یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەو هێزەیە مێژووەکەی پڕە لە داستانی بەرخۆدان بۆ رزگاریی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 رووداوێکی گەورە و مێژوویی بوو بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ناوچەکە و تەنانەت جیهانیش لەو کاتەدا، چونکە وەستانەوە بوو لە رووی ستەمەکانی رژێمی بەعس بەرامبەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و رزگارکردنی هاونیشتمانییانی کوردستان بە گشتی.
یەکێتی وەک هێزێکی گەورەی شۆڕشگێر، رۆڵی سەرەکی هەبوو لە پلان داڕشتن و جۆشدانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
بە سەرکردایەتی رابەری مەزن مام جەلال، توانی سەرکەوتنی راپەڕین بەسەر یەکێک لە گەورەترین دیکتاتۆرەکانی مێژوودا تۆمار بکات.
یەکێتی دوای پڕۆسەکانی ئەنفال چۆکی دانەدا و درێژەی بە خەباتی مانەوە و بەرگری داو نەیهێشت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بگەنە رۆخی بێ هیوایی.
رۆڵی یەکێتی لە رووی راگەیاندنەوە
یەکێتی لە رووی ڕاگەیاندنیشەوە رۆڵی زۆر گەورەی گێڕا لە جۆشدانی هەموو رەنگە جیاوازەکانی کوردستان.
ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان مێژوویەکی گەورە و پڕ سەروەریی تۆمارکردووە لە جۆشدان و ئامادەکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەوپەڕی ورە بەرزییەوە بۆ ئامادەبوون تا پلان و بەرنامەکانی راپەڕین جێبەجێ بکەن.
لە زمناکۆوە بۆ ئازاد ئەو دروشمەیە کە تا ئەم کاتەش لە گوێی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەزرینگێتەوە.
دوای ئەوەی یەکێتی لە19-03-1988 پاشەکشەی کرد لەدۆڵی جافایەتی، مەکتەبی سیاسی بەیاننامەیەکی دەرکرد و هۆکارەکانی پاشەکشەکەی روونکردەوە، ئەم بەیاننامەیە لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە خوێنراوەتەوە و هیوای گەورەی بەخشییەوە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتییەکان و داوای لێکردن بێ هیوا نەبن.
بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڵێنەکانی بردەسەر و بوو بە پێشەنگی دروستبوونی راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و رازیکردنی هێزە سیاسییەکانی تری کوردستان لەوکاتەدا، بۆ ئەوەی بەشداربن لە پلانی رزگارکردنی کوردستان لەدەست رژێمی فاشی بەعس، چونکە ئەگەر یەکێتی نەبوایە هێزەکانی تر هەرگیز پلانێکی لەو جۆرەیان پێ جێبەجێ نەدەکرا.
رۆڵی یەکێتی دوای راپەڕین
سەرکەوتنی پلانی راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، دروستبوونی قەوارەی هەرێمی لێ بەرهەم هات و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان یەکەم سەرکەوتنی مێژووییان لە باشووری کوردستان تۆمارکرد و رزگارییان بوو لەدەست رژێمی فاشی بەعس و تامی ئازادییان چەشت.
یەکێتی بناغەی دروستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو، رۆڵی گەورەی گێڕاوە لەمانەوە و بەردەوامبوونی ئەم قەوارەیە تا ئەم کاتە.
لەم کاتەشدا یەکێتی زامنی مانەوەیەتی و بە بەهێزی بەبێ یەکێتی بەڕێوەناچێت و دەیان هەزار لە رۆڵەکانی خوێنی پاکیان تێکەڵی بست بەبستی خاکی کوردستان بووە.
یەکێتی ئێستا بە رابەرایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، تێدەکۆشێت لەپێناوی بەدەستهێنانی مافە رەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و رزگاربوون لە هەموو ئەو قەیرانە دروستکراوانەی بەرۆکی خەڵکی کوردستانیان گرتووە و شەڕی ژیانێکی شایستە بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات و لەم پێناوەشدا هەوڵ و هەنگاوەکانی دیارن.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خولقێنەری راپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 ی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و هەرگیز سازش لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان ناکات لە بەرامبەر نەیارانی.
هەموو پلانەکانیش بۆ لەکەدارکردنی یەکێتی، هاوشێوەی پلانەکانی رژێمە فاشییەکەی سەدام شکست دێنن.
جەماوەری یەکێتی رۆڵی گرنگییان هەبووە لە سەرخستنی راپەڕیندا