تێزه ره‌خنه‌ییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ژموونی میدیا له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌وه پانتاییه‌كی گرنگی توێژنه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به میدیای داگیر كردووه، ئه‌و تێزانه له ئێستادا خراونه‌ته نێو زیاد له تیۆرێك و به تیۆره‌كانی ره‌خنه‌ی میدیایی ناوزه‌د ده‌كرێت، ئه‌م تیۆرانه جیاواز له‌و بۆچونانه‌ی به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ ده‌ڕواننه میدیا، ئه‌وان به‌دیدێكی ره‌خنه‌یی ده‌ڕواننه زۆرێك له په‌یامه میدیاییه‌كان و له‌سه‌ر زۆر ئاست هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت له‌وه‌ی كه ناوه‌رۆكی میدیایی له بنه‌ڕه‌تدا خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و گروپانه‌ن كه پاوانی میدیایان كردووه، هه‌روه‌ك میدیا چه‌ندین ده‌رهاویشته‌ی ده‌روونی به‌سه‌ر وه‌رگره‌وه جێهێشتووه، وه‌رگر دووچاری جۆرێك له ئالووده‌بوون و نائارامی ده‌روونی ده‌كات، به‌تایبه‌ت گه‌ر ئالوده‌بوونه‌كه سنووری ئاسایی تێپه‌ڕێنێت ده‌رهاویشته‌ی نه‌رێنی به‌دوای خۆیدا بێنێت، ئه‌م تێڕوانینانه له ئێستادا بۆته به‌شێكی گرنگ له پره‌نسیپه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی و خوێنه‌واری میدیایی (Media literacy) كه چۆن ده‌بێت وه‌رگر هۆشمه‌ندانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌یامه میدیایه‌كاندا بكات تا چه‌واشه نه‌كرێت و دووچاری دۆخێكی نائاسایی ده‌روونی نه‌بێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه گه‌ر به‌دیدێكی ره‌خنه‌گرانه هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ته‌ماشاكردنی یاری دووگۆڵی بكه‌ین كه له دواین ئاماردا نزیكه‌ی چوار ملیار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه ده‌توانین چه‌ندین تێبینی جۆراوجۆر بخەینه روو له‌وانه:
یەکەم
ئه‌وه‌ی ته‌ماشاكردنی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی وا به‌و شێوه‌یه به‌رفراوانكردووه میدیایه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجراكێش ده‌یگوازێته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی میدیا ته‌ماشاكه‌ران و ئالوده‌بوون به ته‌ماشاكردن زیاتر ده‌بێت، میدیاش له بنه‌مادا پرۆژه‌یه‌كه بۆ كۆنترۆڵكردنی وه‌رگر و به‌مه‌به‌سته‌وه په‌یامه‌كان بڵاوده‌وكاته‌وه بۆ به‌دیهێنانی قازانجی سیاسی و ئابووری.
دووەم
یاری دووگۆڵی ته‌نها گه‌مه‌یه‌كی ئاسایی نییه، ته‌نها هونه‌ری چێژ به‌خشین نییه، به‌ڵكو بۆته پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و بارگراوی كراوه به چه‌ندین ئایدۆلۆژیای جیاجیا، بۆیه زۆر جار سیاسه‌تمه‌داران ده‌یقۆزنه‌وه و وه‌ك پروپاگه‌نده به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كاتێك له ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات ده‌ژیا حه‌زی نه‌ده‌كرد هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بیباته‌وه چونكه به‌سیاسی كرابوو ده‌چووه خزمه‌ت یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، ئه‌م دۆخه له زۆر وڵات‌دا دووباره ده‌بێته‌وه كه چۆن ئه‌و گه‌مه‌یه تێكه‌ڵ به پرسه سیاسییه‌كان ده‌كرێت، چه‌ند جارێكیش ئه‌وه به روونی ده‌بینرێت چۆن وه‌ك سزایه‌كه سیاسی رێگه به یانه و هه‌ڵبژارده‌كان نادرێت به‌شداری خوله كیشوه‌ری و جیهانییه‌كان بكه‌ن، یاخود یاریزانه‌كان ناچار ده‌كه‌ن پابه‌ند بن به رێنماییه سیاسییه‌كان كه ره‌نگه زۆربه‌یان بڕوایان پێ نه‌بێت و له ژێر فشاردا په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
سێیەم
یاری دووگۆڵی گه‌مه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه نییه كه فرت و فێڵی تێدا نه‌كرێت، زۆر جار رێساكانی گه‌مه‌ی پاكژ تێده‌په‌ڕێنێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و ده‌ستكه‌وتی دارایی چه‌ندین گه‌نده‌ڵی و ئابروچوون و یاریكردن به ئه‌نجامی یارییه‌كانه‌وه له نێوه‌نده‌كانی به‌رێوه‌بردنی یاری دووگۆڵی ده‌رده‌كه‌ون، چه‌ند جارێك ئه‌م بابه‌ته ورووژێنراوه و چه‌ندین دۆسییه‌ی ناپاكی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی نێوه‌نده‌كانی یاری دووگۆڵی له‌سه‌ر ئاستی لۆكاڵی و ناوچه‌یی و جیهانی ده‌ركه‌وتوون.
