خراپی بارودۆخی مەسیحییەکان لە عیراق

09:58 - 2022-11-23
سابیری سەندیکا
289 خوێندراوەتەوە

قەشە سەرەکییەکەی هەولێری پایتەختی کوردستانی عیراق، سەرکردە مەسیحییەکانی بەریتانیا و جیهانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە نەیانتوانیوە کارێکی پێویستی وا بکەن بۆ بەرگریکردن لە کۆمەڵگەی مەسیحی لە لەناوچوون لە عیراقدا.

مەسیحییەکان رێژەیان زۆر کەمی کردوە
لە وتارێکی پڕ  سۆز لە لەندەن، قەشە بەشار وەردە وتی: مەسیحییەکانی عیراق ئێستا و دوای 1400 ساڵ لەگۆشەگیری رووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2003ەوە کە رژێمی سەدام حوسێن رووخێنرا، کۆمەڵگەی مەسیحی بەڕێژەی %83 کەمی کردووە و لە نزیکەی یەک ملیۆن و نیوەوە کەمبوونەتەوە بۆ تەنها 250 هەزار کەس.
وتیشی: «ئایینی مەسیحی  و مەسیحییەکان لە عیراقدا، خاوەنی یەکێک لە کۆنترین کەنیسەکانن، ئەگەر کۆنترین کەنیسەی جیهان نەبێت، ئێستا بەشێوەیەکی مەترسیدار نزیکی لەناوچوونن. ئەوانەی ماویشن دەبێت ئامادەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەو شەهیدبوون».
ناوبراو ئاماژەی بە هەڕەشەو فشاری جیهادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کرد کە بە «خەباتێکی کۆتایی و بوونگەرایی»، دوای هێرشی سەرەتایی گروپەکە لە ساڵی 2014کە زیاتر لە 125 هەزار مەسیحی لەزێدی مێژوویی خۆیان ئاوارە بوون.
وەردە گوتیشی: «ئەشکەنجەدەرەکانمان دەستیان بەسەر ئێستاماندا گرت، لەکاتێکدا هەوڵی سڕینەوەی مێژووی ئێمە و لەناوبردنی داهاتوومان دەدا و لە عیراقیش هیچ چاکسازییەک بۆ ئەو کەسانە نییە کە موڵک و ماڵ و شوێنی بازرگانییان لەدەستداوە. دەیان هەزار مەسیحی هیچیان نەماوە پیشانی بدەن». بۆ کاری ژیانیان، بۆ نەوەکانیان، لەوشوێنەی کە خێزانەکانیان تێیدا ژیاون، رەنگە، بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا.»

کەمینەکانی عیراق ترسیان  لە داهاتوویان هەیە
گۆشەگیری مەسیحییەکان «لە ئاستێکی نزیک لە جینۆسایدە»، چەندین گروپی چەکداری مەسیحیش بەشداربوون لە شەڕی دژ بە داعش کە لە دوایین پێگەی خۆیان لە باغوز لە سوریا شکستیان پێهێنرا، دوای هەڵمەتێکی سەربازیی فرەنەتەوەیی بەرفراوان لە ئازاری 2017، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی هاتنی»خیلافەت» بوو.
پێش ئەوەش و لە مانگی تەمموزدا لە شاری موسڵی دووەمی عیراق چەکدارانی داعش شکست پێهێنران.
بەڵام کڵێسا و ماڵەکانی سەر بە خێزانە مەسیحییەکان لە ناوچوون و هەزاران خێزان تا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە ئەو شارەو هەروەها ناوچەکانی خۆیان لە عیراق و سوریا.
قەشە سەرەکییەکە هۆشداریشیدا لە  زیادبوونی ژمارەی گروپە توندڕەوەکان کە جەختیان لەوە دەکردەوە  کوشتنی مەسیحییەکان و ئێزیدییەکان یارمەتیدەر بووە بۆ بڵاوبوونەوەی ئیسلام و لە درێژەی قسەکانیدا سەرکردە مەسیحییەکانی بەریتانیا و جیهانی بە «راستی سیاسی» لەسەر ئەو پرسە تۆمەتبار کرد،  ئەو شکستهێنانە لە ئیدانەکردنی توندڕەوی بە «شێرپەنجە» ناوبرد، وتیشی: ئەوان بە دەنگی بەرز قسە ناکەن لە ترسی ئەوەی تۆمەتبار نەکرێن بە ئیسلامۆفۆبیا.
وتیشی «ئایا مەسیحیەکانی جیهان بەردەوام دەبن لە تەسلیم بوون بەم گۆشەگیرییە رێکخراوە کە هەرگیز کۆتایی نەهاتووە دژی ئێمە؟» بەردەوام بوو وتی:  «کاتێک شەپۆلی داهاتووی توندوتیژی دەست دەکات بە لێدانمان، ئایا کەسێک لە کەمپەکانتان خۆپیشاندان ئەنجامدەدات و تابلۆیەک هەڵدەگرێت کە لەسەری نووسرابێت ‹هەموومان مەسیحین›؟»

