کۆمێنت

لۆلیتا

09:35 - 2023-02-16
شیرین. ک
388 خوێندراوەتەوە

(44)

هه‌رچه‌نده‌ كتێبه‌كه‌ 576 لاپه‌ڕه‌یه‌، به‌ڵام هێنده‌ پڕ زانیاریی و چێژبه‌خشه‌ به‌چه‌ند رۆژێك ته‌واومكرد، له‌ تاران لۆلیتا بخوێنیته‌وه‌، ئه‌مه‌ ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی ئازه‌ر نه‌فیسی ژنه‌ نووسه‌ری ئێرانییه‌ كه‌ له‌ نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ژی و مامۆستای زانكۆیه‌، بۆ خوێنه‌ری ئه‌ده‌بدۆست كتێبێكی پڕچێژه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و فه‌سڵانه‌ی نووسه‌ر و خوێندكاره‌كانی مشتومڕ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و رۆمانانه‌ی هه‌ڵیبژاردوون كه‌ ببنه‌ مه‌نهه‌جی خوێندنی خوێندكاره‌كانی و هه‌روا له‌خۆڕایی هه‌ڵینه‌بژاردوون به‌ڵكو ئه‌و رۆمانانه‌  گوزارشتن له‌ ناعه‌قڵانییه‌تی جه‌نگ و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی زۆرداریی له‌سه‌ر رۆحی مرۆڤه‌كان.
له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه‌ له‌ده‌فته‌ری ساڵی 2011 گه‌لێك تێبینیم نووسیوه‌ كه‌ دواجار بووه‌ به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی درێژ و بڵاومكردۆته‌وه‌، له‌كۆمێنتێكدا ده‌ڵێم: (ئه‌مه‌ هه‌ر یاداشتی ژنێكی نووسه‌ر نییه‌ له‌ هه‌ستیارترین قۆناغدا كه‌ گه‌له‌كه‌ی و وڵاته‌كه‌ی پێیدا تێپه‌ڕیوون، ئه‌ویش ساته‌وه‌ختی روخانی رژێمی پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، به‌ڵكو كتێبێكه‌ باسی چۆنێتی گۆڕان و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی شوناسی كۆمه‌ڵگه‌و تاكی ئێرانی ده‌كات، هێزه‌ ئیسلامییه‌كان به‌ پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌گرتۆته‌ ده‌ست، به‌ڵكو به‌ شۆڕشێكی كوده‌تا ئاسا بووه‌، بۆیه‌ دنیایه‌ك سته‌م و نامۆبوونی له‌گه‌ڵ‌ خۆی هێناوه‌، وه‌كو هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌كی شمولی كه‌ به‌ توندوتیژیی ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت..).
ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی رۆمانێك نووسراوه‌، وه‌كو هه‌موو ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی باسی شۆڕش یا جه‌نگ و ململانێكانی ده‌سه‌ڵات ده‌كات،  ئه‌و شتانه‌ ده‌ڵێت كه‌ كتێبه‌كانی مێژوو و سیاسه‌ت نایڵێن، (نووسه‌ر له‌روانگه‌ی ژنێكی وریا و رۆشنبیره‌وه‌ باسی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق-ئێران ده‌كات، له‌ په‌رتبوونێكی كوشنده‌دا ده‌ژی له‌نێوان ئه‌وه‌ی خه‌مباره‌ به‌ كاولبوونی وڵاته‌كه‌ی ساڵی 2019 كتێبێكی تریم خوێنده‌وه‌ به‌ناوی (كۆماری خه‌یاڵ) باسی ژیانی خۆی و ئێرانییه‌كانی تاراوگه‌ ده‌كات به‌ڵام ئه‌و چێژه‌ی نه‌بوو، ئازه‌ر نه‌فیسی هێشتا له‌ تاراوگه‌ ده‌ژی به‌ڵام له‌ وه‌ڵامی هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: من ئێرانم جێهێشت به‌ڵام.. ئه‌و منی به‌جێنه‌هێشتووه‌.

وتارەکانی نوسەر