87
سێ شه‌و و سێ رۆژه خه‌و و خۆراكت نییه، هه‌ر خۆت ده‌زانیت چ قوڕێكت بۆ گیراوه‌ته‌وه. تا ئێستا له ماڵه‌وه هیچت نه‌دركاندووه، چونكه ده‌زانیت ده‌بێته شین و شه‌پۆڕ و ئه‌وه‌نده‌ی تر قوڕه‌كه خه‌ست ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌رچی ژنه‌كه‌ت هه‌ستده‌كات شتێكت لێقه‌وماوه، بۆیه زۆر باوه‌ڕ به قسه‌كانت ناكات. هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌نجامێكت نه‌بێت، ده‌بێت چی بكه‌یت؟ مه‌گه‌ر سه‌ری خۆت هه‌ڵگریت و كه‌س نه‌زانێت بۆ كوێ ملی خۆت ده‌شكێنیت.
ئاخر تۆش كابرایه‌كی سه‌یریت، كوڕه فه‌ریكه كه‌ریشیت. چونكه هه‌موو هێلكه‌كانت كردۆته سه‌به‌ته‌یه‌كه‌وه! به ره‌شه خێزانێكه‌وه كرێچیت، كه‌چی ئایه مایه‌ت و داوه به لۆرییه‌ك، به‌خێرێ كاسپی پێوه ده‌كه‌یت. ئێ پیاو قسه‌یه‌ك بۆ دزیش بكات، هه‌تا سێ رۆژ پێش ئێستا كاروبارت باشه، لۆرییه بۆر وه‌كو گوڵ ره‌شه خێزانه‌كه به‌خێو ده‌كات. سێ رۆژه ژنه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی شارلۆك هۆڵمز بێت، ده‌پرسێت: «لۆرییه‌كه‌مان له كوێیه؟» ئه‌م پرسیاره‌ی هێنده‌ی سه‌د پرسیاری به‌كه‌لۆری قورسه. تۆش هه‌ر رۆژه‌ی به تۆنێك وه‌ڵامی ده‌ده‌یته‌وه، ده‌ڵێیت: «لای فیته‌ره،» دڵنیای هیچ باوه‌ڕت پێناكات، بۆیه ئه‌مڕۆ چێشته‌نگاو كاتێ ده‌چیته ده‌ره‌وه، گوایه ده‌چیت بۆ لای لۆرییه‌كه ده‌ڵێت: «سبه‌ی خۆم له‌گه‌ڵت دێم!»، «بۆ كوێ؟ تێكچوویت؟»، «نا، نوری چاومانه، سه‌رچاوه‌ی ژیانی هه‌موومانه، تایه‌كانی ماچ ده‌كه‌م و دێمه‌وه!» ئه‌ژنۆت ده‌شكێت، سبه‌ی درۆ سپییه‌كانت ئاشكرا ده‌بن. له‌م خه‌یاڵاتانه‌دا نغرۆیت، له‌پڕ ته‌له‌فۆنی ئه‌فسه‌ری بنكه‌كه راتده‌چڵه‌كێنێت: «بێزه‌حمه‌ت هه‌تا بنكه وه‌ره‌وه.»
گه‌رچی هیچ هیوایه‌كت به پۆلیس نییه، دزه‌كه بدۆزێته‌وه و لۆری و باره‌كه‌ت بداته‌وه ده‌ست، كه‌چی به‌پرتا و ده‌رده‌په‌ڕیت، به شێوه‌ك كه ژنه‌كه‌شت نازانێت، چۆن له‌پڕ ده‌بیت به هه‌ڵم. هه‌ر له خۆته‌وه به‌راوردی دز و هین ده‌كه‌یت، ده‌گه‌یته ئه‌و رایه‌ی هین سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی دز شه‌ریفه.
ده‌گه‌یته بنكه‌كه، یه‌كسه‌ر مل ده‌نێی بۆ ژووری ئه‌فسه‌ره‌كه.
ده‌ڵێت: «سه‌یری ئه‌م هه‌موو په‌پووله‌یه بكه، بزانه ده‌زانیت ئه‌وه‌ی لۆرییه‌كه‌ی لێ سه‌ندی كامیانه؟»
به چاوی گا كڕین سه‌یریان ده‌كه‌یت، بیست و یه‌ك شینه زه‌لام، زیته‌ی چاویان دێت. وه‌كو پاڕانه‌وه به ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێیت: «قوربان رێگه‌م ده‌ده‌ی، یه‌ك یه‌ك ده‌ستیان ماچ بكه‌م؟»، «بۆچی ئه‌وه‌نده شه‌ریفن؟ ده‌ستیان ماری پێوه‌دا، ماڵیان كاول كردوویت، هێشتا ده‌ستیان ماچ ده‌كه‌یت؟ قه‌یناكه له‌به‌ر خاتری تۆ.»
ده‌گه‌یته دزی نۆزده‌هه‌م، وه‌كو شێت به پێكه‌نین و گریانه‌وه ده‌ڵێیت: «قوربان ئه‌مه‌یه، ئه‌مه خۆیه‌تی!»
«دڵنیایت؟ چۆن ده‌زانیت؟»، «قوربان له سه‌دا سه‌د دڵنیام!»، «ئاخر چۆن؟ تێم گه‌یه‌نه؟»، «قوربان، به بۆنی ده‌ستیدا ده‌زانم، پێش ئه‌وه‌ی لۆرییه‌كه‌م لێ بسه‌نێ، ده‌ستیم ماچكرد.»