وشه‌ی ئه‌نفال ره‌هه‌ندێكی ئایینیی هه‌یه، كه له‌قورئاندا سووره‌تێك به‌م ناوه‌وه هه‌یه، ئه‌م سووره‌ته باسی ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕ ده‌كات كه بۆ خوا و پێغه‌مبه‌رن.. سه‌دام ئه‌م سووره‌ته‌ی قۆسته‌وه كه سه‌ر و ماڵی كوردی وه‌كو ده‌ستكه‌وت به ره‌وا ده‌بینی له كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵكوژیدا. ئه‌مه غه‌ریزه‌ی كوشتن له كه‌سێتی سه‌دامدا ده‌رده‌خات له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆرییه‌وه هه‌موو شتێكی خستبووه ژێر ركێف و بنده‌ستی خۆی.
ئه‌وه‌ی سه‌دام كردی به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان كارێكی كۆمه‌ڵكوژییه، له‌جیهاندا مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه وه‌كو هۆلۆكۆستی جووله‌كه، كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌نفال هه‌ر ته‌نیا كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی نەبوو به‌رانبه‌ر هێزی پێشمه‌رگە، دیوێكی سیاسیشی هه‌بوو، كه به‌عس ده‌یویست كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بسرێته‌وه و ئه‌گه‌ر بۆی بكرێ شوێنه‌واری نه‌هێڵێت..
سه‌دام هه‌رچی له توانای سوپاكه‌یدا بوو بۆ كرده ره‌هاتی ئه‌نفال به‌كاریهێنا، هێزی سه‌ربازیی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و تانك و تۆپ و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و هه‌لیكۆپته‌ر و چه‌كی كیمیاوی و بایۆلۆژی.. هتد، جگه‌له‌وه له‌هه‌موو به‌ره‌كان و له‌هه‌موو قۆناغه جیاجیاكاندا چه‌كی جاشی كوردیشی به‌كارهێنا، زۆربه‌ی فه‌وجه سووكه‌كان به‌شداربوون نه‌ك ته‌نیا بۆ لێدانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵكو بۆ پاكسازیی خه‌ڵكی سڤیلی گوندنشینان، بۆ وێرانكردنی گونده‌كانیان، بۆ كوژاندنه‌وه‌ی چاوگی ژیان. سه‌دام ده‌یزانی شۆڕش به‌بێ پشتیوانیی خه‌ڵكی گوندنشینان ناكرێ؛ بۆیه ئه‌و سزا تونده‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌نفالی به‌عس هاوكاریی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بوو، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد بوو. ئه‌گه‌رچی ناچارییش بوو، ئه‌وان كاریان به‌و په‌نده كرد كه ده‌ڵێ: دوژمنی دوژمنم دۆستمه.. ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو، سی ده‌وڵه‌تی دنیا هاوكاریی عێراقیان ده‌كرد، كوردیش له‌گه‌ڵ ئێران هاوكاربوو، له‌هه‌مانكاتدا ئێران له‌ده‌نگوباسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه هێزی پێشمه‌رگه له هه‌ندێ چالاكیدا شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئێران به‌شدارییان كردووە، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی خراپی ده‌گه‌یانده عێراق و وڵاتانی دنیاش!
له ده‌ست تێكه‌ڵكردنی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رژێمی سه‌دام ترسی ئه‌وه‌ی لێ‌نیشت له رێگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه شاره‌كان داگیربكرێ وه‌كو له داستانی رزگاریدا هه‌ماهه‌نگی كرابوو. ئه‌گه‌رچی ئێران به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كرد و یه‌كێتیی به‌ته‌نیا شه‌ڕه‌كه‌ی كرد، ره‌بایه و سه‌ربازگه‌ی زۆر گیران و زیانی گیانیی و ماددیی زۆر له دوژمن كه‌وت.
