پەنجەمۆری یەکێتی لە سەرکەوتن و ئازارەکانی ئازاردا

10:53 - 2023-03-19
د.شیلان فەتحی
374 خوێندراوەتەوە


تاقیکردنەوەی هەموو جۆرەکانی کوشتن و لەناو بردن، بە کۆمەڵ و بە تاک، رقی پیرۆز لە نەورۆز، سەرکەوتن و ئازارەکانی ئازار، خنکاندنی شارێک، شەق و شەقکردنی کەرکوکی کوردان، راپەڕین و کۆڕەو و وەستانەوە و...  هتد لەسەر ئاستی گشتی و خاک و گەل بە هەموو پێوەرێک لە تۆماری مێژوودا بە ویژدانەوە جێ پەنجە مۆری فیداکاری و تۆڵە و نەخشەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەردەکەوێت. 
وەک رێباز بەڵێ یەکێتی و هەر یەکێتی، لە رۆژژمێری تاکە کەسیی منیشدا یەک بە یەکیان دەبەستمەوە بە باوکم، ئەندازیارە لێهاتووەکەی باوەڕ و فەرماندە جوامێرەکەی ژیانم، قارەمانی زیندان، هەربۆیە هاوڕێی باوەڕ، باوەڕمە رێت. 
سەرکەوتن و ئازارەکانی مێژووی گەلی کورد، بەشێکی گرنگی مێژووی یەکێتین، بەجۆرێک بەبێ یەکێتی مێژووی گەلیش کەلێنی گەورە گەورەی لێ دروست دەبێت.
خاوەندارێتی ئەم حزبە تێکۆشەرە لە دۆزی گەلەکەی بە شێوەیەکە بۆ بیرەوەری و یادەکان خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن دروستدەکات، هەروا بە سادەیی تێناپەڕێ بەسەریاندا، بێگومان ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەڵێ یەکێتی لەپێناوی داهاتوویەکی شایەن بە قوربانیدانی گەلەکە و ئامانجە سەرەکییەکانی حزبەکە
وەک چۆن لە مێژوودا ئامادەیە، لە ئەمرۆشدا بەردەوامە.
یەکێتی لێکەوتەی بیری پێشکەوتووخوازی هەڤاڵ مام جەلال و هاوڕێکانی بۆ بەرگریکردن لە گەلێک و پێشخستنی دۆزە رەواکەی، بەگوێرەی سەردەم و بارودۆخ چەک و قەڵەم دوانەیەکی خۆگونجێن بووە، هەربۆیە لە هەر لاپەڕەیەکی مێژوودا سەرکەوتن هەبێت، جووڵەی سیاسی یەکێتییانە و نەخشەی سەرکەوتوو و هەڵمەتی قارەمانانەی یەکێتییانە دەبینرێت، لە نزیک هەر تۆمارێکی پڕ ئازاری گەلی کورد، تۆڵەی یەکێتییانە تۆمار کراوە، نموونەکان زۆر و زەوەندن. 
ئەگەر بە بەراوردکارییەوە سەرنج بدەیتە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و کێشە و ململانێکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی عیراق، بەریەکەوتنی سیاسی و ترازان و کێشەی نێوان هێزە کوردییەکان، چواندنێک بکەین لە نێوان رابردوو و ئێستادا، راستەهێڵی هەڵوێست و سیاسەتی یەکێتی بە روونی دیارە، لەیەک کاتدا راستگۆیانە و ئازایانە دێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ سەندنی ماف، وە دەچێتە مەیدان بەبێ تەسلیم بوون. 
زمانی یەکێتی لەسەردەمی مام جەلال و لەسەردەمی سەرۆک بافڵدا یەک زمانە، لەیەک کاتدا هەم توند بۆ وەستانەوە و بەرەنگاری هەم هێمن و میهرەبان و لێبوردەیی بۆ ئاشتی و ڕێکەوتن، بەکورتی و کوردی: چەک، قەڵەم، دوانەی خەباتی هاوژینم، هاوژینم لە چاویاندا رێی ئازادیم دەبینم.

لە هەرکوێیەک ئاوەدانی هەبێت، یەکێتییەکانیش لەوێن

وتارەکانی نوسەر