2
بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م حزبی كوردی له سوریا
سه‌ردانه‌كه‌ی مام جه‌لال بۆ شام له هاوینی 1955 یه‌كه‌م سه‌ردانی بوو بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، كاتێك به‌ره‌و وارشۆ ده‌چوو بۆ ئاماده‌بوون له كۆنگره‌ی گه‌نجان و خوێندكارانی جیهان، ئه‌وه‌ش بوو به‌ده‌روازه‌یه‌كی مێژوویی بردیە جیهانی ده‌ره‌وه، رێگه‌شی بۆ واڵاكرد بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی (كوردستانی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی)، مام جه‌لال كاتێك به شامدا تێپه‌ڕی، چاوی كه‌وت به (عوسمان سه‌بڕی و عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش و حه‌مزه نوێران) و له‌وێ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م حزبی سیاسیی كوردیی سوریای پێدان، چونكه تا ئه‌وكاته‌ش حزبی له‌و شێوه‌یه له سوریا نه‌بوو، پێشنیازه‌كه‌ی مام جه‌لال به راگه‌یاندنی ره‌سمی (حزبی دیموكراتی كورد له سوریا) له 14-6-1957 هاته دی، كه هه‌ریه‌ك له (نوره‌دین زازا و جگه‌رخوێن و ره‌شید حه‌مۆ و شه‌وكه‌ت حه‌نان و محه‌مه‌د عه‌لی خه‌واجه و خه‌لیل محه‌مه‌د و شێخ محه‌مه‌د عیسا)ش چوونه ناو حزبه‌كه‌وه.
مام جه‌لال كاتێك به شامدا تێپه‌ڕی، چاوی كه‌وت به (عوسمان سه‌بڕی و عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش و حه‌مزه نوێران) و له‌وێ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م حزبی سیاسیی كوردیی سوریای پێدان
هه‌ر هه‌مان ساڵ واتا 1957 مام سه‌ردانێكی تری شامی كرد، به مه‌به‌ستی چوون بۆ مۆسكۆ له‌وێوه بۆ كۆنگره‌ی گه‌نجان و خوێندكارانی جیهان، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌هامه‌تی و قورسیی زۆری له‌كاتی په‌ڕینه‌وه به نهێنی له‌سنووری عیراقه‌وه بۆ سوریا بینی، چونكه به پاسه‌پۆرته ره‌سمییه‌كه‌ی نه‌هاتبوو، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر سنوور گیرا و گواسترایه‌وه بۆ قامیشلۆ و له‌ویشه‌وه بۆ هه‌مان رۆژ گواسترایه‌وه بۆ حه‌سه‌كه، له‌وێ مام جه‌لال ته‌له‌فۆن بۆ (ره‌وشه‌ن به‌درخان) ده‌كات و به‌هه‌وڵی ئه‌و ئازاد ده‌كرێت و له‌وێوه به سواری لۆری گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه له رێگه‌ی حه‌له‌به‌وه ده‌گاته شام.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی كوردستانی له شام بوون، به‌ڵام مام جه‌لال بوبوو به خاڵی هاوبه‌ش و میحوه‌ری نێوانیان، هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌سه‌ر ئاینده‌ی بزوتنه‌وه‌ی كوردی له سوریا و له ده‌یه‌ی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو مام له‌ده‌وری خۆی كۆیكردبوونه‌وه، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه له‌سه‌ر ئاستی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌وژمی كۆسمۆپۆلیتی كوڕاسێكیان ده‌ركرد به ناوی (الرد علی الكوسموبولیتیه) كه له دیمه‌شق له 1956 چاپكرا، ئه‌وكات زۆرینه‌ی كوردی سوریا پاڵپشتی حزبی شیوعی سوریا بوون و له نێو ریزه‌كانیدا بوون.
ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كورد له دیمه‌شق و له‌پێش هه‌موویانه‌وه مام جه‌لال، هانی كه‌سایه‌تییه كورده‌كانی سوریای دا، یه‌كه‌م رێكخراوی سیاسیی كوردی له سوریا پێكبهێنن، هه‌روه‌ها كاریان له‌سه‌ر ئاستی ناساندنی مه‌سه‌له‌ی كورد و بانگشه بۆی له‌نێو نێوه‌ندی عه‌ره‌بی و دروستكردنی په‌یوه‌ندیی كوردی عه‌ره‌بی كرد.
له دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی سه‌ردانی شامیان ده‌كرد یان نیشته‌جێبوون تێیدا، به‌تایبه‌ت كه كه‌شێكی نیمچه دیموكراسی به خۆوه ده‌بینی، به‌مه‌به‌ستی خوێندن یان داوای په‌نابه‌ری یان چوون بۆ ده‌ره‌وه ئه‌مانه بوون، (مام جه‌لال، عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو، عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی، هه‌ژار موكریانی، كه‌مال فوئاد، فوئاد مه‌عسوم، عزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، ئه‌حمه‌د تۆفیق)، ئه‌مه چ جای ئه‌و كه‌سایه‌تی و خێزانه كوردانه‌ی دوای شكستی شۆڕشی شێخ سه‌عید(1925) و له ترسی راوه‌دونانی رژێمی توركیا روویان له سوریا كردبوو له شام داده‌نیشتن وه‌كو، بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان، بنه‌ماڵه‌ی جه‌میل پاشا، بنه‌ماڵه‌ی حاجۆ، مه‌مدوح سه‌لیم به‌گ و قه‌دری جان.
دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبه عه‌ره‌بییه‌كان
مام جه‌لال له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌وكاتی له‌شام خۆی و هه‌ردوو هاوڕیی عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی و كه‌مال فوئاد، كه ئه‌وكات وه‌كو ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی وابوون له دیمه‌شق، چاویان به حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌وت كه له شام جێگیربوون، به‌تایبه‌ت حزبه عه‌ره‌بییه‌كان و دوای ئه‌وه‌ی چاویان به هه‌ریه‌ك له سدیق شه‌نشه‌ل و فائیق سامه‌ڕائی كه‌وت كه یه‌كه‌میان سه‌رۆكی حزبی ئیستقلال بوو (كه حزبێكی عه‌ره‌بی نه‌ته‌وه‌یی بوو)، ئه‌وی تریان جێگری بوو، له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه توانییان چاویان به ئه‌كره‌م حۆرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سوریا و میشێل عه‌فله‌قی سه‌رۆكی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی بكه‌ویت، هه‌روه‌ها چاویان به عه‌بدولحه‌مید سه‌راجی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌واڵگری سیاسیی بكه‌وێت.
به‌مجۆره مام جه‌لال په‌یوه‌ندی به‌میسرییه‌كانیشه‌وه كرد له‌رێگه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحییه‌وه كه ئه‌وكات په‌یوه‌ندی باشیی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوو، ئه‌وه‌بوو زه‌بیحی توانی دیدارێك بۆ مام جه‌لال له‌گه‌ڵ كه‌ماله‌دین ره‌فعه‌تی وه‌زیر و ئه‌فسه‌ری میسری نزیك له جه‌مال عه‌بدولناسر رێكبخات، مام جه‌لالیش توانی قه‌ناعه‌ت به میسرییه‌كان بهێنێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئێزگه‌یه‌كی كوردی له قاهیره له (1957-1968)، كه دكتۆر فوئاد مه‌عسوم و شێخ عه‌دنان حه‌قی كاریان تێداكرد، زه‌بیحی و به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ئاماده‌ی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌لانی ئاسیا و ئه‌فریقیا بوو له قاهیره له 1957دا، هه‌موو هه‌وڵێكیشی دا بۆ قه‌ناعه‌تپێكردنی به‌رپرسان بۆ رازیبوون له‌سه‌ر به‌شداری وه‌فدێكی كوردی له كۆنگره‌كه‌دا، به‌ڵام بێسوود بوو، هه‌رچه‌ند له كۆنگره‌كه‌دا چاوی به ئه‌نوه‌ر سادات و به‌رپرسانی تر كه‌وت و رۆڵێكی گه‌وره‌شی بینی له كاره‌كانی ناو كۆنگره‌كه‌دا و چه‌ندین چالاكی گرنگی كرد به‌مه‌به‌ستی ناساندنی مه‌سه‌له‌ی كورد.
مام جه‌لال له‌و كاته‌دا مافی په‌نابه‌ری سیاسیی له سوریا به‌ده‌ستهێنابوو به یارمه‌تی ره‌وشه‌ن به‌درخان، كه ئه‌فسه‌رێكی ده‌سترۆیشتووی كوردی پێ ناساندبوو به‌ناوی (عه‌قید محه‌مه‌د)، كه كاره ره‌سمییه‌كانی بۆ ته‌واوكردبوو بۆ وه‌گرتنی مافی په‌نابه‌ری سیاسیی و مووچه‌یه‌كی مانگانه‌شی به بڕی (300) لیره‌ی سوری بۆ بڕایه‌وه، كه بۆ ئه‌وكات پاره‌یه‌كی زۆربوو، مام جه‌لال ماوه‌یه‌ك له دیمه‌شق نیشته‌جێ بوو به هۆی راوه‌دونانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مه‌له‌كیی عیراقه‌وه.
پاڵپشتیكردن لە سیاسەتمەدارە کوردەکان
مام جه‌لال و عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له شام رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی له پاڵپشتیكردن له كه‌سایه‌تییه سیاسییه كورده‌كان بۆ دامه‌زراندن و پێگه‌یاندنی بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م حزبی كوردی له سوریا، هه‌روه‌ها رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی به‌تایبه‌ت مام جه‌لال له نووسینه‌وه‌ی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی حزبه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و كۆمه‌ڵه و هێزه كوردییه‌كان له ده‌وری ئه‌و حزبه تازه‌یه و رازیكردنیان به‌چوونه نێو حزبه‌كه‌وه.