چوارەم
یاری دووگۆڵی ته‌نها ئامرازێك نییه بۆ كات به‌سه‌ربردن، به‌ڵكو بازرگانییه‌كی گه‌وره‌یە به‌زه‌بری دارایی به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه پڕه له ململانێ و به‌دوای خۆیدا داهاتێكی خه‌یاڵی بۆ سه‌رمایه‌داره‌كان دێنێت، بازرگانی یاری دووگۆڵی هاوشێوه‌ی بازاره‌كان كۆنتڕۆڵ كراوه و چه‌ندین سه‌رمایه‌داری گه‌وره به یاسای بازاڕ و قازانج مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵی یاریزانان 5 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، داهاتی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی یانه‌كانی پریمه‌رلیگ خولی نایابی ئینگلته‌را 3.5 ملیار یۆرۆ بووه، سپۆنسه‌ری هه‌ندێ یانه بۆ یه‌ك ساڵ 70 ملیۆن یۆرۆی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه جگه له‌و داهاته زۆر و زه‌وه‌ندانه‌ی دیكه كه له‌رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی نازناو و به‌شداری خوله‌كان و فرۆشتنی یاریزانان و ریكلام و به‌شداری پشك و بازاڕی فرۆشتنی یانه‌كان و به‌شداری بینیی یارییه‌كان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، ئه‌وه‌یشی ئه‌م بازاره پرداهات و قازانجه گه‌رم ده‌كات ته‌ماشاكه‌ره، ته‌ماشاكه‌ر ئه‌و بازاڕه گه‌رم ده‌كات و ره‌وایه‌تی پێ ده‌به‌خشێت، بۆیه هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م بازاڕه زۆر ژیرانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ته‌ماشاكه‌ر، میدیاش ئه‌و نێوه‌نده‌یه بە پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌م بازاڕه گه‌رم ده‌كات.
پێنجەم
یاری دووگۆڵی ته‌نها نمایشێكی ئاسووده به‌خش نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ دروستكردنی ده‌روێش و لایەنگر به روخسارێكی نوێوه، جۆزیف مۆرینۆ قسه‌یه‌كی به‌ناوباگی هه‌یه ده‌ڵێت: مرۆڤ ده‌توانێت ئاینی خۆی بگۆڕێت، به‌ڵام ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری یانه و هه‌ڵبژارده دڵخوازە‌كه‌ی بێت، بۆنموونه زۆر جار كه‌سانێك، به گاڵته جاڕییه‌وه باس له ده‌روێشی سیاسی و ئاینی ده‌كه‌ن كه چۆن خۆیان به قوربانی سیاسه‌تمه‌دارێك یان حزب و شێخ و ته‌ریقه‌تێك ده‌كه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن ئه‌وانیش له رێگه‌ی ئالوده‌بوونیان به ته‌ماشاكردنی یاری دووگۆڵی بونه‌ته ده‌روێشی یانه و هه‌ڵبژارده و ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ، چۆن ده‌روێشی سیاسی و ئاینی ده‌مارگیرن و سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له بیروباوه‌ڕیان ده‌كه‌ن و دژی ركابه‌ره‌كانیان ده‌وەستنه‌وه ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه به‌رگری له یانه و هه‌ڵبژاده دڵخوازه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه ململانێ و سووكایه‌تی به هه‌وادارانی تیپه‌كانی دیكه، میدیا رۆڵێكی گرنگی هه‌یه بۆ دروستكردنی ئه‌م ده‌روێشانه، چونكه ده‌بنه سوته‌مه‌نی بۆ بره‌ودان به‌و پرۆژه گه‌وره بازرگانی و سیاسی و ئایدۆلۆژییه.
