ساده‌ترین پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی بریتییه له خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی گشتی له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارێكی هه‌ڵبژێردراو یان فه‌رمانبه‌رێكی حكومی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی. ئه‌و ره‌فتاره‌ش بریتییه له پێشێلكردنی یاسا‌و لادانه له داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه. ئه‌م دیارده ناشرین و دزێوه، له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا به رێژه و بڕی جیاواز هه‌یه. له عیراق و هەرێمی کوردستان و كۆمه‌ڵگه خۆرهەڵاتییەکان و بەتایبەتی وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کە لەم ناوچەیەدا بڕو رێژه‌كه‌ی مه‌ترسیداره و بەردەوامیش له هه‌ڵكشاندایە.
پێناسه زانستییه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی، بریتییه له ناڕه‌وایی، یان خراپبوون له پڕۆسه‌ی بڕیاردان، كه تێیدا بڕیارده‌ر رازی ده‌بێت به لادان له‌و پێوه‌ره ئه‌خلاقی و نیشتمانی و مرۆییانەی کە هەن، له به‌رامبه‌ر پاداشتێكدا، له كاتێكدا ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاردانی هه‌ڵه و لادان هه‌یه، ناتوانن به‌شێك بن له پاساو بۆ ره‌واییدان به بڕیاره‌كه.
گه‌نده‌ڵی كۆكردنه‌وه‌ی سامانه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كه گروپێك یاخود كۆمپانیایه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی یان ناحكومی، یان حزبی ده‌یكات له پێناوی ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی.
ونكردنی به‌های راسته‌قینه
گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ رووداوی گه‌وره‌دا په‌ره ده‌ستێنێت، له‌كاتی بوونی بڕێكی زۆر پاره‌دا، یان بڕێكی زۆر له به‌رهه‌مدا، زۆرجار له دۆخی كاره‌ساتدا، له‌و كاتانه‌دا كه‌س ناپه‌رژێته سه‌ر كوالێتی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مه‌كان، به واتایه‌كی دیكه، كه‌س له كوالێتی و به‌های راسته‌قینه‌ی به‌رهه‌مه‌كان تێناگات و باپرسێتەوە، چونكه له‌و بارودۆخانه‌دا كه پشێوییان تێدایه، كه‌س بیر له‌وه ناكاته‌وه، كێ به‌رپرسیاره.
ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له عیراق و كوردستانە کە به مه‌ترسیدارترین دیارده‌ی نه‌رێنی داده‌نرێت، بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك پێشتر ئاماژەمان پێدا، گه‌نده‌ڵی به گه‌لێك شێواز پێناسه كراوه، له‌وانه بریتییه له پێشێلكردنی یاسا‌و پابه‌ندنه‌بوون به بڕیاره و رێنماییه یاساییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها بردن یان بەهەدەردانی پاره‌ی گشتی چ بەشێوەی راسته‌وخۆ، كه له راستیدا هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌ت موڵكی میلله‌ته و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
كاتێك گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه ده‌كات هه‌موو كایه‌كان ده‌گرێته‌وه، وه‌ك به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی حزبی و شەخسیدا، به‌خشینی خه‌ڵكانی تایبه‌ت و گروپ و كۆمپانیای حزبییە له دانی باج و ته‌رخانكردنی مووچه‌ی زۆر قه‌به و گه‌وره بۆ به‌رپرسان، خه‌رجكردنی پاره بۆ پڕۆژه‌ی وه‌همی و داگیركردنی زه‌وی كشتوكاڵی و به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداراندا، كڕینی كه‌لوپه‌لی فه‌رمانگه‌كان به نرخی زۆر گرانبه‌ها و سه‌رفكردنی پاره‌ی زۆر خه‌یاڵی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌كارهێنانی ئامێر و مومته‌له‌كاتی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و تایبه‌تی و ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی ناڕوون و نا شه‌فاف له‌گه‌ڵ كــــۆمپانیا زه‌به‌لاحه بیانییه‌كاندا و...هتد.
به‌هێزكردنی سیستمی دادوه‌ری
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر رێكار و هه‌نگاو هه‌ن كه پێویسته بگیرێنه‌به‌ر، دیارترینیان بریتییه له: چاكسازیی سیاسی، چاكسازیی ئابووری، رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و كه‌رتی دارایی، كۆنتڕۆڵكردنی بودجه، لێپێچینه‌وه و به‌دواداچوون. هه‌روه‌ها چه‌ند فاكته‌رێك هه‌ن كه كاریگه‌رییان هەیە لەسه‌ر كۆنترۆڵكردنی گه‌نده‌ڵی، كه ده‌كرێت كارا بكرێن، له‌وانه: چاودێریی دارایی گشتی، میدیا، په‌رله‌مان، سێکتەری كارگێڕیی و ئه‌نجومه‌نه لۆکاڵییەکان، تۆماركردن و ئامار، ده‌ستڕاگه‌یشتنی میدیاکان به زانیاری و داتا، پاراستنی یاسا و رێساكان، باشتركردن و به‌هێزكردنی سیستمی دادوه‌ری، پاشان ده‌توانرێت هه‌نگاوی زیاتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بنبرێت وه‌ك، چاكسازیی دامه‌زراوه‌یی له سیسته‌می باج و گومرگ و
ئیداره‌ی گشتیدا.
یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بوونی سیستمێكی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزه، چونكه لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتی و ناسه‌ربه‌خۆیی دادگاكان، هۆكارێكی گه‌وره‌ی هاندانه بۆ گه‌نده‌ڵی. لاوازیی ده‌زگای چاودێری ده‌وڵه‌تیش ژینگه‌یه‌كی له‌بار و گونجاو بۆ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران خۆشده‌كات، لاوازی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و کارگێڕیش هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ تەشەنەسەندنی گه‌نده‌ڵی، سه‌ركرده‌ی لاواز ناتوانێت رێوشوێنی توند و گونجاو بگرێته‌به‌ر و بڕیاری دروست و یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات، دژبه گه‌نده‌ڵكاران.
یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بوونی سیستمێكی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزه، چونكه لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتی و ناسه‌ربه‌خۆیی دادگاكان، هۆكارێكی گه‌وره‌ی هاندانه بۆ گه‌نده‌ڵی
نه‌بوونی میدیای ئازاد
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان، كه‌می مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتییه، ئه‌مه كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو بۆ هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران خۆشده‌كات تا به شوێن سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی په‌یداكردنی پاره و بژێویدا بگه‌ڕێن، نه‌بوونی میدیای ئازاد و رێگرتن له‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌ستیان بگاته زانیارییه‌كان و تۆماره گشتییه‌كان، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی گرنگی دروستبوونی گه‌نده‌ڵییه.
لەلایەکی دیکەشەوە نه‌بوونی یاسای پێویست و داموده‌زگای تایبه‌ت به روبەڕوبوونەوە گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی سزای پێویست و قورس، ئه‌مانه هه‌موو هۆكارن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی.
به‌كارهێنانی پۆستی گشتی لای هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و سه‌ربازی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و سیاسی، وه‌ك ساختەکردنی ئەنجامی هه‌ڵبژاردن یان كڕینی ده‌نگ. كاریگه‌ریی دروستكردن له‌سه‌ر بڕیاری دادگاكان و كڕینی هه‌ندێك له دادوه‌ره‌كان، ئه‌مانه‌ش بواره زۆر مه‌ترسیداره‌كانی گه‌نده‌ڵین.
هۆكارەکانی زۆربوونی تاوان
گه‌نده‌ڵی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كاریگه‌ریی قورسی له‌سه‌ر ها‌ووڵاتیانی هه‌ژار و خه‌ڵكی به‌كاربه‌ر و باجده‌ر ده‌بێت، بۆیه پێویستیان به پارێزگارییە، چونكه گه‌نده‌ڵی ده‌بێته هۆكاری له‌ناوبردنی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نائومێدی و گوێنه‌دان و هه‌ڵوێستی نه‌رێنی له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی تووڕه‌یی و هه‌ڵچوون له ده‌ربڕینی بیروڕاو گفتوگۆكاندا، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر هه‌ره‌سهێنانی به‌هاكان و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌كسان له‌به‌رده‌م هه‌مواندا.
گه‌نده‌ڵی سیستمی دیموكراسی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و نه‌بوونی ئازادی گه‌یشتن به زانیارییه‌كان و ئازادیی میدیا، واده‌كات ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز و كۆمه‌كی مادیی، مه‌رجی قورس قبووڵ بكات، هه‌ندکێجار ئه‌و مه‌رجانه سه‌روه‌ریی وڵاتەکەش ده‌گرێته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌نده‌ڵی
گه‌نده‌ڵی به‌وپێیه‌ی بۆتە دیارده‌یه‌ك کە چیتر شاراوه نییه، بەڵام ده‌ستنیشانكردنی زۆر ئاسان نییه، كاتێك گه‌نده‌ڵی له نێوان دوو لایه‌ندا روو ده‌دات، هه‌ردوو لایه‌ن ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌كه‌یان به نهێنی بهێڵنه‌وه. ئه‌وه‌ش وا ده‌كات گه‌نده‌ڵی وه‌ك تۆڕێكی شاره‌وه‌ی فراوان به قووڵی له‌ناو ئابووریی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ره‌گ دابكوتێت. له پڕۆسه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ندێك ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی دۆستانه زیاتر نییه، بۆ كۆی كۆمه‌ڵگه هه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپه.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عیراق و كوردستان پێویسته ستراتیژێكی گشتگیر و گونجاو په‌یڕە و بكرێت، ستراتیژی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، پێویستی به به‌كارهێنانی ئامرازگه‌لێكی فره‌ڕه‌نگی سیاسی و یاسایی و كه‌لتوری و جه‌ماوه‌رییه، هه‌روه‌ها بنیاتنانی ده‌زگایه‌كی دادوه‌ری به‌هێز و ده‌ستپاك و پاراستنی له هه‌موو پیلان و گوشارێك كه ده‌خرێته سه‌ریان و ره‌نگه كاره‌كانیان لاواز بكات.
پێویسته ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئه‌و ده‌زگا دادوه‌رییه بێت و به‌ربه‌ستی بۆ دروست نه‌كات. ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌تن به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، پێویسته له هه‌موو داموده‌زگاكاندا و له هه‌موو ئاسته‌كاندا په‌یڕو بكرێت.
به‌رتیل، وه‌ك لایه‌نێكی مه‌ترسیداری گه‌نده‌ڵی