مرۆڤ بۆ ئەوەی ئاستەباڵاکانی خۆی ئەزموون بکات پێویستە کراوە و چاونەترس بێ، یەکەم زەین یان ئەقڵێکی کراوەی هەبێ، دووەم نەترسێ، چونکە ئەگەر ئەقڵی دابخا یان بترسێ نەک گەشە ناکا و ئاستەباڵاکانی خۆی ئەزموون ناکا، بەڵکو ئاگاییەکەی زیاتر دادەبەزێت و زیاتر ئەقڵی دادەخرێت و ترس زیاتر بەسەریدا زاڵ دەبێ، واتە ناتوانێ وێنای ئاستە باڵاکانی خۆی بکات. هەر مرۆڤێک توانای وێناکردنی لە هەندێ وێنای سنووردار رزگار نەکا ناتوانێت خۆی و ژیان لە بێسنووری خۆیاندا ئەزموون بکات، ژیان بێ سنوورە، بەڵام ئایا ئاگایی مرۆڤەکان لە قەفەسی باوەڕ و روانگە و ئەزموون و حەزەکانیاندا نییە؟! ئایا جیهانی مرۆڤەکان بەرتەسک نییە؟! لە حاڵێکدا ئاگای و جیهان بێ سنوورن. دیمانەی ئەو دوو منداڵە لە سکی دایکیاندا باشتر بابەتەکە روون دەکاتەوە.
یه‌که‌میان: تۆ باوه‌ڕت به ژیانی دوای له‌دایک بوون هه‌یه؟
دووه‌میان: به‌ڵێ بێ گومان، شوێنێک هه‌یه که ره‌نگه بتوانین له‌وێ به‌ڕێدا بڕۆین یان به ده‌ممان شتێک بخۆین.
یه‌که‌میان: هه‌رگیز شتی وا نییه! ئێمه له رێگه‌ی لووله‌یه‌که‌وه ده‌خۆین و ئه‌وه‌نده‌ش کورته ناگاته ده‌رێ!
دووه‌میان: ره‌نگه دایکمان ببینین و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌مان بداته‌وه
یه‌که‌میان: بۆ مه‌گه‌ر تۆ باوه‌ڕت به دایکیش هه‌یه؟! ئه‌گه‌ر هه‌یه که‌واته بۆ نایبینین؟!
دووه‌میان: پێم وایه دایک له هه‌موو شوێنێک هه‌یه و ده‌ورووبه‌رمان هه‌موو له دایک پێکهاتووه
یه‌که‌میان:من دایک نابینم که‌واته نییه!
دووه‌میان:ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بی گوێت له‌ده‌نگی ده‌بێ و ئه‌گه‌ر هه‌ست راگری هه‌ستی پێده‌که‌ی.
ئەم دیمانەیە پێویستی بە راڤە نییە، ئێمە لەباوەشی هەقیقەتی ئەزەلی و ئەبەدیداین، لەوەوە سەرچاوەمان گرتووە و بەشێکین لەو، کەچی باوەڕمان بەم هەقیقەتە نییە. دەبێ تێڕابمێنین و دەبێ تواناکانمان چالاک بکەین، رۆژانە و بە بەردەوامی «هەقیقەتی کەونی» لە رێگەی جیاجیاوە لەدەرگای هەموان دەدات، بەڵام ئێمە لە ماڵەوە نین تا دەرگای لێبکەینەوە، یانی هۆشمان، ئاگاییمان لەم ساتەدا لێرە نییە، یان لە رابردوودا دایە یان بیر لەداهاتوو دەکاتەوە، ئێمە لەدەرەوەین، لە حاڵێکدا هەقیقەتی ئەزەلی و ئەبەدیی بەدرێژایی بوونمان، بەدرێژایی کاتەکانی تەمەنمان لە پشت دەرگایە و لەدەرگا دەدا و چاوەڕوانی ئێمەیە دەرگای لێبکەینەوە، ئێمە چەند بێ ئاگایین و ئەو چەند بەئاگا و بەسەبرە!