هه‌رگیز هێزی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانی خواره‌وه له شه‌ڕه‌كانی ئه‌نفاله‌كاندا درێغییاننه‌كرد و شه‌ڕی پاڵه‌وانانه‌ی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان تا دوا قۆناغ كرد، بگره پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانی خواره‌وه بوون بڕیاری مانه‌وه و پارتیزانییان له ناوچه قەدەغەکراوەكاندا و ئینجا سه‌ركردایه‌تیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا كرد، له‌دوای ئه‌وه هه‌نگاوی بۆ ناردنه خواره‌وه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده و كادیره‌كانی هه‌ڵگرت، هه‌روه‌كو رێكخراوه‌كانی ناوشار رۆڵی مه‌زنیان له یارمه‌تیدانی پارتیزانه‌كان و دروستكردنی سرك و شانه چه‌كداره‌كاندا بینی به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌ركردایه‌تی دابه‌زێته خواره‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان رژێمی به‌عس پێشوه‌خته پلانی ئه‌نفالی داڕشتبوو ته‌نانه‌ت ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ مسته‌شاره‌كاندا گه‌یشتبووه سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه له سه‌رچاوه‌ی خۆیه‌وه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تییه‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌یان به سه‌رپێی وه‌رگرتبوو، وایانزانیبوو ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی رژێم دایڕشتبوو وه‌كو جاران هێرشێكی فراوان و گه‌وره ده‌كرێ و چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێ و هێزه‌كان ده‌كشێنێته‌وه؛ بۆیه ته‌نیا هێزه‌كان خرابوونه ئامادەباشییه‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به زۆریی هێزه‌كانی خواره‌وه‌ی له باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تیی له دۆڵی جافایه‌تی خڕكرده‌وه وایان مه‌زه‌نده ده‌كرد هێرشه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و سنووره ده‌بێت بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی، نه‌یانزانی دوژمن له‌هه‌مانكاتدا دێهاته‌كان وێرانده‌كات و دانیشتووانه‌كانیان راده‌ماڵێ.. ئه‌م تێگه‌یشتنه چه‌وته له كاره‌كه‌ی دوژمن، جۆرێك هه‌ڵه‌ی چه‌سپاند ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌وته‌وه ماڵوێرانیی بۆ گه‌له‌كه‌مان روویدا له كورتبینیی سه‌ربازیی و زانیاریی.
ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی یان بێئاگابوون له‌وه‌ی له پشتی په‌رده‌وه چ به‌رنامه‌یه‌كی دۆزه‌خیی داڕێژراوه یان زانیارییه‌كانیان به باشیی ده‌ستنه‌كه‌وتبوو ئه‌گه‌ر شتێكیشیان زانیبێ به‌سه‌رپێی خۆیان بۆ ئه‌و شه‌ڕه چاوه‌ڕوانكراوه ئاماده‌كردبوو.
ئه‌نفال هه‌ر ته‌نیا كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی نه‌بوو به‌رانبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، دیوێكی سیاسیشی هه‌بوو، كه به‌عس ده‌یویست كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بسرێته‌وه و ئه‌گه‌ر بۆی بكرێ شوێنه‌واری نەهێڵێت..
سه‌دام هه‌رچی له توانای سوپاكه‌یدا بوو بۆ كرده‌ڕه‌هاتی ئه‌نفال به‌كاریهێنا
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه هه‌موو لایه‌نه‌كانی شۆڕش كه هێزی پێشمه‌رگه‌یان هه‌بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی دوژمن له‌یه‌كئاستدا نه‌بوون، نه‌یانتوانی پێشوه‌خته به‌رنامه‌ڕێژییه‌كیان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه هه‌بێ به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاشتبووبوونه‌وه و هێزیان له‌ناوچه‌كاندا هه‌بوو، ته‌نیا حیزبی شیوعی له ئه‌نفالی دووی قه‌ره‌داغ و سێی گه‌رمیان له‌شه‌ڕه‌كاندا هاوكاری هێزه‌كانی یه‌كێتیی بوون.
ده‌بوایه پێشوه‌خته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیی لایه‌نه‌كان بكرابایه و پلانێكی تۆكمه‌یان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان دابڕشتایه و هێزه‌كانیان وه‌كو پێویست ئاماده‌بكردایه به‌تایبه‌تی كه ئه‌نفال قۆناغ به‌قۆناغ ده‌كرا، ماوه‌یه‌كیش له‌نێوان قۆناغه‌كاندا هه‌بوو، فریای هه‌موو شتێك ده‌كه‌وتن، هه‌رچه‌نده به‌عس بڕیاری یه‌كجاره‌كیی كۆتاییهێنانی به هێزی پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنی دێهاته‌كان دابوو.
سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌كاتی ئه‌نفالدا كۆمه‌ڵێك كه‌موكووڕییان هه‌بوو:
- نه‌بوونی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی لایه‌نه‌كان تا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كگرتوو هێزێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شاڵاوه‌كانی رژێمی به‌عس دروستبكرێ و وه‌كو یه‌ك تیم به‌شداربوونایه.
