پێشه‌كی:
ململانێی روسیا و ئۆكرانیا پرسێكی جیۆپۆله‌تیكی ئاڵۆزه كه له ساڵی 2014ەوە به‌رده‌وامه، زۆر هۆكار به‌شدارن له ململانێكان، له‌وانه هۆكاره مێژوویی، كەلتوری، ئابووری و جیۆپۆله‌تیكی. به‌ڵام شیكارییه‌كی روانگه‌ی مەكیاڤیللی بۆ ململانێكه ره‌نگه تا رادەیه‌كی زۆر به‌رچاو روونی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه دروست بكات. ئامانجی ئه‌م وتاره روونكردنه‌وه‌یه‌كی مەكیاڤیللیانه‌یه له‌سه‌ر ململانێی روسیا و ئۆكرانیا، كه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی روسیا و داینامیكی ده‌سه‌ڵاتی نێوان روسیا و ئۆكرانیا و خۆرئاوا.
روانگه‌ی مەكیاڤیللی
مەكیاڤیللی فه‌یله‌سوفێكی سیاسی بوو كه پێی وابوو به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی ده‌سه‌ڵات ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌كته‌ره سیاسییه‌كانه. ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه فه‌رمانڕه‌واكان ده‌بێ ئاماده‌بن هه‌ر ئامرازێكی پێویست بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه به‌كاربهێنن، له‌وانه فریودان و ده‌ستكاریكردن و توندوتیژی. هه‌روه‌ها مەكیاڤیللی پێی وابوو كه سه‌ركه‌وتنی فه‌رمانڕه‌وایه‌ك به‌نده به توانای تێگه‌یشتن له داینامیكی ده‌سه‌ڵاتی ژینگه‌ی سیاسی خۆیان و گونجاندنی ستراتیژه‌كانیان به‌و پێیه.
له روانگه‌یه‌كی ماكیاڤیللییه‌وه، ده‌كرێت ململانێی روسیا و ئۆكرانیا وه‌ك ململانێیه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات له نێوان روسیا و ئۆكرانیا و خۆرئاوا ته‌ماشابكرێت.
روسیا مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه له جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر ئۆكرانیا، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یەکێتیی سۆڤیه‌ت. له به‌رامبه‌ردا ئۆكرانیا هه‌وڵیداوه سه‌ربه‌خۆیی خۆی دووپات بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكتر له‌گه‌ڵ خۆرئاوا دابمه‌زرێنێت.
به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی روسیا
به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی روسیا له ململانێی ئۆكرانیا دا ده‌كرێت به دوو لایه‌نه ته‌ماشابكرێت.
یه‌كه‌م: روسیا هه‌وڵده‌دات كاریگه‌ریی خۆی به‌سه‌ر ئۆكرانیادا بپارێزێت و رێگری بكات له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نزیكتر له ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ خۆرئاوا.
دووه‌م: روسیا هه‌وڵده‌دات پێگه‌ی خۆی وه‌ك زلهێزێكی گه‌وره دووپات بكاته‌وه و ته‌حه‌ددای باڵاده‌ستی خۆرئاوا بكات له كاروباری نێوده‌وڵه‌تیدا.
بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه، روسیا كۆمه‌ڵێك تاكتیكی به‌كارهێناوه، له‌وانه: ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی، زۆره‌ملێی ئابووری و ده‌ستكاریكردنی سیاسی. لكاندنی كریمیا له‌لایه‌ن روسیاوە له ساڵی 2014 و پاڵپشتیكردنی له یاخیبووانی جوداخواز له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ده‌توانرێت وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تێكدانی سه‌روه‌ریی ئۆكرانیا و رێگریكردن له هاوته‌ریبی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ خۆرئاوا ته‌ماشا بكرێت. هه‌روه‌ها روسیا له گوشاری ئابووری وه‌ك سوود وەرگرتن لە بڕینی دابینكردنی غازی سروشتی بۆ گوشارخستنه سه‌ر خۆرئاوا‌و بێلایەنکردنی لە کەیسی ئۆکرانیادا.
جگه له‌وه‌ش روسیا هه‌وڵیداوه ده‌ستكاری ژینگه‌ی سیاسی ئۆكرانیا بكات به پشتیوانیكردنی سیاسه‌تمه‌دارانی لایه‌نگری روسیا و بێناوبانگكردنی ده‌نگه دژه روسیاكان. هه‌روه‌ها هاككردنی كۆمیته‌ی نیشتمانی دیموكراته‌كان له ئه‌مریكا له ساڵی 2016 كه گوایه ئەو کاری له‌لایه‌ن ئۆپه‌راتیڤه‌كانی روسیاوه کراوە، ده‌توانرێت وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی فراوانتری روسیا بۆ تێكدانی خۆرئاوا و دووپاتكردنه‌وه‌ی هەژموونی خۆی ته‌ماشا بكرێت.
