نێچیرڤان مام نوری زاخۆیی
ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بافڵ له بە‌هاناوه‌چوونی خانه‌واده‌ی کارەساتەکەی سلێمانی، پڕۆسه‌ی ته‌واوكاریی ئه‌و زنجیره خزمه‌تگوزارییه كوتوپڕانه‌یه كه له‌دۆخی جیاوازدا رویانداوه و سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تێكی مێژوویی و ئه‌خلاقی له‌پێناوی سه‌بووری و به‌هاناوه‌چوونی مرۆییانه له سووككردنی باری سه‌رشانی خه‌ڵك رۆڵی بینیووه، ئه‌مه‌ش بە گرتنەبەری هه‌مان رێچكه و فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، كه نه خۆی و نه یه‌كێتی له ئاست خواسته‌كانی خه‌ڵكدا خاوه‌ن گیرفان و خه‌زێنه نه‌بوون و له هه‌ر شوێنێك خه‌مێكی گشتی هه‌بووبێت، یه‌كێتی بۆ به‌خشین له‌وێ بووه.
رووداوه‌كه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كۆده‌نگییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد و له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كه‌سایه‌تی و هێزه سیاسییه‌كانه‌وه پاڵپشتی و هاوخه‌می زاره‌كی دوپاتكرایه‌وه، به‌ڵام له‌دۆخی كاره‌ساتێكی له‌و جۆره‌دا راسته هاوسۆزیی زاره‌كی گرنگه، به‌ڵام هەڵوێستی سەرۆک بافڵ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانە مادییەکان و لە ئەستۆگرتنی چارەسەری بریندارەکان له هه‌موو شتێكی تر گرنگتره.
لە کاره‌ساتێكی له‌و جۆره‌دا راسته هاوسۆزیی زاره‌كی گرنگه، به‌ڵام هەڵوێستی سەرۆک بافڵ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانە مادییەکان و لە ئەستۆگرتنی چارەسەری بریندارەکان له هه‌موو شتێكی تر گرنگتره
سه‌رۆكی یه‌كێتی، جیاواز له هاوسۆزی به پاكێجێكی گشتگیر له ئه‌ستۆگرتنی پرسه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه زیان به‌ركه‌وتووه‌كان، ئۆتۆمبێلی زه‌ره‌رمه‌ند، ره‌وانه‌كردنی بریندار بۆ چاره‌سه‌ریی له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت و هه‌ر پێدوایستییه‌كی تریش نیشانی‌دا كه بۆ چاكه‌ی گشتی و هاوبه‌شیكردنی ئازاره‌كانی خه‌ڵك به‌رده‌وام ئاماده‌یه.
له‌دوا دیداریدا سه‌رۆك بافڵ به راشكاوانه له‌سه‌ر شكاندنی دیواری نێوان خۆی و خه‌ڵك قسه‌یكرد، ئه‌م سروشته مام جه‌لال ئاسا و دڵه‌پاكانەیە له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و نه‌هێشتنی دیواری نێوان خۆی و جه‌ماوه‌ر، له ماوه‌ی رابردوودا زۆر كاری مه‌زنی لێكه‌وتۆته‌وه، له دیارترینیان كۆبوونه‌وه درێژخایەنەکانییەتی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی و له ئه‌ستۆگرتنی ده‌ڕماڵه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌خشه ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی پێویستییه‌كانیان، جگه له چەندین هەنگاوی هاوشێوەی ئەمە له‌پێناوی شكۆی خه‌ڵكه‌كه‌دا، ته‌نها له نێوان سه‌رۆكێكی به‌خشه‌ر و خه‌ڵكێكی لێقه‌وماو و خاوه‌ن پێویستیدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌م كرانه‌وەیە به رووی جه‌ماوه‌ر و نه‌هێشتنی دیوار بۆتە هیوایه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، چونكه به‌رده‌وام خه‌ڵكی كوردستان پێویستیان به فریادڕه‌سێكه له ته‌نگانه و ناخۆشییه‌كاندا فریایان بكه‌وێت و ده‌رگای باوكانه‌یان لێبكاته‌وه، له‌و پێناوه‌شدا سه‌رۆك بافڵ نه ده‌رگای به‌خشین به‌سه‌ر خه‌ڵكدا داده‌خات و نه پشت له هاووڵاتیان و لێقه‌وماوانیش ده‌كات.