- هه‌ر لایه‌نێك به‌جیا كاریده‌كرد، ته‌نیا له قۆناغی دوو و سێ‌دا حیزبی شیوعی عێراق هاوكاریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، ئه‌مه ئه‌وه نیشانده‌دا لایه‌نه‌كان ستراتیژێكیان نه‌بوو.. دواتر له په‌لاماره‌كانی سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی سێ له سنووری باڵه‌كایه‌تی و وه‌رتێ هێزه‌كانی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و حیزبی شیوعی عێراق وه‌كو قه‌ره‌بوویه‌كی قۆناغه‌كانیتر به‌شدارییانكرد.
- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شی زۆر و سه‌ره‌كی هێزه‌كانی له به‌ره‌كانی سه‌ركردایه‌تی كۆكرده‌وه و تووشی شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه بوون، زۆر ماندووبوون، شه‌هید و برینداری زۆریان دا، كه زانییاندەرەقەتی ئه‌و شه‌ڕه نایه‌ن بڕیاری پاشه‌كشه و ره‌وكردنی خه‌ڵكه‌كه‌شیان به‌ره‌و ئێران دا.
- كه قۆناغی یه‌كی ئه‌نفال ته‌واوبوو، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی هیچ رێنماییه‌كی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و چاره‌سه‌ركردنی خه‌ڵكی سنووره‌كانی قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان و قه‌ڵاسێوكه و دواتریش نه‌بوو تا زیانه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكیش که‌متربێ. به‌پێچه‌وانه‌وه وایانكرد له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا پێشمه‌رگه هه‌ر شه‌ڕبكات و ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ش بدات تا كه‌وتنه ناو داوی ئه‌و شاڵاوه‌وه و به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی له‌ناوبردن بران، كۆتاییه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمن بوو، ئه‌گه‌رچی زیانه‌كانی هێزه‌كانی دوژمن ده به‌رانبه‌ر زیانه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوو به‌هۆی قاره‌مانه‌تی و چاونه‌ترسیی ئه‌وانه‌وه.
ته‌نانه‌ت كه هێزه‌كانی لایه‌نه‌كان چوونه ئێرانه‌وه سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه‌كان به‌ره‌ی كوردستانیشیان دروستكردبوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی ئه‌و تاوانه و به‌ره‌نجامه‌كانی و پلانی ئایینده نه‌كرد.
- ده‌كرا دوای به‌رچاوڕوونیی قۆناغی یه‌ك ته‌شكیلاتی نوێ بكرایه و واز له شه‌ڕی به‌ره‌یی بهێنرایه، كه دره‌نگتر له‌دوای قۆناغی قه‌ندیل هێز وه‌كو پارتیزان بۆ ناوچه چۆڵه‌كان نێردرایه‌وه، ئه‌ویش ته‌نیا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تاوه هێزی نارده خواره‌وه.
- بۆیه له قۆناغه‌كانی دواتردا ئه‌ركه‌كانی شه‌ڕ و بڕیاردان كه‌وتبووه‌سه‌ر فه‌رمانده ناوچه‌ییه‌كان، ئه‌وانیش دوای ئه‌و هه‌موو شه‌كه‌تییه‌ی گه‌ڕانه‌وه له شه‌ڕه‌كانی قۆناغی یه‌ك به شه‌ڕی سه‌خت ده‌ستبه‌رداری ناوچه‌كان ده‌بوون و زیانی زۆریشیان ده‌دا.
- شه‌ڕكردن ئه‌گه‌ر تای ته‌رازووی دوژمن لاسه‌نگ بكات و ناچاری شكستی بكات باشه، وه‌كتر به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له قۆناغه‌كانی دوو و سێ.. هتد، گه‌رچی شه‌هید و برینداری زۆر درا و له دوژمنیش زۆر كوژراو و بریندار هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی شۆڕش و هێزی پێشمه‌رگه نه‌بوو.
رۆڵی حیزب هه‌ر له‌یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌دا ده‌رناكه‌وێ فاتیحا بۆ بێسه‌روشوێنه‌كان بخوێندرێ، ده‌بوا كار بۆ ناساندنی وه‌كو جینۆساید بكرایه و به جیهان بناسرایه، ببوایه‌ته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی و هه‌ژاندنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده سیاسییه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان، ناساندنی ئه‌نفال وه‌كو كارتێك بۆ ئایینده‌ی كورد، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی خه‌ڵكیش له‌ئاست ئه‌م تاوانه‌دا ساردوسڕه و نه‌بووه‌ته خولیایان، ته‌نیا كه‌سوكاره جگه‌رسووتاوه‌كان به‌په‌ژاره‌وه له‌ناو ئه‌و خه‌مه‌دا ده‌ژین.
کەرەستە و کەلوپەلی قوربانیانی ئەنفال