ئاژانسی هه‌واڵی نۆفۆستی ئاشكرایكردووه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا گه‌شبینه به بیرۆكه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا، بۆ رێكخستنی دیدارێك له‌نێوان سه‌رۆكه‌كانی توركیا و سوریا و روسیا له مۆسكۆ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر زاری میخائیل بۆگدانۆفی جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاوە هاتووه كه رایگه‌یاندووه: مۆسكۆ به ئیجابی له بیرۆكه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڕوانێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی توركیا و سوریا و روسیا.
روسیا كه رۆڵ و جێده‌ستی له جه‌نگ و هه‌روه‌ها كاركردن بۆ ئاشتیش له سوریا هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری زۆریشی له‌و وڵاته‌دا هه‌یه، به‌ڵام زۆرجار پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نابێت كه به وه‌فده دیپلۆماسییه‌كانی كوردی ده‌دات كه سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند هه‌وڵی فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تی دیمه‌شقیش ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێك له رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی زیاتری سیاسیی و ئابووری و سه‌ربازی، له‌گه‌ڵ كورد و پڕۆژه سیاسییه‌كه‌یاندا، كه به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌ڵام فشاره‌كانی روسیا به‌رامبه‌ر به دیمه‌شق جددی نه‌بوونه‌و زیاتر یاری كردن بووه به كاته، له‌وه‌ش خراپتر ئێستا روسیا هه‌وڵ ده‌دات لێكتێگه‌یشتن له نێوان رژێمی دیمه‌شق وئەنقەرەدا دروست بكات، دوای هه‌موو دوژمنایه‌تی نێوان هه‌ردوو رژێم و هه‌موو لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیا بۆ پێویستی روخانی رژێمی ئه‌سه‌د دوای 2011، ئه‌مه چ جای پاڵپشتی توركیا کە بۆ گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سوریا به‌مه‌به‌ستی تێكدان و وێرانكردنی شاره‌كانی سوریای وه‌كو حه‌له‌ب و حه‌ما و حیمس و ئه‌دلیب.
مۆسكۆ له ئێستادا به ئیجابی ده‌ڕوانێته ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی سوریا و توركیا به نیازن پێی بگه‌ن، راپۆرته دزه‌پێكراوه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، دیمه‌شق ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ره‌تده‌كاته‌وه‌و چه‌ندین مه‌رجیشی داناوه به‌رامبه‌ر به توركیا و داواشی كردووه هه‌ر دانیشتن و دانوستانێك له‌و رووه‌وه دوابخرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ره‌نگه ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی كورسییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی توركیا دیاری بكات، چونكه ئه‌سه‌د پێیوایه توركیا قه‌یرانی سوریای قووڵتر و ئاڵۆزتر كردووه، به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی تائیفه‌یه‌ك به‌سه‌ر تائیفیه‌كی تردا، هه‌روه‌ها هه‌وڵی تێكدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد و هاوبه‌شه‌كانی له رۆژاڤا و باكوور‌و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌دات.
بیرۆكه‌ی به‌ناو ئاشته‌واییش له‌نێوان رژێمی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی چه‌كی ئاسمانی و زه‌مینی دێـت له‌لایه‌ن توركیاوە له‌سوریا، له‌پاڵ هه‌وڵی سیاسیی و دیپلۆماسی بۆ له ناوبردنی پڕۆژه‌ی كورد له رۆژاڤا و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی سوریا له ناوچه‌ی «ره‌قه و دێره‌زۆر» و هه‌روه‌ها پێكهێنانی هێزی سه‌ربازی هاوبه‌ش به‌پاڵپشتی هاوپه‌پیمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ناوچانه، كه خوێنی ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه هاوبه‌شه تێكه‌ڵ به‌یه‌كدی بوو له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی كورده‌كان پرۆژه‌یه‌كی دیموكراسییان دامه‌زراندووه كه ئه‌نقه‌ره رۆژ به رۆژ ترسی لێی زیاتر ده‌بێت.
ره‌نگه دواجار دیمه‌شق به‌و پڕۆژه‌یه‌ی كورد رازی بێـت، به‌ڵام به‌شێوازێكی جیاوازتر، هه‌موو شتێكیش قابیلی لێكتێگه‌یشتنه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، مادام نه‌خشه‌ی سوریا و یه‌كگرتوویی خاكه‌كه‌ی جێی بایەخی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی سوریایه، كورد كه ئیداره‌ی خۆسه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌روه‌ها حكومه‌تی دیمه‌شق.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه، پێشبینییه‌كانی ئه‌ردۆغان ئه‌مجاره راست ده‌رناچن و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاش ره‌نگه جۆرێك له هێمنی بۆ سوریا بگێڕێته‌وه.
و: لاپەڕەی سیاسەت