94
ئه‌م یه‌كسه‌ر له ئوتومبێله‌كه داده‌به‌زێت، كه‌مێك ده‌ڕوات و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌كات. ئه‌ویش چه‌ند ده‌قەیە‌كی پێده‌چێت هه‌تا رێكیده‌كاته‌وه و داده‌به‌زێت. ورده ورده به‌ره‌و لای ئه‌م دێت. بۆ پیاوێكی بێ ده‌موپلی وه‌ك ئه‌م چه‌ند قورسه! هه‌تا كچێكی به‌نازپه‌روه‌رده قایل ده‌كات له‌گه‌ڵی بێته ژوان!! هه‌زار و یه‌ك ناز و نووزی به‌سه‌ردا ده‌كات! كتومت ده‌ڵێی كوڕێكی پاشه‌به‌ره‌ی به‌نازپه‌روه‌رده‌یه كه له‌سه‌ر خوان به دایكی ده‌ڵێت: «هه‌نگوین و دۆشاوه‌كه‌م بۆ تێكه‌ڵ بكه« دایكی داماو خێرا بۆی تێكه‌ڵ ده‌كات، سه‌ری ماچ ده‌كات و ده‌ڵێت: «ده‌ی فه‌رموو گیانی گیان نانه‌كه‌ت بخۆ.» كوڕه ده‌ڵێت: «بۆم جیا بكه‌ره‌وه!» دایكی میهره‌بان دێته‌وه ژێر سفر.
ئه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی بچێت بۆ سه‌ر وه‌یس، به له‌نجه‌ولار ده‌ڕوات و ته‌قه‌ی پێڵاوه‌كانی ئه‌و ناوه پڕ ده‌كات. ئه‌م سه‌یری قووڵایی چاوانی ده‌كات. له دارستانی نیگاكانیدا ون ده‌بێت. دێته به‌رده‌می، هه‌تا قووڵایی مێشكی، بۆنی قژه درێژه‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌پڕ شتێكی بیركه‌وتبێته‌وه، به نازه‌وه ده‌ڵێت: «وییی، سه‌یاره‌كه‌م داخست و سیویچه‌كه‌شی تیایه!» یه‌كه‌م سات كۆشكی خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌م هه‌ره‌س ده‌هێنێت، دووه‌م سات وه‌كو شاعیرێكی عومرێك شكستخواردوو، له‌پڕ ئیلهامی بۆ دێت، شاڕسته‌ی ژیانی دێته‌سه‌ر زمانی: «له خه‌یاڵی خۆتی ده‌ركه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌قه‌یه ئێمه دڵخۆش بین، ژیان ئه‌و ساته‌یه كه تیا ده‌ژیت، رابردوو، داهاتوو، بۆ زبڵدانی مێژوو!» ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه هی ریشپانێك بوایه و له ساته‌وه‌ختێكی وا ناسكدا بۆی بهاتایه، به ئاوی ئاڵتوون ده‌نووسرایه‌وه، ده‌ی با هه‌ر لێره‌دا بنووسرێته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه كاری خۆی ده‌كات! بزه‌یه‌ك روخساری مانگی ده‌گه‌شێنێته‌وه، به‌نازه‌وه ده‌ڵێت: «باش».
رێك چل و پێنج ده‌قه دوای ئه‌وه، به‌ر و دوا له ته‌لاره‌كه دێنه خواره‌وه. ئه‌م ئه‌وه‌نده خۆشحاڵه، له ژیانیدا شتی وای به خۆیه‌وه نه‌دیوه. ده‌زانێت هه‌تا یه‌ك مانگی تریش له خه‌یاڵی خۆیدا شریتی سات به ساتی ئه‌و چل و پێنج ده‌قه‌یه‌ك لێده‌داته‌وه. له‌ڕاستیدا به‌لای ئه‌مه‌وه خه‌یاڵی دوای ژوانه‌كه سه‌د قاتی خودی ژوانه‌كه خۆشه.
له‌پڕ هه‌ردووكیان ئه‌بڵه‌ق ده‌بن، به ده‌یان پرسیاره‌وه سه‌یری یه‌ك ده‌كه‌ن. ئوتومبێله‌كه نه‌ماوه!! ئه‌وه‌ی كێشه‌كه قورس‌تر ده‌كات ئه‌وه‌یه ئوتومبێله‌كه هی براگه‌وره‌كه‌یه‌تی بۆ سه‌عات و نیوێك وه‌ریگرتووه، ئه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی زمانی به‌سترابێت نقه ناكات، هه‌روا به داماوییه‌وه سه‌یری ئه‌م ده‌كات. ئه‌و نیگایه‌ی ئەم دیل ده‌كات، ده‌نا خۆی لێ ون ده‌كات و لێی ده‌دات ده‌ڕوات. هه‌روا به بێهواییه‌وه هێواش هێواش ده‌ڕۆن، ئه‌م مێشكی جام ده‌بێت. دوو ته‌لار ده‌بڕن، له‌پڕ ئه‌و وه‌كو شێت قریشكه‌یه‌ك ده‌كات و خۆی هه‌ڵداته باوه‌شییه‌وه، به‌ترسه‌وه له باوه‌شی ده‌گرێت، گیانی به‌وه‌یه كه‌س له‌و ده‌قه‌یه‌دا سه‌یریان ناكات. تۆمه‌س ئه‌وه‌ی ئوتومبێله‌كه ده‌دزێت دوو كۆڵان له‌ولاتره‌وه به‌جێی ده‌هێڵێت.