وه‌فدی سیاسی و سه‌ربازی روسیا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆجێی رۆژاڤای سوریایان كردووه، جگه له‌وه‌ش روسیا گه‌شتی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له‌و ناوچانه‌ی رۆژاڤا كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ توركیادا، روسه‌كان به وردی چاودێری بارودۆخی رۆژاڤا ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش كه دیپلۆماته روسه‌كان جۆرێك له دڵنیاییان هه‌یه به‌رامبه‌ر به پڕۆژه سیاسییه‌كه‌ی رۆژاڤا و به‌رده‌وامیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له خاكی سوریا، هیچ نیازێكیش بۆ جیابوونه‌وه نییه، نه ئێستا و نه له داهاتووشدا.
وه‌فدی روسیا به‌رده‌وام ئه‌م قه‌وانه بۆ وه‌فده كوردییه‌كان لێده‌ده‌نه‌وه، كه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گرێ بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له هه‌ر قووڵتر كردنه‌وه‌یه‌كی قه‌یرانه‌كه و ده‌ستێوه‌ردانی ناجوامێرانه‌ی ئیقلیمیدا بکرێت.
گومانی تێدا نییه كه روسیا رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له هێوركردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌دا، بۆ دروستكردنی فشاریش بۆ سه‌ر دیمه‌شق تا گفتوگۆی جددی ده‌ست پێبكات، نه‌ك دانوستانی به‌په‌له‌ی وه‌ك بنكه‌ی حومه‌یمیم له كه‌ناره‌كانی سوریا، پێویسته گرنگی بدرێت به دیدار و گفتوگۆكان له دیمه‌شق یان له قامیشلۆ، ئه‌ویش به سه‌رپه‌رشتی روسیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روسیا كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدایه و په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و ئیداره‌ی خۆجێیی رۆژاڤاشدا هه‌یه، ئه‌گه‌رچی راشكاوانه باسی ناكات.
روسیا سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین دیداری وه‌فدی ئیداره‌ی خۆجێی له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا كردووه، له كاتێكدا توركیای هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌كات، روسیا باش له‌وه تێده‌گات كه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه یارمه‌تی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌دات، ئیداره‌ی خۆجێییش نایشارێته‌وه كه به‌شێكه له سوریا، به‌و واتایه‌ی كه ئیداره‌ی خۆجێیی قبووڵیه‌تی كه به‌شێكه له سوریا، به‌و مه‌رجه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی گشتگیر بێته ئاراوه.
دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بره‌وی پێدراو له رووی لۆجستیشه‌وه له عیراق و سوریا په‌ره‌ی پێدرا، ئێستا تاكه رێگا به‌رگریكردنه له پڕۆژه‌ی سیاسی ئاشتیانه، ئه‌م پڕۆژه‌یه كارتێك نییه به ده‌ستی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو شایانی په‌ره‌پێدانه له رووی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانیشه‌وه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئیداره‌ی خۆجێییش به‌رده‌وام داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، چونكه پڕۆژه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌یه و پێویسته بكرێته سه‌كۆ و گۆڕه‌پانی گفتوگۆكانی نێوان دیمه‌شق و قامیشلۆ.
دوای زیاتر له 10 ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی قه‌یرانی سوریادا، پڕۆژه‌ی ئیداره‌ی خۆجێیی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی گونجاو ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی دیمه‌شق تا ئێستاش به عه‌قڵیه‌تی كۆن بیر ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پشتیوانییه ئیقلیمی و نێودەو‌ڵه‌تییه‌ی كه له‌سه‌ر حسابی كورد لێی ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده كورد پارێزگاری له به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی سوریا كردووه و له مه‌ترسی تیرۆر پاراستوویه‌تی، پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیشی بنیات ناوه كه لای به‌شه‌كانی دیكه‌ی سوریا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه كورد تائێستاش به هیوای گه‌یشتنه به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا، هه‌ڵبه‌ت به سه‌رپه‌رشتی روسیا وه‌ك لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه خواستی كورده، نه‌ك زیندوكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ركه‌زیی تاكڕه‌وانه له‌و وڵاته.