چه‌ند دێیه‌ك به‌ناوی سه‌رقه‌ڵاوه هه‌یه، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌رقه‌ڵا له سه‌رپێڵی زه‌هاو، سه‌رقه‌ڵا له دیوانده‌ره، له بێسارانیش سه‌رقه‌ڵا هه‌یه. له باشووریش ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و له ناحیه‌ی سه‌نگاویش دێی سه‌رقه‌ڵایە هه‌یه، كه دراوسێی دێهاته‌كانی قادراوا، فاتكه، قه‌ڵای سه‌نگاو، عه‌ینكه، ته‌په‌عاره‌به، سه‌ربه كه‌رتی 30ی كشتوكاڵییه، كۆن 25 جووتیاری تێدابووه، زه‌وی دێمی زۆره، به‌راوی كه‌مه و بیری سووری به‌كارده‌هێنرێ بۆ ئه‌و بە‌راوانه.
قه‌ڵایه‌كی زۆر كۆنی تێدایه، شوێنه‌واریشی ماوه، گۆزه و شتی كۆنینه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌م دێیه به‌ناوی ئه‌م قه‌ڵایه‌وه ناونراوه، زۆر له كۆنه‌وه ئاوه‌دانه، ته‌نیا لای قه‌ڵاكه شت دۆزراوه‌ته‌وه له‌ژێر زه‌ویدا گۆڕ دۆزراوه‌ته‌وه شتی تێدابووه، له‌ودیوی قه‌ڵاكه‌وه به‌سه‌ر گردێكه‌وه داربه‌ڕوویه‌ك هه‌یه پێیده‌ڵێن: داری نه‌زه‌رگه‌كه.
چیایه‌كی به‌رز له سه‌رووی دێكه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها ته‌خته‌سپی، دۆڵی به‌هاره هه‌وار، دۆڵی گاڕووت، چه‌می بنكه داربه‌ڕووه‌كه، چه‌م و ته‌رووه‌كه كه ته‌نیا زستانان ئاویان پێداده‌ڕوات، كاتی خۆیشی كانی كاڵێ ئاوداربووه ئێستا وشكی كردووه، كۆن به كه‌ر و بار له كانی فاتكه‌ی قه‌ڵاوه ئاویان بۆ خواردنه‌وه هێناوه.
شه‌خسی ئیمام شاسواریشی تێدایه، ده‌وری كه‌ڵه‌ك كراوه، خه‌ڵكیی بۆ نه‌خۆشیی ده‌چنه‌سه‌ری، رۆژهەڵاتێک به‌ناوی سه‌عه شێت هاتووه و چه‌ند ساڵێك لای ماوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی دێ ژوورێكیان بۆ دروستكردبوو هه‌ر نه‌چووه‌ناوی، رۆژێك بە سه‌رما رەقهەڵاتبوو.
خه‌ڵكه‌كه‌ی خه‌ریكی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ بوون، ته‌نیا یه‌ك باخی دوو دۆنمیی و جۆره‌ها داری تێدابووه.
پێش ئه‌نفال قوتابخانه، مزگه‌وت، كاره‌بای هه‌بووه، جارێكیان له‌شه‌سته‌كاندا سووتاوه و خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆڵیانكردووه، جاری دووه‌میش له‌ئه‌نفاله‌كاندا.
له شۆڕشی نوێشدا به‌شدارییانكردووه، چه‌ند شه‌هیدێكیشیان هه‌یه، هاووڵاتیشیان به‌هۆی كۆپته‌ره‌وه شه‌هیدكراوه، به‌هۆی نزیكییه‌وه له سه‌نگاو هه‌فته‌ی جارێك یان دووجار كۆپته‌ر به‌سه‌ریدا سووڕاوەتەوە.
رۆژی 8/8/1986 دوو مه‌فره‌زه‌ی جاشی سه‌نگاو به‌رزاییه‌كانی ئیمام شاسواری پشتی دێی قادراوا و جاده‌ی قه‌یتوول و به‌رزاییه‌كانی سه‌نگاو و دێی قه‌ڵایان گرت، له دێی قادراوا له‌لایه‌ن پشتگیرییه‌كانه‌وه ته‌قه‌یانلێكرا، له دێی سه‌رقه‌ڵاشه‌وه پێشمه‌رگه و پشتگیریی هێرشیانكرده‌سه‌ر جاشه‌كان ناچار به‌ڕووی به‌رزاییه‌كانی دێی میره‌ییدا رایانكرد، دوای ئه‌وه سێ كۆپته‌ر هاتنه‌سه‌ر سه‌رقه‌ڵا، ته‌قه‌یان له پێشمه‌رگه و پشتگیرییه‌كان و ناو دێیه‌كه كرد، چه‌ند خه‌رمانێكیان سووتاند، هاووڵاتییه‌ك شه‌هید و یه‌كێكیش برینداركرا و شه‌ڕه‌كه سەعاتێكی خایاند.
دوای ئه‌و شه‌ڕه رۆژی جه‌ژنی قوربان سەعات 12ی نیوه‌ڕۆ دوو پیلاتۆز هاتنه‌وه هه‌شتا رۆكێتیان تێگرت، چه‌ند رۆكێتێك به‌ر بێشكه‌ی گۆڕی شه‌هید غه‌فور كه‌وت، ئاژه‌ڵێكی زۆریشی كوشت.
رۆژی 25/11/1985 سەعات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی به‌عس به دوو كۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ر و كۆپته‌رێكی بارهه‌ڵگره‌وه هاتبووه سه‌نگاو، له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كه‌دا كۆپته‌ره شه‌ڕكه‌ره‌كان به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕانه‌وه، له سه‌یوه‌یی دوو ژنیان برینداركرد، له‌نێوان دێیه‌كانی سه‌یوه‌یی و مراده‌لیدا پیاوێك شه‌هیدده‌كرێ، له دێی كارێزه دوو منداڵ شه‌هید ده‌كه‌ن، له دێی هێلانه‌قه‌ل دوو گه‌نجی شوانیان شه‌هید كرد.
له‌ئه‌نفالدا خه‌ڵكێكی زۆریان گیرا، به‌شێكیان ئازادكران، 23 كه‌سیشیان بێسه‌روشوێنن.
ساڵی 1994 ئاوه‌دانكرایه‌وه، ئێستا 20 ماڵی لێیه، خه‌ڵكه‌كه‌ی به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه خه‌ریكن، قوتابخانه، كاره‌با و جاده‌ی قیری هەیە.