گۆشەگیرکردنی مەسیحییەکان
لای خۆیەوە قەشە ماون ستیفن وتی: قەشە وەردە راست دەکات کە  دەڵێت کولتوری «راستگۆیی سیاسی» رێگری لە دەنگە رۆژئاواییەکان کردووە  قسە لەسەر گۆشەگیریی سەر مەسیحییەکان بکەن» و دووپاتیشی کردەوەو وتی «پێموایە هەرچەندە ئەمە بەشێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە دوودڵییەکەوە هەیە  بەهۆی تاوانباری دوای کۆلۆنیالیزمەوە.»
قەشە ماون ستیفن پێداگری لەوەش کرد کە گۆشەگیری مەسیحییەکان پێویستە لە روانگەیەکی جیهانییەوە سەیر بکرێت و چەندین هۆکاری هەیە.
ئەو دەڵێت:   «ئەگەر تەنها لە ژێر رۆشنایی چەکداری ئیسلامیدا لەو مەسەلەیە بڕوانین، ئەوا رێگە بەزۆر کەسی دیکە دەدەین لە پەیوەندییەکان کە ئەگەر نا دەبوو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت».
قەشە سەرەکییەکەی هەولێر بە روانگەیەکی مێژووییەوە  ئەو راستییەی خستەڕوو کە لە سەدەکانی رابردوودا قۆناغێکی خۆشی و هاوکاریی بەرهەمدار لە نێوان مەسیحییەکان و موسڵمانان لە عیراقدا هەبووە، ئەو سەردەمەی مێژوونووسان بە سەردەمی زێڕینی ئیسلامی ناویان بردووە.
قەشە وەردە دەڵێت: باوباپیرانی مەسیحیمان لەگەڵ عەرەبە موسڵمانەکاندا نەریتێکی قووڵی بیرکردنەوە و فەلسەفەیان هاوبەش کردووە. «لە سەدەی هەشتەمەوە لەگەڵیان خەریکی گفتوگۆی باش بوون و 
ستایلێکی گفتوگۆی زانستی پەرەی سەندبوو و تەنها دەتوانرا رووبدات، چونکە یەک لە دوای یەک لە خەلیفەکان «سەرکردە سیاسی و ئایینییە ئیسلامییەکان» تەحەمولیان بۆ کەمینەکان دەکرد. لەگەڵ کۆتایی هاتنی لێبوردەیی، ئەو کولتوور و سامانەش کە لێیەوە دەڕژا.»

ساتی راستگۆیی
لە شوێنەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وێنەیەکی تێکەڵە هەیە بۆ مەسیحییەکان لە ساڵی 2019دا.
قیبتییەکانی میسر  لانی کەم %10ی دانیشتوانی ئەو وڵاتەیان پێکدەهێنا کە زیاتر لە 100 ملیۆن کەسە، ئەوان کەوتوونەتەبەر هێرشی بەردەوام لەلایەن جیهادییەکانەوە کە کڵێساکانیان دەتەقێننەوەو هەوڵیانداوە لە باکووری سینا دەریان بکەن.
لە عیراقدا ئاسۆی مەسیحییەکان بە تاریکی ماوەتەوە. گرژیی تائیفی لە نێوان موسڵمانانی سوننە و شیعە بەردەوامە و تائێستاش ژمارەیەکی نادیار چەکدارانی داعش لە باکوور و رۆژئاوای وڵاتەکەدا خۆیان حەشارداوە.
قەشە وەردە گەیشتە ئەنجامێکی تاڵ سەبارەت بەوەی داهاتوو چی بە دوای خۆیدا دەهێنێت و وتی: «هاوڕێیان، رەنگە ئێمە لە خاکی باوباپیرانماندا رووبەڕووی کۆتایی خۆمان ببینەوە، ئێمە دان بەوەدا دەنێین. لە کۆتاییماندا هەموو جیهان رووبەڕووی ساتی راستی دەبێتەوە.»
پرسیاری ئەوەشی کرد: «ئایا گەلێکی ئاشتیخواز و بێ تاوان بەهۆی ئیمانەکەیانەوە دەکرێت گۆشەگیر بکرێت و لەناوببرێت؟ و، لەپێناوی ئەوەی نەیانویستبێت راستی بە گۆشەگیرکەران بڵێن، ئایا جیهان هاوبەش دەبێت لە نەهێشتن و لەناوبردنی ئێمەدا؟».

کەمبوونەوەی رێژەی مەسیحییەکان لە عیراقدا

وتارەکانی نوسەر