ده‌توانین ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له چه‌ند شارێكی توركیا و چه‌ند شارێكی باكوور و خۆرئاوای كوردستاندا روویدا به كاره‌ساتێكی مرۆیی وه‌سف بكه‌ین، كه چووه پاڵ ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی ئه‌و ناوچانه پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
بوومه‌له‌رزه‌كه كه هه‌رچه‌ند كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، هه‌زاران قوربانیشی لێ كه‌وته‌وه، ره‌نگه هێشتا ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جووڵاندبێت بۆئه‌وه‌ی بۆ ساتێكیش بێت بیر له‌وه بكاته‌وه، شارێك هه‌یه ناوی جه‌ندیرسه و ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی عه‌فرینی داگیركراوه‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه نزیكه‌ی 250 كه‌سی له‌و شاره كردۆتە قوربانی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك پێی بزانێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش گوێی له كاره‌ساتی ئه‌و شاره خه‌واندووه.
جه‌ندیرس دوای بوومه‌له‌رزه‌كه به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه و هیچ پرۆسه‌یه‌كی فریاكه‌وتن و رزگاركردنی تێدا نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئامێر و ئۆتۆمبێلی بۆ ره‌وانه‌نه‌كراوه كه ته‌رمی هاووڵاتیانی ژێر داروپه‌ردووی روخاو ده‌ربهێنن.
ئه‌وه‌ی من لێره ده‌یڵێم ته‌نها بانگه‌وازێكه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه عه‌فرین به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه به هه‌مان شێوه‌ی ساڵی 2018 كاتێك دڕندانه داگیركرا.
ئه‌و وێرانییه‌ی له سوریادایه گه‌وره و سامناكه، ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌ڕاستی شوێنی نیشته‌جێی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه زیاتر له 10 ساڵه جێ و ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه، ئه‌وانه‌ی زۆرجار له‌نێو كه‌مپ و شوێنی نیشته‌جێبوونی ساده‌ی بێ به‌رگریی له ژێر به‌فر و باراندا ده‌ژین، چۆن ده‌توانن له شوێنەوار و به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كان پارێزراو بن؟
گرته‌ی ڤیدیۆیی شوێنی بوومەلەرزەکە، ده‌ریده‌خات چه‌ندین ناوچه وێران بووە و ناوچه‌ی تریش هه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی لێ نییه و توانای ئه‌وه‌ش نییه یارمه‌تیی بۆ بچێت، به جۆرێك كه بوون به شوێنی تارمایی و ته‌نها بۆنی ته‌رمی قوربانیانی لێدێـت.
به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌شەوە كه به‌سه‌ر حكومه‌تی دیمه‌شقدا سه‌پێنراوه، ئه‌وا رێگه به گه‌یشتنی یارمه‌تی بۆ ناو خاكی سوریا نه‌دراوه، ئه‌گه‌ر یارمه‌تیش چووبێت، ئه‌وا زۆر كه‌م بووه و له ئاستی گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌دا نه‌بووه. دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب و ئه‌دلیب و حه‌ماش، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه له ده‌شتایی و چۆڵیدا مانه‌وه له‌ترسی دووباره‌بوونه‌وەی بوومه‌له‌رزه، له‌كاتێكدا ئه‌وان چه‌ندین ساڵیشه به‌ده‌ست شه‌ڕی تایفییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئایه بوومه‌له‌رزه و زیانه گه‌وره‌كانی وا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌دوای چاره‌سه‌ری سیاسیی خیرادا بگه‌ڕێت؟ ئایا لە توانادایە هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌كو هێزێكی گه‌وره و هاوپه‌یمانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵێكی گه‌وره‌تر ببینن و له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان ده‌رچن و یارمەتی بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌رن؟
پرسیارێكیش كه به مێشكی زۆر كه‌سدا دێت: ئایه ئیمکان هه‌یه توركیا و میلیشیاكانی له سوریا له‌هێرشكردن بۆ سه‌ر كه‌سانی مه‌ده‌نی بووه‌ستن و ئاماده‌بن واز له جه‌نگێك بهێنن كه كۆتایی نییه و رێگه به كاروانه مرۆییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێگه‌ی مه‌نبه‌ج و كۆبانێ و ناوچه‌كانی تردا تێپه‌ڕن، به‌تایبه‌ت كه خودی توركیا چه‌ندین شاری زیانی پێگه‌یشتووه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه، به‌ڵام زۆر وڵات پشتگیریی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌موو سیاسه‌ته خراپه‌كانی له ناوچه‌كەشدا.
له كۆتاییدا به‌هیواین دوای ئه‌م كاره‌ساته، ئاشتی رۆڵی گه‌وره‌تر بێت له جه‌نگەکان، لەبەر ئەوەی زوڵم و زۆرداری ته‌نها به‌رەو كاره‌ساتمان ده‌بات.
و: گۆران