86
لە نێوان دۆستۆیڤسکی و نیتشەدا
لەبارەی ئادەمیزادەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «ئادەمیزاد بوونەوەرێکی زیندووە لەسەر دوو پێ دەڕوات، سپڵەیە».
- نیتشە: «ئادەمیزاد جگە لە بوونەوەرێک کە دەبێت بەسەریدا سەرکەویت هیچی تر نییە».
لەبارەی ژیانەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «پێویستە هەموو ئادەمیزادێک لەم جیهانەدا ژیانی خۆشبوێت، نەک هەوڵ بدات لێی تێبگات».
- نیتشە: «ژیان لە خەندەی سەر لێوی مردوویەک زیاتر هیچی تر نییە».
لەبارەی بەختەوەرییەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «من بۆ بەختەوەری دەگەڕێم، بەڵام لەکوێیە؟».
- نیتشە: «ئێمە بەختەوەریمان داهێناوە».
لەبارەی قەناعەتەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «یەکەمجار گریان، ئینجا راهاتن، ئادەمیزاد بە هەموو شتێک رادێت، چەند نەگریسە».
- نیتشە: «لە راستیدا رقم لەوانەیە کە هەموو شتێک بە باش دەبینن وئەم جیهانە بە باشترین جیهان دەبینن، تەنها ئەوانەی قانیعن بە هەموو شتێک ئاسوودەن و بێ ئەوەی تێگەشتبن چێژ لە هەموو شتێک دەبینن».
لەبارەی ئەقڵەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «ئەقڵ ئاڕاستەم دەکات، هەر ئەوەشە لەناوم دەبات».
- نیتشە: «زیاترین ئەو شتانەی لە ئەقڵدا چەسپاون، ئەوانەن باوەڕیان پێناکات».
لەبارەی دڵەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «دڵی ئادەمیزاد بووەتە قوربانیی باوەڕی گەورەی بە رەسەنیی».
- نیتشە: «تەنها ئەوەم خۆشدەوێت کە ئادەمیزاد بە خوێنی نووسیویەتی. ویست لە ئازاری دڵ قووڵترە».
لەبارەی نیشتمانەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «ئەو سەردەمە کۆتاییهات کە کەسوکارمان خەمی ئێمەیان بوو لە غوربەت. ئێمە ئێستا خەمی ئەوانمانە کە لە نیشتمانن».
- نیتشە: «هەموو نیشتمانێک گۆشەنیگای خۆی هەیە، ناوی «چاکەکانی»ی لێناوە. بەڵام باشترینی ئەو شتانە ناناسێت کە هەیەتی، بەڵکو نایەوێت بیناسێت».
لەبارەی منداڵەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «رۆح کە لەگەڵ منداڵ دەبێت ئەشکەنجە دەکێشێت».
- نیتشە: «دەست لە میللەتێک بشۆ کە رەگی منداڵەکانی خراپ بووبێت»
لەبارەی خۆشەویستییەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «زۆری خۆشدەوێت، بەڵام رقی لەو زۆر دەربڕینە بێمانایەی هەستەکانیەتی، رقی لەو هەستانەیە کە لە هەستەکانی مەڕوماڵات دەچن».
- نیتشە: «لەم جیهانەدا هێندە خۆشەویستی و خێر نییە بەشی ئەوە بکات دەست لە بوونەوەرە وەهمییەکان هەڵگرین».
لەبارەی زیرەکییەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «زیرەکی کێشەیە و زۆر تێگەیشتن نەفرەتییەکی راستەقینەیە».
- نیتشە: «کە زۆر بە زیرەکییەوە بیردەکەینەوە، تەنها دەموچاو ناگۆڕێت، هەموو جەستە زیرەکی دەپۆشێت».
لەبارەی مێژووەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «هیچ رێزێکم بۆ مێژوو نییە، هەمووی گەمژەییەکانی ئادەمیزادە و هیچی تر».
- نیتشە: «هەندێ لە مێژوونووس و نووسەری ژیاننامەکان هەندێ درۆی شەرعی و چیرۆکی دروستکراومان پێدەفرۆشن و ئێمەش خەنین کە باوەڕیان پێدەکەین».
لەبارەی ئازادیی بیروڕاوە:
- دۆستۆیڤسکی: «با وایدانێین هەڵەم، لەگەڵ ئەوەی ئازادیی بیروڕام هەیە، ئەوەش مافێکی گشتیی پیرۆزە».
- نیتشە: «سەختە راکانمم بیربێت بێ ئەوەی ئەو هۆیانەم بیربیر بێت وایان لێکردم دەریانبڕم».
لەبارەی ویستەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «یان پاڵەوان دەبم، یان نا، هیچ شتێک نییە لە ناوەڕاستدا، رێک ئەوەش لەناوی بردم».
- نیتشە: «بەبێ قامچی توانست و ویستەکانت بە رێگەی ژیاندا مەڕۆ، بۆ ئەوەی بەربەستەکانی پێ فەلاقە بکەیت».
لەبارەی ئازارەوە:
- دۆستۆیڤسکی: «ئازار! تاکە هۆی هەست و عیللەتی هوشیارییە».
- نیتشە: «لەهەموو قۆناغەکانی ژیانمدا، توندی ئازار بووە کە نەمتوانیوە بەرگەی بگرم».