورەیان هەیە لە راگرتنی هاوسەنگی ژینگەدا.
*سەرپەرشتیاری ژینگەیی

وتارەکانی نوسەر