وه‌ڵامی ئۆكرانیا
ئۆكرانیا به تێكه‌ڵه‌یه‌ك له به‌رخۆدان و خۆگونجاندن وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌ی روسیای دایه‌وه. ئۆكرانیا به كۆكردنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی و داوای پشتیوانی له خۆرئاوا هه‌وڵی به‌ره‌نگاریی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی روسیای دایەوه. هه‌روه‌ها ئۆكرانیا هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ناتۆ دابمه‌زرێنێت، كه روسیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ده‌زانێت.
له هه‌مان كاتدا ئۆكرانیا هه‌وڵی داوه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا له‌خۆبگرێت له‌رێگه‌ی پاراستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و به‌دواداچوون بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كه. ئۆكرانیا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ روسیادا گفتوگۆی سیاسیی كردووه، له‌وانه‌ش رێككه‌وتننامه‌كانی مینسك كه ئامانجیان دامه‌زراندنی ئاگربه‌ست و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سیاسییه بۆ ململانێكان.
وه‌ڵامی خۆرئاوا
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆرئاوا بۆ ململانێی ئۆكرانیا ده‌توانرێت وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی داینامیكی ده‌سه‌ڵاتی نێوان خۆرئاوا و روسیا ته‌ماشابكرێت. خۆرئاوا ئه‌و كاره‌ی روسیا له ئۆكرانیا به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌زانێت. خۆرئاوا وه‌ڵامی دایه‌وه و سزای ئابووریی به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاند و پاڵپشتی سه‌ربازی و ئابووری ئۆكرانیای كرد.
به‌ڵام وه‌ڵامی خۆرئاوا به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی خۆی و دینامیكی ده‌سه‌ڵاته‌وه سنووردار بووه. به تایبه‌تی ئه‌مریكا له ترسی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ روسیا، ئاماده نه‌بوو پشتیوانی سه‌ربازیی راسته‌وخۆی ئۆكرانیا بكات. هه‌روه‌ها یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بووە بە دوو بەرەوە و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ندام زیاتر له هه‌ندێكی دیكه ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی روسیا ببنه‌وه.
ده‌رئه‌نجام:
له كۆتاییدا شیكارییه‌كی مەكیاڤیللی بۆ ململانێی روسیا و ئۆكرانیا تیشك ده‌خاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و داینامیكی ده‌سه‌ڵاته‌ی كه كرده‌وه‌كانیان له قاڵب ده‌دات. روسیا هه‌وڵده‌دات كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر ئۆكرانیاوە بپارێزێت و ته‌حه‌دای هه‌ژموونی خۆرئاوا بكات، له‌كاتێكدا ئۆكرانیا هه‌وڵده‌دات سه‌ربه‌خۆیی خۆی دووپات بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكتر له‌گه‌ڵ خۆرئاوا دروست بكات. له لایه‌كی دیكه‌وه خۆرئاوا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی هەژموونی روسیا و پاراستنی ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌دات.
تاكتیكه‌كانی روسیا له‌وانه ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی و گوشاری ئابووری و گۆڕینی نەخشەی سیاسی وه‌ك مەكیاڤیللی له سروشتدا سه‌یر بكرێت، چونكه به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی ده‌سه‌ڵات له پێشینه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تدان. وه‌ڵامی ئۆكرانیا تێكه‌ڵه‌یه‌ك بووه له به‌رخۆدان و خۆگونجاندن، له‌كاتێكدا وه‌ڵامی خۆرئاوا به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی خۆی و دینامیكی ده‌سه‌ڵاتەوە سنووردار بووه.
له كۆتاییدا ململانێی روسیا و ئۆكرانیا پرسێكی جیۆپۆله‌تیكی ئاڵۆزه كه ناتوانرێت له شیكارییه‌كی ساده‌ی مەكیاڤیللیدا كورت بكرێته‌وه. به‌ڵام روانگه‌یه‌كی مەكیاڤیللی ده‌توانێت چوارچێوه‌یه‌كی به‌سوود بۆ تێگه‌یشتن له پاڵنه‌ر و كرداره‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و داینامیكی ده‌سه‌ڵاته‌ی كه كارلێكه‌كانیان له قاڵب ده‌دات، دابین بكات.
سه‌رچاوه‌كان:-
• ScienceDirect
• Brill
• Elgaronline
• Washington Post
• The New Yorker
• Al Jazeera English
دیمەنێک لە شوێنەواری کاولکاریی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا