محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، باسی له گرنگترین كاره‌كانی خۆی كرد كه له‌ماوه‌ی 100 رۆژی دوای پێكهێنانی كابینه‌كه‌دا كردویه‌تی، به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌وله‌وییه‌ت بوون لای حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به پێی به‌رنامه حكومییه‌كه‌ی سودانی ده‌بێت له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایدا، زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڵین و به‌رنامانه‌ی رایگه‌یاندبوو چاره‌سه‌ریان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت له‌مانه‌وه وه‌كو حكومه‌ت.
پاڵپشتی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی وڵات
سودانی كه به رێكه‌وتنی نێوان پێنج لایه‌نی سه‌ره‌كی و به‌هێزی وڵات و له‌ناو «هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت»دا توانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنێـت، كه لایه‌نی كورد و شیعه و سوننه له‌خۆده‌گرێـت، ده‌بێت به‌رنامه وه‌زارییه‌كه‌ی كه له‌چه‌ند خاڵێك پێكدێت له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تادا جێبه‌جێ بكات، كه هه‌ندێك له بابه‌ت و دۆسێیه‌كانی گرنگ و سه‌ره‌كیین، وه‌كو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و چاكسازی ئابووری و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش.
ئێستا كه 100 رۆژ به‌سه‌ر كابینه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه، ئایه پرۆگرامه‌كه‌ی حكومه‌ت و به‌تایبه‌تیش ئه‌وله‌ویاته‌كان كاریان له‌سه‌ر كراوه و ئایه چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه؟ بێگومان به‌ڵێ كار یان له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵا بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌وا هێشتا ته‌حه‌داو له‌مپه‌ڕی زۆر له پێش سودانییه، كه به ئاسانی ناتوانرێت چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت ده‌ستپێك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت، لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تیش پاڵپشتی حكومه‌ت بكه‌ن.
كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی سودانی
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی سودانی كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ستی، به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌یدا، كه سودانی زۆرێك لایه‌نی كار‌و چالاكییه‌كای باسكرد و تێیدا وتی: «ته‌مه‌نی حكومه‌ت بوو به 100 رۆژ، ئێمه له‌رۆژی یه‌كه‌مه‌وه پێنج خاڵمان خسته‌ڕوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری له‌ناو پرۆگرامی حكومه‌تدا كه ئه‌وله‌وێت بوون، كه باری بژێوی هاووڵاتی و بواری ئابووری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و هه‌روه‌ها له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌م چۆنێتی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیمان له‌به‌رچاوگرتبوو تێیدا»، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له ئه‌وله‌ویاته‌كانی حكومه‌ت بوو، له‌به‌ر ئه‌وه 70 ملیار دیناری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوومان بۆ كاری خزمه‌تگوزاری و ئه‌ندازه‌یی ته‌رخانكرد، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی په‌راوێزخراو، هه‌روه‌ها رۆئیایه‌كی تایبه‌تیشمان هه‌یه بۆ خزمه‌تگوزاری له بودجه‌ی ساڵی 2023دا.
سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه حكومه‌ت ده‌ستی به‌كاركردووه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی ماونه‌ته‌وه و به سستی كاریان له‌سه‌ركراوه، ئه‌مه چ جای ته‌رخانكرنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئاسایشی خۆراك بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی بونیاتناه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری له‌پارێزگاكاندا.
سه‌باره‌ت به بێكاری، كه یه‌كێك له دۆسێیه گرنگه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی حكومه‌ته وتی: چه‌ندین دۆسێی راگیراومان دۆزێوه كه تایبه‌تن به بێ كاری و دابینكردنی كار بۆ گه‌نجان و كاریشمان له‌سه‌ر دۆسێی وانه‌بێژه‌كان كردووه، چونكه به‌ڵگه‌ی یاساییان هه‌یه بۆ جێگیربوون، كێشه‌ی وانه‌بێژ و خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كانمان له‌وه‌زاره‌ته‌كان چاره‌سه‌ركردووه، 500 ملیار دیناریشمان له بودجه‌ی 2023 ته‌رخان كردووه بۆ سنوقی پێدانی قه‌رز به‌پرۆژه بچوكه‌كان.
دۆسێی گه‌نده‌ڵی
دۆسێی گه‌نده‌ڵیش یه‌ك له‌دۆسێ و له‌مپه‌ڕه قورسه‌كانی به‌رده‌م سودانییه، كه ئه‌وله‌ویه‌تیشه لای كابینه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، گێڕانه‌وه‌ی پاره یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاته‌كانی پرۆسه‌ی نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵییه له‌پاڵ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌نده‌ڵكاران و وتیشی: له‌و رووه‌وه پشتمان به میكانیزمێك به‌ستووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌ی پێش و پاش ساڵی 2003 دزراون و هیچ هێڵێكی سوریشمان نییه له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیدا».
سه‌باره‌ت به دۆسێی ئه‌منی و به تایبه‌ت له‌پارێزگاكاندا سه‌رۆكی حكومه‌ت روونیكرده‌وه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ دابه‌شكردۆته‌وه و له سێ پارێزگاشدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس دۆسێی ئه‌منی گرتۆته‌ئه‌ستۆ دوای ده‌رچوونی سوپا له‌شاره‌كان.
سه‌باره‌ت به دۆسێی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایه‌كان بۆ نموونه كاره‌با وتی: ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می كاره‌با بۆ هاوینی ئه‌مساڵ و هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌شمان دابینكردووه بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێی داواكارییه‌كانی خودی وه‌زیر».
یه‌كێكی تر له‌دۆسێیه هه‌ره گرنگه‌كان، چاكسازییه له بارودۆخی ئابووریی وڵات‌دا، كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كێشه‌ی گه‌وره‌ی تێدا روودا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، كه كاریگه‌ری زۆر گه‌وره و قورسی هه‌بوو به‌سه‌ر بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش بێگومان ده‌رهاویشته گه‌وره‌كه‌ی زیاتر له‌سه‌ر هاووڵاتیان بوو، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك و خواردن له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراقدا، ئه‌وه‌ش توڕه‌یی زۆری خه‌ڵكی لێكه‌وته، بۆیه حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی زۆر به‌خێرایی و چالاكانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی دا، هه‌م له‌ناوخۆ و هه‌میش به دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا.
چاكسای له‌بواری ئابووریدا
سودانی سه‌باره‌ت به چاكسازی له‌بواری ئابووری و كاركردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار وتی: چاكسازی ئابووری له ئه‌وله‌ویاته‌كانمان بوو، به‌هۆی گۆڕینی نامه‌دروسی نرخی دۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له 2021دا، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری چه‌ند قاتی له‌سه‌ر هاووڵاتی به‌جێهێشت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له‌بازاڕه‌كاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه تووشی شۆك بوونه كاتێك پابه‌ندبوونی حكومه‌تی ئه‌وكاتیان به‌رچاوكه‌وتووه سه‌باره‌ت به چۆنێتی فرۆشتنی دۆلار، له‌نێوان حكومه‌ت و بانكی مه‌ركه‌زیی عیراقی‌دا له‌گه‌ڵ بانكی فیدرالی ئه‌مریكادا كرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه رێوشوێنی پێویستمان گرته‌به‌ر له‌و رووه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واو، سودانی دوپاتیشیكرده‌وه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، بازرگانه‌كان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كه‌ناڵی تری ناره‌سمیان دابوو بۆ كڕینی ئه‌و دراوه قورسه، پرۆسه‌ی به‌قاچبردنی دۆلاریش بۆ ده‌ره‌وه بوونی هه‌یه‌و ئێمه نكۆڵی له‌وه ناكه‌ین.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه، له‌لایه‌ن كابینه‌كه‌ی سودانییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات له‌ڕووی سیاسیی و ئابوورییه‌وه، تا راده‌یه‌ك باشن، به‌تایبه‌ت له دۆسێی ئابووریی و بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار كه تا 178 هه‌زار دینار رۆیشت بۆ 130 هه‌زار دینار له رێگه‌ی بانكی مه‌ركه‌زییه‌وه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه له‌ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌تیشدا جێیان كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سودانی له‌و دۆسییه‌شدا سه‌ركه‌وتووبێت، بێگومان ئه‌م كابینه‌یه چانسی مانه‌وه‌ی ده‌مێنێـت و ره‌نگه ببێت به‌یه‌كێك له حكومه‌ته سه‌ره‌كه‌وتووه‌كانی دوای ساڵی 2003.
سودانی لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەیدا