یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان و كایه‌ی سیاسیی عیراقیش هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه، بۆ یه‌كڕیزی روئیا و بۆچوونی ناو ماڵی كورد و هێزه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ رێگرتن له تاكڕه‌ویی و هه‌وڵی قۆرخكاری جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و موقده‌راتی هه‌رێم له لایه‌ن ته‌نیا روئیایه‌كه‌وه كه پارتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ئه‌مه چ جای هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌رێم و به‌غداش بۆ داكۆكی له مافه‌كانی كورد له عیراق و رێگریی له هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر هه‌رێم، له‌و رووه‌شه‌وه سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه.
مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم
هه‌رێمی كوردستان ئێستا مه‌ترسیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێرانه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی جۆرێك له نه‌فه‌سی دژبه هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێك حزب و كه‌سایه‌تیی عیراقه‌وه كه تا ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم له عیراقدا، كه به‌شێك له‌و مافانه له ده‌ستووریشدا جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه وه‌ك سیستم و هه‌یكه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و قه‌واره‌ی هه‌رێم و ماده‌ی 140ی تایبه‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كان.
مه‌ترسییه‌كان هه‌رده‌م ئاماده‌ن، چه‌ند ساڵی رابردووش دیارترین نموونه‌ی ئه‌وه‌یان نیشان داین، هه‌وڵی هه‌ندێك ناوه‌ندی عیراقیش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه و بگره سفركردنه‌وه‌ی ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له عیراقدا وه‌ك بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێم و خودی هێزه سیاسییه‌كانیش دروستكرد.
له به‌رامبه‌ردا مه‌ترسیی هێرش و په‌لاماره‌كانی وڵاتانی دراوسێ به‌رده‌وام بووه و توركیا ساڵانێكه به پاساوی جیاجیا له نێویاندا روبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، پێشێلی سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له رێگه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌ی سه‌ربازی و تۆپباران و هێرشی زه‌مینییه‌وه. جگه له‌وه‌ی ده‌یان بنكه‌و ره‌بییه‌شی له‌ناو خاكی هه‌رێمدا داناوه و سه‌دان سه‌ربازی خۆی تێدا جێگیركردووه، دوور له هه‌موو یاسا و رێسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
ئێرانیش لای خۆیه‌وه ماوه نا ماوه‌یه‌ك، تۆپباران و بۆردومانی بنكه‌كانی هێزه ئۆپۆزسیۆنه كورده‌كانی ئێران ده‌كات له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌رچه‌ند به‌پێی رێكه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه، چالاكی سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێمه‌وه به‌رامبه‌ر به ئێران ناكرێت و ئه‌و هێزانه ته‌نها چالاكیی سیاسیی ده‌كه‌ن.
ئه‌م هێرش و په‌لاماره سه‌ربازییانه‌ی وڵاتانی دراوسێش له‌كاتێكدا دێـت، په‌یوه‌ندی سیاسیی و دیپلۆماسی له نێوان هه‌رێم و ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه، ئه‌و وڵاتانه‌ش كونسوڵگه‌رییان له‌ناو هه‌رێمدا هه‌یه و سه‌ردانی دیپلۆماسیی نێوان هه‌رێم و ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌ئارادایه.
هه‌وڵی رێگرتن له مه‌ترسییه‌كان
یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی سه‌ره‌كی هه‌رێم و عیراقیش، به پێی نزیكی له سه‌رجه‌م هێزه كاریگه‌ره‌كانی عیراق، له چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی هه‌رێم و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ئارامیی ئاسایشی هه‌رێمی داوه، له‌و رووه‌وه‌ش هه‌م له‌ناو ماڵی كورد و له‌ناو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و هه‌میش به هه‌ماهه‌نگی و سه‌ردانی به‌رده‌وامی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌دات، له رێگه‌ی دروستكردنی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی هه‌رێم و به‌غدا به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیی هێرشی وڵاتانی ئیقلیمی.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌كێتی و به‌رپرسانی تری هه‌رێم، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی تێدابێت له‌نێوان هێزه كوردییه‌كاندا، بۆئه‌وه‌ی له به‌غدا كاریگه‌ریی باشتری هه‌بێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌غدا و هه‌ڵوێسته‌كانی عیراق هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر پێشێلكاری و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه یه‌ك له‌وانه به‌رگریكردنی سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌یه له سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه بێگومان ئه‌وه‌ش ده‌بێت له رێگه‌ی رێكه‌وتن و ره‌زامه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت.
یه‌كێتی.. یه‌كخه‌ری روئیای ناوماڵی كورد و عیراق
له‌ماڵی مامه‌وه و به‌هه‌مان سیاسه‌ت و رێچكه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و له رێگه‌ی هه‌ڤال بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه، هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوون و روئیاكانی ناوماڵی كورد و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان داوه، نموونه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دوكان و بانگهێشتكردنی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می هێزه كوردییه‌كان بوو كه تێیدا چه‌ندین پرس و باسی تایبه‌ت به بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و ناكۆكییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردی كرا، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له هه‌وڵه‌كانی قۆرخكاری و تاكڕه‌وی پارتی و هه‌وڵی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان، باس له پێویستی یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرا بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان، راسپارده‌ش خرایه‌ڕوو بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا له هه‌رێم بۆ كارئاسانی كردن بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان له ناوماڵی كورددا كاتێك جیاوازیی له روئیاكاندا هه‌بێت.
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له به‌غدا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی له هه‌رێمدا، بۆ پارێزگاری له مافه‌كانی كورد له عیراق و له قه‌واری هه‌رێمیش له هه‌ر هێرش و مه‌ترسییه‌كی ده‌ره‌كی، كه دواجار و له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌می 2022 له ماڵی مام جه‌لال و به میوانداریی سه‌رۆك بافڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، چه‌ندین پرس بڕیاریان له‌سه‌ر درا كه گرنگترینیان كاركردنه بۆ رێگرتن له پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه و یه‌كلابوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه بۆ یه‌كێتی. له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌وه بوو له‌ناو ماڵی مامه‌وه له‌به‌غدا دروستكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 راگه‌یه‌نرا كه له‌ساڵی 2014ه‌وه كاره‌كانی راگیرابوو، ئه‌مانه‌ش سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی یه‌كێتی و هه‌وڵه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی نیشان ده‌دات، كه ماڵی مام بۆ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌رێم و ماڵی مام له به‌غداش بۆ هێزه سیاسییه‌كانی عیراق دووباره بۆوه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه نه‌ك جیاكه‌ره‌وه.