دوای سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ مارك میلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكا، بۆ رۆژئاڤا و ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، كه تێیدا سه‌ردانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر، دیمه‌شق ده‌ستی كرده‌وه به لێدوان و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی توند و ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تی راسته‌وخۆ بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌وه‌ی كه پرۆژه‌ی جوداخوازییان هه‌یه، ئه‌وه‌ش تۆمه‌تێكی هه‌م كۆن و هه‌میش نوێیە كه دیمه‌شق به‌رده‌وام ده‌یڵێته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته سیاسیی و مرۆییه‌ی 11 ساڵه سوریای پێدا تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی سه‌پاندنی ئه‌جێندای هه‌رێمی به‌سه‌ریدا و نه‌بوونی هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌لایه‌ن خودی حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه.
دیمه‌شق هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنیشی به‌رامبه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ری نه‌بووه، كه شه‌ڕی تیرۆری كرد له سوریا و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌ی له سێ یه‌كی جوگرافیای سوریا پاراست، ئه‌مه چ جای پاراستنی ئه‌و سامانه‌ی كه گه‌لانی سوریا له ده‌رعاوه تا قامیشلۆ له‌سه‌ری ده‌ژین، خودی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی چه‌سپیوه كه گرنگه بۆ كۆی نه‌خشه‌ی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌سه‌د سوودی له‌وه نه‌بینیوه، به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی وڵات و گه‌لانی سوریا له‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
هه‌ڵوێسته‌كانی دیمه‌شق به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاوه و هاریكاری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هەسەدە-دا به‌هۆكاری درێژه‌كێشانی شه‌ڕی سوریا هه‌ژمارده‌كات، ئامانجی سه‌ره‌كیشی له‌مه‌دا روونه، هه‌رچه‌ندیش هەسەدە جه‌خت له چاره‌سه‌ری ناوخۆیی ده‌كاته‌وه وه‌كو ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سوریا، به‌ڵام ملهوڕی و کەللەڕەقیی رژێمی دیمه‌شق و پشتبه‌ستنی ته‌واوی به پرۆژه‌كانی روسیایه كه بۆته هۆكاری درێژه‌پێدانی شه‌ڕی سوریا، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر به داگیركاریی توركیا بۆ حه‌وت شاری ئه‌و وڵاته، كه وایكردووه سوریا ببێت به گۆڕه‌پانێك بۆ میلیشیا سه‌ربازییه‌كان كه وڵاتیان وێران و پارچه‌پارچه كردووه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌مانه‌ش نه‌بوونی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بووه بۆ چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن خودی دیمه‌شقه‌وه.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێكی كراوه ئاراسته‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كه‌ین:
- ئه‌و هێزه‌ی ئێوه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به جوداخوازی، شه‌ڕی داعشی كرد و شاری ره‌ققه‌ی ئازادكرد و ئاشته‌وایی له سێیه‌كی خاكی سوریادا پاراست، كه زیاتر له پێنج ملیۆن كورد و عه‌ره‌بی تێدایه، ئایا ئه‌و ناوچانه به‌شێكی نه‌خشه‌ی سوریا پێكناهێنن؟.
- كاتێك توركیا حه‌وت شاری سوریای داگیركرد، بۆچی تۆمه‌تبارتان نه‌كرد به پیشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داگیركارییه‌كه بووه هۆی ئاواره‌بوون و ده‌ركردنی هه‌زاران هاووڵاتی و گۆڕانكاری دیموگرافیشی له‌شاره كوردییه‌كانی وه‌كو عه‌فرین و سه‌رێ كانی كرد؟
- باشه ئه‌ی هەسەدە و ئیداره‌ی خۆسه‌ری دانه‌نیشتن له‌گه‌ڵتان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر و ئێوه پڕۆژه‌ی سیاسیی ئه‌وانتان ره‌تكرده‌وه، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكاری و تاوانه رۆژنانه‌ی مورته‌زه‌قه‌كان له ئه‌دلیب و عه‌فرین و جه‌رابولس و باب ده‌یانكرد، باشه ئه‌و شارانه خاكی سوریا نین؟
- بۆچی چاره‌سه‌ری ناوخۆیی ره‌تده‌كه‌نه‌وه و خه‌و به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریا بۆ خاڵی سفر و حوكمی تاك حزبی ده‌بینن؟ له‌كاتێكدا هه‌ژاری و نه‌داری و ره‌شبینی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر گه‌لانی سوریادا، هه‌ڵوێستی ئێوه‌ش ته‌نها وه‌كو سه‌یركه‌ره به‌رامبه‌ر به‌و بارودۆخه‌ی سوریا، وه‌كو ئه‌وه‌ی له وڵاتێكی دراوسێدا رووبدات؟
ئێمه بۆ چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێین، هۆكاری سه‌ره‌كی درێژه‌كێشانی شه‌ڕیش کەللەڕەقیی حكومه‌تی دیمه‌شقه نه‌ك كورد وه‌كو ئێوه بانگەشه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
و: گۆران