گرنگی خێزان لە پەروەردەی منداڵدا

09:54 - 2022-11-13
چنار عەزیز
981 خوێندراوەتەوە

لە پەروەردەی منداڵدا خێزان رۆڵێکی گرنگی هەیە، خێزان ناوەندی فۆرم پێدانە بە منداڵ و دروستکردنی مرۆڤایەتی لە ناخ و کەسایەتی منداڵدا. رۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی هەیە لە  داهاتووی منداڵدا. 
ئەگەر بپرسین بۆچی خێزانی باش گرنگە بۆ پەروەردەی منداڵ؟
خێزان پێویستییەکی بنچینەیی و کاریگەرە لە ژیانی منداڵدا، بەجۆرێک لە یەکەم ساتی ژیانیدا پشت بە خێزانەکەی دەبەستێت. کەواتە  خێزان پێکهێنەری پەیوەندییەکانی منداڵە. منداڵانیش دەتوانن گەشە بە پەیوەندییەکانیان بدەن لە ژینگەیەکی هاوڕێیانە و لەناو بیرکردنەوە ئەرێنییەکاندا.
دایک و باوک یەکەمین مامۆستای منداڵن لە ئامادەکردنی منداڵ بۆ ژیان لە یەکەم ساتی ژیان تا کۆتایی تەمەن،  ئێمە دەزانین پەروەردە و بەخێوکردن دوو شتی جیاوازن لە پڕۆسەی پەروەردە دا، بەخێوکردن تا تەمەنێکی دیاریکراوە، تا ئەو کاتەیە کە منداڵ دەتوانێت خۆی بەرپرسیارێتی ژیانی خۆی هەڵبگرێت، بەڵام پەروەردەکردن تا کۆتایی تەمەنە چونکە منداڵ تا گەورە دەبێت بناغەی ژیانی لەسەر ئەو پەروەردەیە بنیات دەنێت. کە خێزان پێشکەشی کردووە. دایک و باوکان دەتوانن بە رێگە و رەفتارێکی پۆزەتیڤ پەیوەندییەکانیان بەرز بکەنەوە و هاوکار و یارمەتیدەری یەکتر بن لە پەروەردەکردنی منداڵدا و پشتگیری یەکتر بن.
کەواتە ژینگەی خێزان ئەو شوێنەیە کە هەموو شتێک دەست پێدەکات و منداڵ لەناو خێزاندا فێری خۆشەویستی  و رێز و متمانە بەخۆ بوون دەبێت.

وتارەکانی نوسەر