85
نازانم له كوێوه ده‌سپێبكه‌م؟ نازانم به چ رێگایه‌ك حیكایه‌تی خۆمت بۆ باس بكه‌م؟ تكات لێده‌كه‌م كه‌مێك له‌سه‌رم بوه‌سته، هێنده‌ی جگه‌ره‌كێشانێك زیاترم ناوێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده و به‌س، هه‌تا شێوازێك ده‌ده‌ۆزمه‌وه، ئاخر من كابرایه‌كی بێ ده‌م و پلم، منجه منج ده‌كه‌م، تۆش لێم بێزار ده‌بیت، شه‌قێك له پاشه‌ڵی خۆت هه‌ڵده‌ده‌یت، گوێم لێناگریت و لێی ده‌ده‌ی ده‌ڕۆیت.
ده‌ی هه‌رچۆنێ بێ، شتێك ده‌كه‌م، بڵمه بڵمێك، وڕێنه‌یه‌ك، شانی پیاده‌كه‌م، درۆیه‌كی مۆدێرن ده‌كه‌م، هه‌تا په‌ته‌كه ده‌كه‌نه ملم، مه‌ڵێ كه په‌ت ده‌كه‌نه گه‌ردنت، چۆن هه‌نووكه هه‌ژده هه‌ژده قسه ده‌كه‌ی؟ ئێ، هه‌تا په‌ته‌كه ده‌كه‌نه ملم، خه‌ونێكی بچووكم هه‌یه، زۆر بچووك، هێنده‌ی خه‌ونی مێرووله‌یه‌ك. مێرووله‌یه‌ك خه‌ونی ئه‌وه‌یه، پشقلێك تل بدات و بیباته‌وه بۆ شاره‌کەی، كه‌چی مرۆڤێكی گاپێی بێڕه‌حم، ده‌یشێلێ و ...
منیش به‌خێرێ تازه زاوام، تۆ ئاگات له هه‌موو شتێكه، من ئاگا و خه‌به‌رم له خوله‌ی بێزه‌واد نییه. نیوه‌شه‌و وه‌كو له‌شكری جنۆكه، سه‌ره‌تا به زرمه‌ی ده‌رگاكه ناوك و دڵمان به‌رده‌ده‌نه‌وه، ئینجا له دار و دیواره‌وه، وه‌كو ته‌رزه ده‌بارێن، له باوه‌شی ژنه ساكاوه‌كه‌مدا ده‌رمده‌هێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆسته‌می زاڵیان گرتبێت، ئه‌و به‌چكه به‌عسییه ده‌مڕه‌شانه ده‌مفڕێنن. نازانن هه‌رچی نێرینه‌ی دنیا هه‌یه ببێته قاره‌مان، ترسنۆكێکی می‌زنی زاره‌تره‌ك، كه منم نابێت. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، له پشیله ده‌تۆقم، بۆ به‌بێ خوشكێك یان دایكم شه‌و میز ده‌كه‌م. ئاخر منی ناسكۆڵه‌ی ناو حه‌وت خوشك چۆن ده‌بمه جه‌ربه‌زه؟ ده‌ی لای ئه‌وان ده‌بم، بۆیه وا راكێش راكێش ده‌مبه‌ن، شین و شه‌پۆڕی دایك و ژن و خوشكه‌كانیشم به‌پوولێ. تۆ كه ئه‌م قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه‌ی من ده‌خوێنیته‌وه، به‌ته‌مای خۆتی، من نا، ئه‌مما له‌و یه‌كه‌م ده‌قه‌یه‌وه، خه‌ونه بچووكه‌كه‌م دێته مێشكمه‌وه، ده‌بێته هاوڕێی زیندانم، هه‌تا به‌ره‌و په‌ته‌كه‌شم ده‌به‌ن، ده‌ستبه‌رداری نابم.
نازانم چه‌ند له دۆزه‌خ ده‌بم، ئه‌مما ورده ورده پێستم ره‌ق ده‌بێت، چیتر ئه‌و مێرووله ناسكۆڵه‌یه نابم، پێستم ده‌بێته هی قالۆنچه. ئه‌رێ تۆ ده‌زانی چی ده‌ڵێم؟ به ناخێری گیانم،گوایه حیكایه‌ت ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌ی كوا؟
بوه‌سته وا بۆكسێك ده‌كێشم به‌و كه‌لله بۆشه‌ما، ئه‌ها، ده‌ڵێم خه‌ون، هه‌ر ده‌ڵێم، شه‌وێك كه‌سێك دێت ده‌ڵێت: «هه‌ڵسه شڕو شیتاڵت بپێچه‌ره‌وه، تۆ هیچت له‌سه‌ر نییه!!» كاتێ په‌ته‌كه‌ش ده‌كه‌نه ملم، هه‌ر ده‌ڵێم ئه‌و رسته‌یه دێته گوێم.
ته‌نیا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كاتێك له ده‌رگا ده‌ده‌م، نۆ ژن شاگه‌شكه بن، ئه‌مما...