شەشەم
ته‌ماشاكردنی یاری دووگۆڵی وه‌ك هه‌موو په‌یامێك لێكه‌وته و كاریگه‌ری ده‌روونی به‌سه‌ر وه‌رگره‌وه به‌جێدێڵێت، ساندرا پول روكیچ له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئاماژه‌ی به‌و كاریگه‌رییانه دا کە له رێگه‌ی ته‌ماشاكردنی په‌یامه میدیاییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر وه‌رگره‌وه دروست ده‌بن، له نێویاندا كاریگه‌ری ده‌روونی، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ته‌ماشاكردنی یاری دووگۆڵی چه‌ندین كاریگه‌ری ده‌روونی دروست ده‌كات كه ره‌نگه پشتگیری سۆزداری وه‌ك ئاسوده‌یی به‌شێكیان بێت، به‌ڵام چه‌ندین دۆخی ده‌روونی نێگه‌تیڤی تر دروست ده‌كات وه‌ك (دڵه راوكێ، خه‌مۆكی، شۆك بوون، ده‌مارگیری، گۆشه‌گیری، دڵ ته‌نگی و رق و كینه و...هتد) میدیا ئه‌م دۆخه ده‌روونییه قۆڵتر ده‌كاته‌وه له رێگه‌ی هاواری كۆمینته‌ران و ئه‌و ترش و خۆێیه‌ی له ته‌كنیكی په‌خشی یارییه‌كاندا به‌كاری ده‌هێنێت و یاخود ئه‌و رووماڵ و شیكارییه‌ی بۆ یارییه‌كان ده‌یكات، هه‌مووشی له پێناو پرۆژه مه‌زنه ئابووری و سیاسییه‌كەیە.
حەوتەم
ئه‌و ده‌مه‌ی ته‌ماشاكارێك دووچاری دۆخێكی ده‌روونی سه‌خت و ئازاربه‌خش ده‌بێته‌وه له رێگه‌ی شكستی تیپه دڵخوازه‌كه‌ی ئیره‌یی به‌و كه‌سه ده‌بات ته‌ماشای یاری دووگۆڵی ناكات، به‌ڵام گه‌ر وردتر بین ده‌كرێت مرۆڤ ته‌ماشای یاری دووگۆڵی بكات، به‌ڵام به ئاگاییه‌وه، یاری دووگۆڵی كۆنترۆڵی نه‌كات و دۆخی ده‌روونی نه‌شێوێنێت، به ئاگابێت له‌و فرت و فێڵانه‌ی به‌ناوی یاری دووگۆڵیه‌وه له پشت په‌رده‌وه ده‌هۆنرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ده‌ستكه‌وتی دارایی
له كۆتاییدا ده‌ڵێم، وه‌نه‌بێ خۆم ته‌ماشاكه‌رێكی یاری دووگۆڵی نه‌بووبم، به‌ڵكو له ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی ئه‌و كاته‌م خولیای ته‌ماشاكردنی یاری دووگۆڵی بووم، ئه‌م خولیایه زۆر جار ئاستی نۆرماڵی تێپه‌ڕاند، زۆر جار به‌شێكی دیاری ژیانمی داگیر كردبوو، بەتەواوی ئالوده‌ی ته‌ماشاكردنی یاری دووگۆڵی ببووم، ئالوده‌بوونم پاڵه‌وانییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی جیهانی و كیشوه‌ره‌كان و یانه‌كانی ئه‌وروپای تێپه‌ڕاندبوو، ته‌نانه‌ت ته‌ماشای خولی یانه‌كانی عیراق و به‌دواداچوونم ده‌كرد بو خولی یانه‌كانی قه‌ته‌ر و ئیمارات و سعودیه و ئێران و میسریش، زۆجاریش ئه‌و ئالوو‌دەبوونه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونیم دروستكردووە، به‌ڵام له 2015 ه‌وه لەگەڵ ئاشنابوونم بە یۆگا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه و نەهێشتنی ئه‌و ئالوو‌دەبوونه ده‌ده‌م.